بە دیمەن

لە ڕۆما گفتوگۆ لەسەر کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک ئەنجامدرا

لە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا مۆدێلی 'کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک'ی ڕێبەر ئاپۆ گفتوگۆی لەسەر کرا. کۆنفیدراڵیمی دیموکراتیک چۆن پێشبینی بۆ سیستەم دەکات، شڕۆڤە کرا.

مۆدێلی "کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک" کە ڕێبەر ئاپۆ پێشنیاری کردبوو، لە پانێڵێکدا بە بەشداری ناوەندە جیاوازەکان لە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا تاوتوێ کرا. سەنتەری کۆمەڵایەتی ESC کە گروپە خوێندکارەکانی زانکۆ ئەزموونی خۆبەڕێوەبەریی تێدا دەکەن، میوانداری پانێلی بە ناوی "چارەسەرێک بۆ ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کۆنفیدراسیۆنی دیموکراتیک" بوو. لەم پانێڵەدا کە بە هاوبەشی لەلایەن نووسینگەی ڕاگەیاندنی کوردستان UİKI-Onlus، تۆڕی کوردستان، دینامۆ پرێس، ئان پونتو پێر، و کۆمەڵەی کولتووری ئاراراتی کوردستان بەڕێوە چوو، بەشدارییان کرد.

پانێڵەکە لە سێ بەش پێکهات لە لایەن UİKI-Onlus یەڵماز ئۆرکانەوە دەستی پێکرد. ئۆرکان ئاماژەی بەوەکرد مۆدێلی کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک تاکە چارەسەری تێپەڕاندنی قەیرانەکانی سەدەی ٢١ە. هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد دیدارەکان لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ کە دەستی پێکردم بۆ ئاشتیی، دیموکراسی و ژیانی گەلان هەنگاوێکی گرنگە.

وتەبێژی کۆمیتەی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان ئازادی جیۆڤانی ڕۆسۆ سپێنا، ئەناڵیزەکانی ڕێبەر ئاپۆ لەسەر ئیکۆڵۆژیک، ئازادی ژن، مارکسیزم لە بەرگرینامەکاندا، هەڵیسەنگاند. هەروەها ئاماژەی بەوەکرد مۆدێلی نەتەوەی دیموکراتیکی لە دژی دەوڵەت-نەتەوە پێشی خست، لە دژی نەتەوەپەرەستی پێشکەش دەکات.

لە بەشی دووەمی پانێڵکەدا ئەکادیمیا مۆدێرنیتەی دیموکراتیک (ADM) و تەڤگەری ژنانی کورد پێشکەشیان کرد. بە ناوی تەڤگەری ژنانی کورد ئاماژە بەوە کرا کە ئامانجی ئەم مۆدێلە تەنیا بنیاتنانی دامەزراوەی پراکتیکی نییە، لە هەمانکاتدا دامەزراندنی زیهنیەتێکە کە دەسەڵاتداری، پیاوسالاری لە ناوببات.

لە بەشی کۆتایی پانێڵەکەدا ئەندامانی شاندەکە لە نێوان ٢٢-٢٧ی کانوونی دووەم چووبوونە ڕۆژئاوا مافی قسە کردنیان وەرگرت. نوێنەری UÎKÎ-Onlus گۆڕانکارییەکانی دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعسی باسکرد. هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە ئەبو حاتەم شاکرا کە لە ئیدارەی نوێی هەتەشەدا جێدەگرێت، هەڤرینی خەڵەفی شەهید کردوە و گوتی: "ئێستا هەندێک زووە مرۆڤ بڵێت حکومەت لە هەرێمەکە بەڕێوەبەرییەکی دیموکراتیک دادەمەزرێنێت".

نوێنەری ئان پونتو پێر فابیۆ ئالبێرت ئاماژەی بەوەکرد سەرەڕای کەمی دەرفەتەکانی ئێستا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا سیستەمێکی تەندروستی خۆبەڕیوەبەری دامەزراوە و دەلێت کە زۆر کاریگەری لێکردوە.

دانیال گالی بە ناوی دینامۆ پرێس لە شاندەکە جێ دەگرێت، ئاماژەی بەوەدا ئەو پڕۆژانەی لە هەرێم پێش دەخرێت لە بوارەکانی تەندروستی و ئیکۆلۆژی، خزمەتگوزاری تەندروستی بێبەرامبەر، ئەوە نیشان دەدات پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ بووەتە پراکتیکی.

بە ناوی ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانی ناوەندی ڕۆما ڕۆبێرت یۆفیمیا لە شاندەکە جێ دەگرێت، ئاماژەی بەوەکرد دەبینن لە هەموو بەشەکانی کۆمەڵگەدا پارادیمی ڕێبەر ئاپۆ بڵاوبووتەوە.