ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی هەپەگە ڕایگەیاند، "هێزەکانمان لە ئاسمان و زەوینەوە لە چوارچێوەی پاراستنی ڕەوادا وەڵامی هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکیان دایەوە؛ لە ٢٠ی شوبات لە هەرێمی زاپ ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕیی ئەنجامدرا. ئەم ئۆپەراسیۆنە شۆڕشگێڕییە بۆ یادی شەهیدانی ئەم دواییەمان، بە ڕۆحی فیدایی ئاپۆیی و بە سەرکەوتنی گەورەوە ئەنجام دراوە.
ئەنجامی ئەم ئۆپەراسیۆنە شۆڕشگێڕییە لە گەلی تورکیا و بیروڕای گشتی شاردراوەتەوە و سوپای تورک کوژراو و بریندارەکانی خۆی ئاشکرا نەکردووە و شاردوویەتیەوە. دوێنێ وەزارەتی بەرگری تورکیا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە تۆڵەی سەربازەکانیان کردووتەوە و ١٧گەریلا شەهید کراون. بەڵام شتێکی وەها دوورە لە ڕاستیەوە. ئەمە درۆیەکی ئاشکرایە بۆ گەلانی تورکیا."
هەپەگە لەو بارەوە ڕایگەیاند:
"یەکینەی شەهیدی ئاخین موش؛
ڕۆژی ١٩ی شوبات کاتژمێر٨:٥٥ داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار بە درۆن کرانە ئامانج. لە ئەنجامی ئەم ئۆپەراسیۆنەدا ١ سەنگەر لەناوچوو.
هەرێمی زاپ؛
ڕۆژی ٢٠ی شوبات کاتژمێر ١٨:٠٠ لە ٣ێ قۆڵەوە دژی سوپای داگیرکەری تورک لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی کوڕەژارۆ ئۆپەراسیۆنێکی شۆڕشگێڕیی ئەنجامدرا. هێزەکانمان بە سەرکەوتوویی بە تاکتیکی لێهاتویان خۆیان گەیاندە پێگەکانی داگیرکەران.پێگەکانی داگیرکارانیان وەک باهۆز کردە ئامانج. بەشێک لە داگیرکەران لە پێگەکانیان هەڵهاتن و ئەوانەی بەرەنگارییان دەکرد کرانە ئامانج و سزا دران. هەروەها هێزەکانمان لە ماوەیەکی کورتدا نزیکەی ٢٠خولەک، تەواوی شاخەکەیان لە داگیرکەران پاک کردەوە. هەموو پێگە و خێمە سەر شاخەکەیان بە نارنجۆک و چەکی تاکەکەسی و نیمە ئۆتۆماتیکی لە مەودایەکی نزیکەوە کردە ئامانج و لەناویان برد. کۆگای تەقەمەنی داگیرکەران لە شاخەکەدا، کامێرای چاودێری هەموو تەقێنرانەوە، هەروەها سیستەمی تەلەفریکی سەر شاخەکە لەناوچوو. پێنج خێمە سووتێندران و لەناو بران. هەروەه لە خێمەکانی دیکەدا دەستیان بەسەر ژمارەیەکی زۆری چەک و کەرەستەی سەربازیدا گرت. هێزەکانمان پشکنینیان بۆ تەرمی ١٠ داگیرکەر کرد کە لەوێ سزا دران و سزاکەیان پشتڕاستکردەوە. سوپای داگیرکەری تورک بۆ شاردنەوەی شکستی خۆی، تەنیا دانی بەوەدا ناوە کە مستەفا ئۆسلۆی داگیرکەر لەلایەن گەریلاکانەوە سزا دراوە. بەڵام لەم ئۆپراسیۆنە شۆڕشگێڕییە سەرکەوتووەدا هێزەکانمان پشتڕاستیان کردووتەوە کە بە گشتی ١٠ داگیرکەر کە لە نێویاندا فەرماندەیەکی پلەداریش هەیە سزا دراون. ناوی داگیرکەرانی سزادراو بریتین لە: ئیلهان کوکسۆی، حسێن ئۆزداڵ و ئەیوب ئۆکسۆز.
هەروەها لە داگیرکەرانی سزادراو و هەڵهاتوو، ١ چەکی نیمە ئۆتۆماتیکی BKC، ٤چەکی تاکەکەسی MPT-55، ١ نارنجۆک هەڵگر، ١ دەمانچە، ١کامێرای ڕۆژ، ٢کامێرای شەو، ١کامێرای چەک، ١کامێرای گەرمی، ١کامێرای چەکی MPT-55، ١ بێتێل دەستی، ١ پاوەر، ٣هێدفۆن، کارتی ناسنامەی داگیرکەران و کارتی پارە و بڕێک لیرەی تورکی دەستی بەسەردا گیرا.
هەروەها ١کامێرای چاودێری، ١ چەکی قورسی A4 و پێگەکەی، ١چەکی نیمە ئۆتۆماتیکی BKC، ١چەکی نارنجۆک هەڵگر، ١ هەستەوەر، ١ خێمەی پەیوەندی، ١ ئامێری ئالاجیق، ١ تەلەفزیۆن، ٢تەلەفۆن، ٥کۆمپیوتەر و ٤تەلەسکۆپی تایبەت لەناوچوون.
ڕۆژی ٢١ی شوبات، گرووپێک لە هەڤاڵانمان کە لە کاتی تێپەڕین بە گوندی "گۆهەرزێ ئامێدییە" لە لایەن ئۆتۆمبێلی بەناو مەدەنیەوە گەمارۆ دراون و لە پشتەوە لە بۆسەیەکی خیانەتکارانەدا کرانە ئامانج و لە ئەنجامدا ٣هەڤاڵمان شەهید بوون. ناسنامەی ئەو کەسانەی کە بە خیانەتکارانە و ترسنۆکانە لە پشتی ماڵە مەدەنییەکانەو تەقەیان لە هەڤاڵانمان کردووە، تا ئێستا بە تەواوی لەلایەن ئێمەوە ڕوون نەبووەتەوە. لە وێنە بڵاوکراوەکاندا ڕوونە کە ئۆتۆمبێل و جلوبەرگەکان مەدەنی بوون. بەڵام هێشتا بە تەواوی ڕوون نییە کە سەر بە کام هێزن. بەڵام تۆڵەی ئەم بۆسە خیانەتکارانەیە دەکەینەوە.
لەمەودوا هەموو ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە نێوان دیرەلوک و ئامێدیەدا هاتوچۆ دەکەن، ئاڵای باشووری کوردستانیان پێەوە نەبێت، لەلایەن ئێمەوە بە دوژمن هەژمار دەکرێن و دەکرێنە ئامانجی هێزەکانمان با هەموو کەس ئاگاداربن.
هەرێمی شەهید دەلیل لە ڕۆژاوای زاپ؛
لە ڕۆژانی ١، ٢و ٣ی شوبات، کامێرای چاودێری -گەرمی داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار، بە بەکارهێنانی تاکتیکی نیشانشکێنی کرایە ئامانج و لەناوبران. لە ئەنجامی ئەو ئۆپەراسیۆنانەدا ٣ کامێرای چاودێری گەرمی تێکشکان.
لە ٦ی شوباتدا داگیرکەرێک کە هەوڵی گۆڕینی کامێرا چاودێرییە لەناوچووەکانی بوو لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار، کرایە ئامانج و بە تاکتیکی نیشانشکێنی سزا درا.
لە ٢٠ی شوبات کاتژمێر ١١:٥٤ و ١٦؛٢٥ لە ناوچەی بەرخۆدانی شاخی ئامێدییە بە چەکی قورس داگیرکەران کرانە ئامانج. لە ئەنجامی ئەم ئۆپەراسیۆنانەدا ٢ پێگەی داگیرکەران هەڵوەشایەوە.
هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک بە تەقەمەنی قەدەغەکراو؛
لە ١٨ی شوباتدا تونێلەکانی جەنگمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جۆدی کە دەکەوێتە هەرێمی شەهید دەلیل لە ڕۆژاوای زاپ، جارێک بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردومان کران.
هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک؛
لە ١٦تا ٢٢ی شوبات، گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی لولان، کەندەکوڵا، بەربزینە و گۆشینە لە خاکورک ١٠ جار بۆردومان کران؛ ناوچەی ئەنزێ لە قەندیل ١جار؛ ناوچەکانی یەکماڵە، گرە، درێشە، مام نێچیر، شاخی زەنگل، شاخی کۆن، زێوکە، هەفت شاخ لە گارێ ١١جار؛ گۆڕەپانی بەرخۆدانی بێشیلی، سەری مەتینا و شێلازێ مەتینا ٦ جار بوردمان کراوە، هەروەها گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار کە دەکەوێتە هەرێمی شەهید دەلیل لە ڕۆژاوای زاپ ٤ جار بوردوومان کراوە؛ هەروەها بە گشتی ٣٢ جار لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانەوە ئەو ناوچانە بۆردومانکراون."