کۆبوونەوەی نێوان دەم پارتی و جەهەپە دەستی پێکرد
هاوسەرۆکانی گشتی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغۆللاری و تونجەر باقرخان لەگەڵ سەرۆکی گشتی جەهەپە ئۆزگور ئۆزەل کۆبوونەوە. کۆبوونەوەکە لە ناوەندی گشتیی جەهەپە بەڕێوەدەچێت.
هاوسەرۆکانی گشتی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغۆللاری و تونجەر باقرخان لەگەڵ سەرۆکی گشتی جەهەپە ئۆزگور ئۆزەل کۆبوونەوە. کۆبوونەوەکە لە ناوەندی گشتیی جەهەپە بەڕێوەدەچێت.
کۆبوونەوەی نێوان هاوسەرۆکانی گشتی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) تولای حاتەم ئۆغۆللاری و تونجەر باقرخان لەگەڵ سەرۆکی گشتی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) ئۆزگور ئۆزەل دەستی پێکرد.
سەرۆک و جێگرانی فراکسیۆنانی دەم پارتی گوڵستان کلیچ کۆچیگیت و سەزای تەمەلیش بەشداری شاندەکە بوون. شاندی دەم پارتی لە ناوەندی گشتیی جەهەپە لە لایەن سکرتێری گشتیی جەپەهە سەلین بۆکە، جێگری سەرۆکی گشتیی مەریەم گوڵ چیفتچی و سەرۆک فراکسیۆنی جەهەپە موراد ئەمیرەوە پێشوازییان لێکرا.
لە دوای سڵاو کرد، شاندی دەم پارتی و جەهەپە چوونە هۆڵی کۆبوونەوەکە. ئۆزەل، لە بەردەم هۆڵەکەدا پێشوازی شاندی دەم پارتی کرد. لە دوای وێنەگرتن و پێشکەشكردنی تاجە گوڵینە، شاندەکە چوونە هۆڵەکەوە. کۆبوونەوەکە دوور لە چاوی میدیاکان بەردەوامە.
دیار نییە ئایا لە دوای کۆبوونەوەکە ڕاگەیاندراو دەدرێت یا خود نا.