پەیمانگای هونەری: جێگەی پێگەشتنی هونەرمەندی گەنج
پەیمانگای هونەری ٦٠ خوێندکار لەسەر سینەما، میوزیک و شانۆ پەروەردە دەکات، ڕاهێنانەکانی نیوەی ساڵ کۆتایی هات.
پەیمانگای هونەری ٦٠ خوێندکار لەسەر سینەما، میوزیک و شانۆ پەروەردە دەکات، ڕاهێنانەکانی نیوەی ساڵ کۆتایی هات.
دوای شۆڕشی ڕۆژئاوا بۆ پاراستن و بەرەو پێشبردنی کارەکانی کەلتوور و هونەر لە هەرێمەکە هەنگاوی گرنگ نرا. یەکێک لەو هەنگاوانەش پەیمانگای هونەرییە، لە بەشەکانی سینەما، میوزیک و شانۆ دەستی بە پەروەردە کرد. پڕۆسەی پەروەردە لە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤دا دەستی پێکرد و بە شێوەیەک پەروەردە بۆ ٣ ساڵ پلان بۆ دانرا. لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٥وە نیوەی ساڵی پەروەردەی سەرەتا کۆتایی هات. لە پەیمانگای هونەری ٦٠ خوێندکار پەروەردە دەکرێت. ١٧ مامۆستا بۆ بەرەو پێش بردنی ئەو خوێندکارانە لە نزیکەوە پەیوەندی دارن و هەوڵ دەدەن هونەری ئەوان پەرە پێ بدەن. لە پەیمانگاکە لە لایەنی ئامرازەکانی میوزیک، بەکارهێنانی دەنگ، زمانی جەستە، نوسینی سیناریۆ، دەرهێنانەوە خاوەن مەنجهەجێکی دەوڵەمەندە، خوێندکاران نیوەی وەرزی خوێندنیان تەواو کرد و هاوسەرۆکی قوتابخانەی پەیمانگای هونەری لەسەر پڕۆسەی خوێندنی پەیمانگاکە قسەی کرد.
'دەروازەیەکە بۆ ناساندی کولتووری کوردی بە جیهان'
جوان عەلی ئیبراهیم لەسەر ئامانجی پەیمانگای هونەری گوتی: "پەیمانگای هونەی بۆ گەنجانی دڵخوازی کەلتوور و هونەر دامەزرا، بۆ ئەوەی هونەری مرۆڤانی خاوەن هونەر بەرەو پێش بچێت دامەزرا. لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕێگە نەدەدرا پەیمانگایەکی بەم شێوەیە دابمەزرێت؛ ئەمەش یەکێک لە سیاسەتەکانی دووژمن بوو. بە شۆڕشی ١٩ی تەمموز تەڤگەری کەلتوور و هونەر لە ڕۆژئاوا هەنگاوێکی گرنگی نا. ناوەندەکانی کەلتوور دامەزران و لەگەڵ هەموو ڕۆژێکی شۆڕشدا نوێبوون بە دی دەهات.
بە ڕاگەیاندنی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ناوەندەکانی کەلتوور ئیدی نەیتوانی وەڵامی پێویستی شۆڕش بداتەوە. لەبەر ئەمانەش پێویست بوو پەیمانگای هونەری دابمەزرێت. ئەم هەنگاوە پێشکەوتنێکی مێژووی، پیرۆز و گرنگە؛ چونکە کوردستان سەرچاوەی هیوایە. وەک هیوای گەلی کوردستان بۆ بەرەوپێشبردنی کەلتوور و هونەری کورد دەبێت وەک ئەستێرەیەک بدرەوشێتەوە".
جوان عەلی ئیبراهیم باسی چوار مانگی پەیمانگای هونەری کرد و گوتی: "پێش دەستپێکردنی پڕۆسەکە دوو مانگ ئامادەکاری کرابوو. لە ماوەی دوو مانگدا سەردانەکانی خوێندکاران وەرگیرا و بۆ ئەوەی لەگەڵ مامۆستایان پەیوەندی دروست بکرێت چەندین کار کرا. پەیمانگاکە لە سەرەتا ٧٥ خوێندکاری هەبوو، بەهۆی هەلومەرجەوە ناچار بوون کە ژمارەیان کەم بکەنەوە بۆ ٦٠ خوێندکار.
پەیمانگای هونەری لەبەر ئەوەی ئەزموونێکی نوێ بوو، دابینکردنی مامۆستاش ئاساننەبوو. هەوڵ درا بۆ پەیداکردنی مامۆستای پڕۆفیشناڵ و ئەم کەمکورتیانە چاک بکرێت. لە کۆتایییدا بە ١٧ مامۆستا شارەزا پەیمانگاکە دەستی پێکرد. لە نیوەی دەستپێکی ساڵدا ئەزموونمان لە کەم و کورتییەکان وەرگرت، بووین بە خاوەن ئەزموون و دەمانەوێت بە هێزترەوە دەست بە نیوە دووەمی ساڵ بکەین".
لە کۆتایی قسەکانیدا جوان عەلی ئیبراهیم گوتی: "ئەوان دەبن بە داهاتووی وڵاتەکەیان، داهاتووی کوردستان. میراتی مەزنی وەک محەمەد عارف جزیری، ئایشە شان، کاراپەتی خاجۆ و حەسەن زیرەک دەبپارێزن. ئەوان لە کورستان ئەرکی پڕۆفیشناڵکردنی کەلتوور و هونەری کوردی جێبەجێ دەکەن".
هێندەی شەڕڤانێک خۆیان بەرپرسیار دەبینن
زەینەب محەمەد لە بەشی شانۆی پەیمانگای هونەری پەروەردە دەبینێت و گوتی: "لەبەر ئەوەی ئارەزووم لە شانۆ هەیە هاتمە پەیمانگای هونەر. لە کوردستان بە تایبەتی لە ڕۆژئاوای کوردستان شانۆ لە ئاستێکی بەرزدا پێشنەکەوتووە. یەکێک لە هۆکارە بنەڕەتییەکانیش ڕێگری کردن لە بەکارهێنانئ زمانی دایکە. گەلێک نەتوانێت بە زمانی خۆی، خۆی بناسێنێت، چۆن دەتوانێت شانۆ بکات؟ هەربۆیە پێشکەوتنی شانۆ لاواز مایەوە. کاتێک قڕکردنی کەلتوور ئەنجام دەدرا، بینم ئەرکی هونەر هێندەی شەڕڤانێک گرنگە و هاتمە پەیمانگای هونەر".
دەبێت بە ماڵی ڕۆژئاوای کوردستان
زەینەب محەمەد ئاماژەی بەوەکرد لە شانۆدا ئەزموونی هەیە و دەیەوێت ئەو ئەزموونەی بە پڕۆفیشناڵ بکات و گوتی: "هەرهەنگاوێکی دەستپێک کە لە شانۆدا دەمان؛ لەوکاتەدا دەرفەتم بینی شانۆ لە لایەنی هۆشیاری، مێژووی و پراکتیکی لە نزیکەوە تێبگەم. بە بینی من ئەو هەنگاوانەی لە داهاتوودا دەینێین و ئەو پەروەردەیەی وەریدەگرین خزمەت بە ڕۆژئاوای کوردستان دەکات".
'دەبێت کەلتوور و هونەری کوردی بگەیەنینە نەوەی داهاتوو'
ئەدهەم شێخموس پێشتر لە زانکۆی ڕۆژئاوا لە بەشی وێژەیی کوردی دەیخوێند، سەبارەت بە هۆکاری بەشداری لە بەشی میوزیکی لە پەیمانگای هونەری گوتی: "ئەگەر لە خوێندنی وێژەی کوردی بەردەوامبوومایە ئێستا قۆناغی سێ دەبووم. پێشتر ئامادەکاری هونەری هەبوو، بەڵام لە ئاستی پڕۆفیشناڵی نەبوو. ئەرکمان ئەوەیە کە کەلتوور و هونەری کورد بەرەو پێشەوە ببەین و بیگەیەنین بە نەوەی داهاتوو".
ئەدهەم شێخموس ئاماژەی بە پڕۆسە و پێشکەوتنی خوێندکاران لە بەشەکەی خۆی کرد و گوتی: "مامۆستایانی میوزیک بۆ پێشکەوتنمان زۆر پەیوەندیدارن. کاتێک پێویستی دروست دەبێت بابەتەکە چەندین جار دووبارە دەکەنەوە".
هونەری سینەما خزمەتە بۆ کۆمەڵگە
خوێندکاری بەشی سینەمای پەیمانگای هونەری ئەحمەد سارم ئاماژەی بەوەکرد پێش ئەوەی بێتە پەیمانگا ئەندامی کۆمۆنە فیلمی ڕۆژئاوا بووە و لەسەر هۆکاری بەشداربوونی لە پەیمانگای هونەر گوتی: "بەشداری فیلمی درێژ دەبووم یانی پێش ئەوەی بێمە ئێرە ئەزموونم هەبووە. ویستم ئەزموونی پراکتیکم بگۆڕم بۆ ئەزموونێکی ئەکادیمی، هەربۆیە هاتمە ئێرە".
ئەحمەد ئاماژەی بەوەشدا لە ڕۆژئاوای کوردستان سینەما و دەرهێنەری سینەما کەمە و گوتی: "هەر خوێندکارێک لێرە پەروەردە دەکرێت بۆ بەرەوپێش بردنی هونەر بە ئەرکێکی مەزن ڕادەپەڕێت و بە تەواو کردنی پەروەردە خزمەتی کۆمەڵگە دەکەن، هەموو ڕەنگێکی کەلتوور و هونەر نیشان دەدەن".