ئەنجوومەنی ژنانی دەم پارتی: فکری هەدەکە بە فشار لە ناوناچێت

ئەنجوومەنی ژنانی دەم پارتی دەربارەی هێرشە قڕکردنە سیاسییەکان لە دژی هەدەکە ڕاگەیاندراوێکی دا و گوتی: "بە گوشارەکان فکری هەدەکە لە ناوناچێت".

ئەنجوومەنی ژنانی دەم پارتی دەربارەی هێرشە قڕکردنە سیاسییەکان لە دژی کۆنگرەی دیموکراتیکی گەلان ڕاگەیاندراوێکی نوسراوی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژەی بەوەکراوە "لە تێکۆشانی هەموو هەڤاڵانمان بەردەوامین و دووپاتکرایەوە لە دژی سیستەمی ڕەنجخۆری دەسەلات، هەدەکە گۆڕەپانی تێکۆشانی هاوبەشی هەموو بندەستەکانە."

فکری هەدەکە بە دەستبەسەرداگرتن لە ناو ناچێت

ڕاگەیاندراوەکەی ئەنجوومەنی ژنانی دەم پارتی بەمجۆرەیە: "هەدەکە لە دژی توندوتیژی دەوڵەتی پیاوسالار، گۆڕەپانی تێکۆشانی ژنانە. هەدەکە دەنگی ژن و ڕەنجدەرانە کە لە دژی ڕەنجخۆری بەرخۆدان دەکەن. هەر هێرشێک لە دژی هەدەکە لە دژی تێکۆشانی ئازادی و یەکسانی ژنان ئەنجام دەدرێت.

لە دژی فاشیزم تێکۆشان

با باش بزانن ئەمە جاری یەکەم نییە کە هەڤاڵانمان ڕووبەڕووی دەستبەسەر کردن، دادگای و زیندانی کرد دەکرێنەوە. هەمووکات لە دژی ڕەگەزپەرەستی، دادگای لایەنگر و فاشیزم دەوەستین. لە دژی نایاسایی لەگەڵ هەڤاڵانمانداین، لە تێکۆشانی هەموو هەڤاڵانمان بەردەوامین و لەسەر ئەم جوگرافیا لە دژی شەڕ، فاشیزم، فشار و ڕەنجخۆری بە تێکۆشانی ژنانی ئازاد ئاشتییەکی شکۆمەند دادەمەزرێنین".