ڕۆژنامەنووس عەبدولڕەحیم کلچ کۆچی دوایی کرد

ڕۆژنامەنووس عەبدولڕەحیم کلچ کە لە ئامەد لە ژێر چارەسەری نەخۆشی شێرپەنجەدا بوو، ژیانی لەدەستدا.

عەبدولڕەحیم کلچ نووسەر، ئەکادیمیسیەن و ڕۆژنامەنووس تەمەن (٥٥ساڵ) بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد. عەبدولڕەحیم کلچ ماوەیەک بوو لە ژێر چاودێڕی و چارەسەری نەخۆشی شێرپەنجەدا بوو. کلچ لە نەخۆشخانەی توێژینەوە و ڕاهێنانی گازی یاشارگیلی ئامەد کۆچی دووایی کرد.

 زانراوە کە تەرمی کلچ لە ناوچەی سەرێکانی ئورفا بە خاک دەسپێردرێت و پرسەکەی هەر لەوی بەڕێوە دەچێت.

 عەبدولڕەحیم کلچ لە ساڵی ١٩٧٠ لە ناوچەئ سەرێکانی ئورفا لەدایک بووە. ماوەیەکی زۆر بوو لە بواری ڕاگەیاندنەوە کاری دەکرد. پێش داخستنی ڕادیۆی گوون کە لە ئامەد کاری وەشانی دەکرد، پێشکەشکار بوو. دواتر لە ڕادیۆی ئامەد دەستی بە کار کرد و بوو بە پێشکەشکار. هەروەها لە بەشی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی زانکۆی دیجلە لە ئامەد کاری دەکرد. ساڵانێکی زۆر لەو بەشەدا کاری کرد و وتار و شیعری نووسیوە و کتێبیشی هەیە.