لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لە نێوان ٥-٧ ئایاردا ١٢هەمین کۆنگرەی پەکەکە ئەنجام درا. لە ئەندامانی کۆنگرە سۆرخوین ئاڤێستا و ئیبراهیم ئورفا پەیوەست بە تێکۆشانی گەریلا هەڵسەنگاندنیان کرد.
'ئەوانەی فیداییانە شەڕ دەکەن چۆن تەسلیم دەبن؟'
سۆرخوین ئاڤێستا: دەمەوێت لەم لایەنەوە سەرنج بخمە سەر ئەوەی، دوای ئەوەی ڕێبەر ئاپۆ بەدیل گیرا، بەشداری تەڤگەر بووم. ئێستا لە ئەو کەسانەی لەم کۆنگرەیەدا ئامادە بوون لە ٣ کەس ٢ کەسیان دوای ئەوەی سەرۆکایەتی دەستگیرکرا، بەشداری بە پارتی بوون. واتە ئەمە بە سروشتی چی دەردەخات، لە دژی پیلانگێڕی و بەدیل گرتنی ڕێبەرایەتی بەشداری پارتی بووین. ئەگەر سەرۆکایەتی لە هەلومەرجی دەستگیرکردندا ببێت و لە سیستەمی ئیمراڵییدا ژیان بکات قبوڵ ناکرێت کە هۆکاری بەشداربوونمان ئەوەیە کە سەرۆکایەتی لە ئیمراڵی دەربێنین و ئازادی جەستەیی ئەو بە دەست بهێنین، ئەمە هۆکاری سەرەکیمانە. ئێستا لە پارتییدا بەشداربوونێک دروستبوو لە ٣ بەشداربوواندا ٢ی لەبەر ئەم هۆکارەیە. دەوڵەت ناتوانێت ئەمە پشتگوێ بخات. یان بە دیمەن، وێنە و پەیام بیەوێت ڕازیمان بکات، ناتوانێت وابکات. لە دوای ڕاگەیاندراوەکەی سەرۆکاتییەوە هەموو تونێلەکانمان گەڕان، ڕاگەیاندراوەکەی سەرۆکایەتی خوێندرایەوە، ویستیان شەڕی دەروونی بەڕێوەببەن، گوتاری وەک تەسلیم ببن، چەکەکانتان دانێن ڕێکخستن بڕیاریداوە، دەبێت ئێوەش تەسلیم ببن. دووژمن زۆر حەقیقەتی ئێمە ناناسێت. بە ڕاستی حەقیقەتی پەکەکە و شەڕڤانانی زۆر نازانێت.
ئێستا پەیوەندییمان بە هەڤاڵانەوە نەبێت، پەیوەندیمان بە ڕێکخستنەوە نەبێت کەم یا زۆر دەزانین کە ڕێکخستن چی بڕیارێک دەدات، وە گفتوگۆی چی دەکات و چی بە ئێمە دەڵێت. هەمان شت بۆ سەرۆکایەتیش وەهایە. لەگەڵ سەرۆکایەتی نەماومەتەوە، زۆر لەگەڵی نەژیاوم، بەڵام دەزانم کە سەرۆکایەتی دەربارەی ئێمە چۆن بیر دەکاتەوە، دەزانم سەرۆکایەتی چ بڕیارێک دەگرێت و چی ناگرێت. ئێستا بە ڕێبازی وەها گڵاو لەسەر تونێلەکان دەگەڕێن، بانگەواز دەکەن، دەیانەوێت هەڤاڵان تەسلیم ببن. پێش ئەمە هەڤاڵ جەمال ڕاگەیاندراوێکی دا بوو، بە ڕاستی فیداکاران کە چەند ساڵە لە بەرانبەر ئێوە شەڕ دەکەن لەبەر چی تەسلیم ببن کە ئێوە هێندە زوڵمتان لەسەرمان کردوە. دەمەوێت قسەکانم بەمە کۆتایی پێ بێنم: هەڤاڵان لە تونێلەکانی شەهید یونس بۆ هەڤاڵ جەمال و زۆزان نامەیەکیان نوسیبوو، لەو نامەیەدا بەشێکی هەیە کە هەڤاڵ بۆ دووژمن نوسیوویەتی و لە هەمانکاتدا ئەم بەشە لەسەر جیهازی دووژمن خوێندرایەوە. واتە دووژمن بە تەواوی بانگەواز دەکات، بەم پێوانە ڕوونانە دەردەکەوێت کە لەم پڕۆسەیەدا هەڵوێستی هەڤاڵانی تونێلەکان چیە. دەمەوێت ئەمەش بۆ هەڤاڵانیش بخوێنمەوە و قسەکانم کۆتایی پێ بێنم. گروپێک لە هەڤاڵانی ژنن و لە تونێلەکاندا جێ دەگرن، کاتێک پەیامەکە هات هەڤاڵ بەسێ و میترا شەهید نەبوون. ئەو بەشە هەڤاڵان بۆ دووژمن نوسیویانە بەمجۆرەیە: 'ئێوە هەموو ڕۆژێک دێن و پێمان دەڵێن تەسلیم ببن، ئێوە بە تەسلیمبوون و کوشتن هەڕەشەمان لێ دەکەن. ئێوە بە هەر جۆرە دەرفەتێک کە لە دەستان بێ لە بەرانبەرمان تاوانی جەنگ ئەنجام دەدەن. وەڵامی ئێمە لە بەرانبەر ئێوە ئەوەیە کە لە دژی تەسلیمبوون لە بەرخۆدان پێداگری دەکەین. ئێمە شەڕڤانی ئازادین کە لە دژی ئەم شەڕە نادادپەروەرییە دەردەکەوین، بەڵام ئێوە قوربانی ئەم شەڕە نادادپەروەرییەن.' هەڤاڵان بەم پەیامە هەڵوێستی خۆیان لە بەرانبەر دووژمن ڕابەری دەکەن کە ئەمە تەنها بۆ تونێلیک نییە، بۆ هەموو تونێلەکانی دیکەش بەمجۆرەیە، هەم وەک هەڤاڵانی ژن هەم وەک گەریلاکانی یەژا-ستار و گەریلاکانی هەپەگە بە یەک زمان دەمانەوێت ئەم پڕۆسەیە ڕابەری بکەین، تێدەگەن. لە کەسێتی هەڤاڵ بەسێ و هەڤاڵ میترا کە لەم دواییەدا لە گۆڕەپان شەهید بوون، تێکۆشان بە هێزتر دەکەین و ئەم یارییانەی دەوڵەتی تورک پوچەڵ دەکەینەوە، هەربۆیە لە لایەنی سەربازی و ژیانییدا لە بەرانبەر دووژمن تێبکۆشین و شەڕێکی دژوار بەڕێوەببەین، لەم پڕۆسەیەدا چی بکەوێتە ئەستۆی ئێمە جێ بەجێی دەکەین.
دەبێت ڕێبەرێتی لە ئیمراڵی نەمێنێت
ئیبراهیم ئورفا: لە شەڕی چەکدارییدا زۆر شتمان قازانج کرد. لە ڕۆژی ئەمڕۆدا دەوڵەتی تورک ناچار بووە بڕواتە لای سەرۆکایەتی لە سایەیی هێزی چەکدارییمانەوەیە. مەبەستم سەرۆکایەتی خۆی دەڵێت دەسەڵاتداران پێیان گوتم، سەرەتا دەرەوە لە ناو دەبەین واتە باسی گەریلای دەکات، ئەگەر ئەمڕۆ نەیتوانیووە ئێمە لە ناوببات و ڕۆشتە بەرپێی سەرۆکایەتی ئەم بەو مانایە دێت شکستی هێناوە. بەشداری هەڤاڵ سەیفی دەبم ئێمە هێزی خۆمان بچوک هەڵدەسەنگێنین. واتە شەڕێک ئێمە کردمان دەوڵەت نەیتوانی بیکات. کەس لە بەرانبەر داعش نەیتوانی بوەستێت، بۆ نمونە پێشتر چوونە ئەرمەنستان دوو مانگ نەتوانی بوەستن تەسلیم بوون، ئەمە بۆ بچوک بینین ناڵێم ئەمە ڕاستییە. ئەمڕۆ ئەو شتەی لە سەرلەنوێ دروستکردنەوە جێبەجێمان کردوە، ڕوسیا هێندە دەوڵەتێکی گەورە مێژووی هەیە بەڵام شەڕی ئەوان بە شێوازی ئیتاڵییە، بە سەدان هەزاریان لە دەستدا لە ماوەی ٢ساڵدا، بەڕێوەبەری حیزبوڵا هێندەی ئێمە ڕێ و شوێنی نەگرتۆتەبەر لە ماوەی چەند هەفتەیەکەدا تەسیفە بوو. واتە ئێمە خۆمان وەک بچوک کە لە پاشماوین، وەک شکستێک، وەک ئەوەی ناتوانین نەیبینین، نەخێر ئێمە دەتوانین بیکەین. هێزێکی تەکنیکیی لە ئێستادا لە دەستمانە، کە هەڤاڵ هەندێک شتی بە ناڕاستەوخۆ ئاشکرا کرد، هەندێک شت ئاشکرا ناکرێن، کە لە دەستی دەوڵەتیشدا نییە. ئێمە گەشتینە ئەو ئاستە. بۆ ئەم پڕۆسەیەش دەڵێم، ئەم پڕۆسەیە هیچ ئەم لا و لایەک و نەرمییەکی تێدا نییە دەبێت سەرۆک ئازاد ببێت.
واتە سەرۆکایەتی ئازاد نەبێت ئێمە وەک جەنگاوەری سەرۆکایەتی فیداین، یەک هەڤاڵ لە مردن ناترسێت. تاوەکو سەرۆک ئازاد نەبێت ئێمە هیچ هەنگاوێک نانێنین، ئەمە ڕوونە. لە کێ بترسین یان چی لە دەست بدەین. هەربۆیە دەبێت سەرۆک ئازاد ببێت. نازانم هەلومەرجی ئەمنی، نازانم تێکۆشا نییە دەبێت سەرۆک ئازاد ببێت، سەرۆک دەبێت لە ئیمراڵی نەبێت. دەڵێن لە ئیمراڵی شوێنێکی شیاو دروست دەکەین، زیندانی ماڵ، ئێمە قبوڵی ناکەین. هەڤاڵان دەزانن گەر سەیری تەلەفزیۆن بکەن، هەموو ڕۆژێک بوومەلەرزە لەسەر ئیمراڵی ڕوودەدات نازانم هەڤاڵان بینویانە یانا ئەگەر دەریا بەرزبێتەوە و دابەزێت، تسونامی هەموو ئیمراڵی نقومی ژێر ئاو دەکات. نەک هەر ژیانی سەرۆکایەتی، ژیانی کەس لەوێ گەرەنتی نییە. دەبێت سەرۆکایەتی ئیمراڵی نەبێت.