قەرەیلان: هەڤاڵ فوئاد رووناکیەکی ئایدیۆلۆژی بوو

موراد قەرەیلان، نوێنەری کۆنگرەی ١٢ی پەکەکە، ڕایگەیاند کە شەهید عەلی حەیدەر قەیتان ڕووناکی ئایدۆلۆژیای ڕێبەر ئاپۆیە و وتی: "لەسەر ئەو بنەمایە ڕوونی دەکردەوە، وردەکارییەکانی باس دەکرد و دەیخستە ڕوو."

هەڤاڵ فواد بەشی دووهەم

موراد قەرەیلان، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ئاماژەی بە ڕۆڵی گەورەی عەلی حەیدەر قەیتان، یەکێک لە دامەزرێنەرانی پەکەکەی لە پەرەپێدانی سیاسەتەکانی ڕێبەر ئاپۆ کرد و وتی: "قەد نەمردووە و قەد نامرێت؛ وەک پێشەنگی شۆڕش بەردەوام ڕێنیشاندەر و کەسایەتیەکی هێژای گەلی کورد دەژیا. هاوکات بە بێ ڕیا خزمەتی بە گەلی کورد دەکرد، بە ژیانی شۆڕشگێڕانەی ٥٠ ساڵەی خۆی ئەو ڕاستییەی ئاشکرا کرد." موراد قەرەیلان لەسەر یەکێک لە پێشەنگ و دامەزرێنەرانی پەکەکە کە نزیکەی ٤٠ ساڵ پێکەوە هەڤاڵی یەکتر بوون قسەی کردووە و بەشی دووەمی ئەم گفتوگۆیە وەهایە:

دەتوانن باسی ئەو ماوەیە بکەن کە شەهید عەلی حەیدەر قەیتان لە فەرماندەیی گشتی سوپای ئازادی گەلی کوردستان(ئارگەکە)دا بەشدار بوو، بکەن؟

 هەڤاڵ فوئاد لە کاتێکدا کە بۆ فەرماندەیی (ئارگەکە) هەڵبژێردرا، کێشەی گەورە هەبوو. لەو ماوەیەدا، هەرەشەیەکی زۆر هەبوو. ئەو وەک دەستوەردانێکی ڕێبەرتی هات و بەرپرسیارێتی لە ئەستۆ گرت. هەرچەندە ئەزموونی سەربازی هەڤاڵ فواد زۆر نەبوو، بەڵام قووڵایی ئایدیۆلۆژی و ئەزموونی ڕێکخراوەیی و پێگەی دڵنیاکەر بوو. هەموو فەرماندەکان متمانەیان پێی هەبوو. بەم شێوەیە کاری کردووە و لە پێشووتر باشتر بوو.

وەک دەزانن، فەرماندەیی ئارگەکە ئەرکی ڕێکخستنی گشتی بوو. وابزانم لە کۆتایی مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی ١٩٩٥دا دوای ماوەیەکی زۆر کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە لە دۆڵی شیڤ لە زاپ بەڕێوەچوو، ئەمە کۆبوونەوەیەکی گرنگ بوو و چەندین پرس تاوتوێ کران جیاوازی بۆچوونەکان هەبوو. هەڤاڵ فواد بە ئەزموون و سەبرێکی زۆرەوە تا کۆتایی بۆ گەیشتن بە ئەنجام هەوڵی کۆبوونەوەکەیدا. لێرەدا، بە ئەزموونی ڕێکخراوەیی ڕۆڵێکی زۆر گرنگی گێڕا. بۆچوونی جیاوازیش هەبوو. لە ئەنجامدا هەڵسەنگاندنێکی سیاسی، فەلسەفی و ڕێکخراوەیی پێشکەش کرد و ڕەوڵی نیشاندا. دوای ئەو کۆبوونەوەیە، شەمۆ وەک جێگری فەرماندەیی ئارگەکە دەستنیشان کرا. ئەو زستانە بەم شێوەیە تێپەڕی. لە مانگی ئایاری١٩٩٦دا یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەربازی ئەنجامدرا و دوای ئەو کۆبوونەوەیە دامەزراندنی نوێ کرا، بەرپرسیارێتی هەڤاڵ فواد وەک خۆی مایەوە و شەمۆ لە جیاتی من نێردرا بۆ بۆتان من لە جیاتی (شامو) دەستنیشان کرام. لەگەڵ هەڤاڵ فواد بۆ ماوەی ٣-٤ مانگ پێکەوە کارمان کرد.

بۆ ئەو سیاسەتی پارتی وەکوو بنەمایەک بوو

لەو ماوەیەدا کۆبوونەوەیەکمان لە سەر پێکهاتەی قەرارگا ئەنجامدا. قەرارگاە بریارگەی هەبوو. دیدارێکمان لەگەڵ هەڤاڵ ڕەزا ئەنجامدا. لەو دیدارانەدا زانیمان کە شەمۆ لەو زستانەدا زیانێکی زۆری گەیاندووە. واتا دیتمان زۆر شیوازی جیاوازی بەکارهێناوە بۆ هەڵوەشانەوەی پێکهاتەکە، لەوانە بێ ڕێزی کردن بە هەڤاڵان و سزادانی ناڕەوا و دەرکردن لە وانە و چالاکییەکان. بۆمان دەرکەوت کە پەروەردە و ئامادەکارییەکانی قەرارگا زۆر پێشکەوتنی نەبووە. لەو کاتەدا بیرمان لەوە دەکردەوە کە چی بکەین. ئەمە لە ژێر بەرپرسیارێتی هەڤاڵ فواد ڕوویدا. چووین لەگەڵ فوئاد باسمان کرد. ڕامانگەیاند کە ئەم ڕووداوانە لە زستاندا ڕوویانداوە. واتە هەڤاڵ فواد قەد بە دوای بەرژوەندی شەخسیدا نەدەگەڕا و وتی: "ڕاستە، وایە". چەند نموونەیەکمان هێنایەوە و ئەویش قەناعەتی پێکرا. وتی: "مادام ئەم کەسە کاتێک بچێتە ناوچەی بۆتان درێژە بەم کارانەی دەدات، هەرێمی بۆتان تەسفیە دەکات. دەبێت ڕێگری لێ بکەین." 'بیرمان لەوە کردەوە کە چۆن ڕێگری لێ بکەین. بەو پێیەی کە دەستبەکاربوونی لە لایەن ڕێبەرتیەوە کراوە، گوتمان با لەگەڵ ڕێبەرتیدا باسی بکەین، ئێمەش وامان کرد. ڕێبەرایەتی کەمێک ڕەخنەی گرت، بەڵام لەو ماوەیەدا هیچ ڕووی نەدا. دواتر رێبەرایەتی لەگەڵ ئەو هەڤاڵانەی کە لە قەرارگاکانەوە ڕۆیشتبوون بۆ لای رێبەرتی دیداری ئەنجامدا. ئەمەش بووە هۆی لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو کێشەیە. پاشان شەمۆ لە بۆتان گەڕێندرایەوە و دەستگیرا کرا.

سەرەڕای ئەوەی لێکۆڵینەوەی گشتی دەستی پێکردبوو، هاوڕێ فوئادیش بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی چووە ناو لێکۆڵینەوەکە. چونکە ئەویش لەو کاتەدا لەوێ بوو، بەڵام دەستی لەم بابەتانەدا نەبوو. وتبووی: "هەموو شتێکم بۆ ئەو بە جێهێشت، جدیی نەبووم. ئەزموونی هەبوو بەڵام زیانی گەیاند، متمانەکردن پێی هەڵە بوو." ئاماژەی بەوەشکرد کە "خۆی داوای لێکۆڵینەوەی کردووە و خۆی پێشەنگایەتی پرۆسەکەی کردووە". واتە بە هیچ شێوەیەک نیگەرانی شەخسی نەبوو چونکوو متمانەی بە خۆی هەبوو. پێشتر ڕەخنەی لێگیرابوو، لەناکاو نەبوو. بە تەواوی لە ڵێکەوتەی ڕووداوەکان تێنەگەیشتبوو. ئەم دۆخە لە کاتی ئەو کۆبوونەوانەدا دەرکەوت. هەروەها لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنەکەدا ڕەخنەی لێ گیرا. هەڤاڵ (فواد)یش ڕەخنەدانی دایەوە. بۆ خۆی بەرێوەبەری کۆبوونەوەکەی کردبوو. کاتێک بینی جێگرەکەی بە شێوازی شاراوە ئەم ئاستە زیانەی گەیاندووە، وتی: "هەرچی پێویست بێت با ئەنجام بدرێت." بەڕاستی ئەو هەڤاڵێک بوو کە خۆی لە پێناو بەرژوەندی بزووتنەوەکە بە بێ هیچ دوودڵییەکی فیدا دەکرد.

بۆ ئەو سیاسەتی بزووتنەوەکە بنەمای هەموو شتێک بوو و ئەمەش لە تایبەتمەندییەکانی ئەو کادر و تێکۆشەرانەدا بوو. کاتێک هەستی بەوە کرد کە کەم و کوڕی بوونی هەیە، ڕەخنەدانی خۆی دایەوە و وتی: "هەڵەم کرد هەموو شتێکم پێ سپارد. بۆیە زیان ڕوویدا و ئەمەش زیانێکی زۆری بە حیزب گەیاند." هەڤاڵ فوئاد هیچ کێشەیەکی نەبوو لە ڕەخنەدانی خۆی یان کەموکۆڕیەکانی. لە هەموو ئاستەکانی ڕێکخراوەکەدا ئەرکەکانی گرتە ئەستۆ بەڵام قەد بیری لە بەرژوەندی کەسی نەبوو. بۆ ئەو گرنگ نەبوو کە دەستخۆشی لێ بکرێت یان نا. بۆ هەڤاڵ فواد بەرپرسیارێتی شۆڕشگێڕیی و جێبەجێکردنی سیاسەتی رێبەرتی و سەرکەوتن گرنگ بوون. ئەوە بۆ ئەو گرنگترین شت بوو.

لە ناو هەپەگەدا لە لایەنی بەڕێوەبردنی هێڵی ڕێبەرێتییەوە ڕۆڵیکی چۆنی ڕابەری دەکرد؟

هەڤاڵ فوئاد دەیگوت "چەندە ڕاستی ڕێبەرێتی تێىگەین هەڤاڵانی گەنج، هێزی شەڕ، شەڕڤانان و فەرماندەکان ئەوندەش دەبین بە شەڕڤان و سەردەکەوین."دەیگوت "ئەگەر مرۆڤ ڕێبەرێتی بە هێزەکانی پاراستن تێبگات، ئەوا سەرکەوتن بە دی دێت. زوو یا درەنگ بە دی دێت. ئەگەر شەڕڤان و فەرماندەکانمان ببنە خاوەن ڕۆحی ئاپۆیی بێگومان سەردەکەون و ئەنجام دەگرن'. باوەڕ بەمە دەهێنێت. لەبەر ئەمەش بە هێزەکانی هەپەگە و شەڕڤانان پەیوەندیدار دەبوو، پەروەردەی دەکرد، سوعبەتی دەکرد، لە نێو ئەواندا دەژیا. ئەم تێکۆشانەی بە ئیشقێکی مەزنەوە دەکرد. لە هەموو هەلومەرجێکدا لەگەڵ هەڤاڵان سەرقاڵ دەبوو، وانەی دەگوتەوە و گفتوگۆی دەکرد. لەبەر ئەوە دەیگوت 'هەڤاڵانی ژن و گەنجی ئەم وڵاتە دروست و پاکن، ئەگەر بە فکری ڕێبەر ئاپۆ قوڵببنەوە هەر یەکێک لەوان دەبێتە عەگیدێک، مەزن دەبێت. عەگیدبوونی ئاپۆیبوون، لە ڕێگەی پارتەوە دەبێت. سەربازیبوون بەم جۆرە بە دی دێت'. باسی سەربازیبوونێکی پڕۆفیشناڵم دەکرد، زۆر پشتگیری ئەمەی دەکرد. دەیگوت 'پارتیبوون و پڕۆفیشناڵبوون بەمجۆرە دەبێت. لە بناغەییدا ئەگەر قوڵبوونەوەیەکی ئایدۆلۆژی هەبێت، سەربازیبوون بەمجۆرە بە دی دێت، سەربازیبوونی پڕۆفیشناڵ بەمجۆرە سەردەکەوێت'. ساڵانی کۆتایی بەهێزکردنی یەپەسەی گرنگ بینی. بەشداری کۆنفرانسی گەنجانی یەپەسە بوو. ڕێبازەکانی ڕێکخستنکردنی یەپەسەی زۆر گرنگ بینی. هەربۆیە کام کارەی گرنگ ببینیایە دەچووە ئەوێ. سەربەستبوو، لە هەر شوێنێک بیویستایە تێکۆشان بکات، پێشنیاری دەکرد. لە سەرەتاوە تاوەکو کۆتایی بەشداری کۆنفرانسی یەپەسە بوو، هەڵسەنگاندنی گرنگی دەکرد.

ڕێباز و کارەکانی زۆر کاریگەر بوو

پەیوەندی هەڤاڵ فوئاد بە هێزە سەربازییەکانەوە، پەروەردە کردن و ڕاکێشانی بۆ سەر هێڵی ئاپۆیی وەک سەرچاوەی سەرکەوتن دەبینرا. هەربۆیە ئەمەشی زۆر بە دڵخوازییەوە دەکرد. بە ڕاستی ئوسڵوب، ڕێبازەکانی لە پێش چاوانە. واتە کاریگەری لە هەڤاڵان دەکرد. بۆ هەڤاڵان زۆر جێی سەرنج بوو، ڕێبازەکانی ئەو زۆر کاریگەری لە هەڤاڵان دەکرد، لە ئافراندنی هێڵی ڕێبەر ئاپۆدا ئەم ڕێباز و کارانەی هەڤاڵ فوئاد زۆر کاریگەر بوو. دەتوانم ئەمە بڵێم؛ لە نێوان ٩-١٠ ساڵی کۆتاییدا لە ناو کۆمەڵگەی شەڕڤانان و هەپەگە ڕۆحێکی شەڕڤانی و فیدای مەزنی هەیە. لە ئافراندنی ئەم ڕۆحەدا کارە ئایدۆلۆژییەکانی زۆر گرنگە. یەکێک لەوانەی ئەم کارە ئایدۆلۆژییەی بەڕێوەبرد هەڤاڵ فوئادە. هەروەها بۆ هەڤاڵانی دەژیا. ئەم پارتە چۆن دەستیپێکرد، ئەو هەڤاڵە دەستیپێکبوو. ئەو و سەرۆک دەستیانپێکردبوو. کاتێک ئەمەی ئاشکرا دەکرد، زۆر سەرنجی هەڤاڵان دەکێشا و زۆر ئەنجام گیربوو. لە بەرەوپێشبردنی هێڵی ڕێبەر ئاپۆدا ڕۆڵی ئەو زۆر مەزنبوو. وەک ئاوینەی ڕێبەر ئاپۆ بوو. لەبەر ئەمە تایبەتمەنییانە ڕەنج و کارەکانی مەزنبوو. 

بەشداری کۆبوونەوەی کۆنسەی سەربازی هەپەگەش بوو. ئەم بەشدار بوونە لەسەر فەرماندە و شێوازی شەڕی هەپەگە چ کاریگەرییەکی دروست کرد؟

کاریگەر هەڤاڵ فوئاد لەسەر هەموو کادرانی پارتەکە و کادرانی هەپەگە هەبوو. هەم لەسەر فەرماندەکان و هەم لەسەر گەنجان گرنگبوو و کاریگەرییەکی بەوجۆرەی هەبوو. لەبەر ئەمەش وەک بڕیارگە ویستیمان هەڤاڵ فوئاد بەشداری هەموو کۆبوونەوەکان ببێت. هەندێکجار دوور بوو، نەیدەتوانی بەشداری هەموو کۆبوونەوەکان ببێت، بەڵام زۆرینەی ئەوەی لە توانای بوو بەشدار دەبوو. ئەگەر دەرفەتی بۆ دروستبوایە، خۆی دەیویست بەشدار ببێت. هەندێکجار نەیدەتوانی بەشدار ببێت لە گۆڕەپانێکی دیکە ئەرکێکی جیاوازی هەبوو، ڕەخنەدانی خۆی دەکرد. لە ساڵانی دواییدا لە ناو کۆنسەی سەرۆکایەتی گشتییدا جێی گرت و بە گشتی خاوەن بەرپرسیارێتی بوو. بۆ ئەمەش بەشداری هەندێک کۆبوونەوە و پلانسازی دەبوو.

وەک نوێنەری ڕێبەرێتی بوو

لە کۆبوونەوەکاندا سەرەتا گوێی دەگرت و ڕێی نیشان دەدا. بۆ ئەوەی بە وردبوونەوەیەکی قوڵ ڕێ نیشان بدات. هەروەها بۆچوونی دەرەوەی ڕێکخستنی هەبوایە ئەوانەی سەرڕاست دەکردەوە. ئەم بۆچوونانەی بە زمانێکی ڕێزدار دەردەبڕی و هەوڵی دەدات تێیان بگەیەنێت. لە کاتی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەربازی هەرگیز خۆی نە دەکرد بە ناوەند. هەمیشە لە پلاتفۆرمەکەی دەڕوانی و قوڵ قسەی دەکرد، بەڵام دەیتوانی بە درێژی قسە بکات، بەڵام نەیدەکرد. دەیویست هەڤاڵان قسە بکەن. بە شێوەیەکی کورت ە جەوهەری قسەی دەکرد. باسی نزیکایەتی بونیتانانی پارتی و ڕێبەرێتی دەکرد. لە کۆبوونەوەکەدا زیاتر لەسەر بنەما تیۆرییەکانی گفتوگۆکان بوو. بە قسەی وەک 'ئەم هەڤاڵەی گوزارشتی لەمە کرد، ئەمە بە مانای ئەوە دێت' ئەمانەی ڕوون دەکردەوە. لەم بابەتەدا ڕۆڵێکی گرنگی گێڕا، کۆبوونەوەکە کۆتایی دێت و گفتوگۆی قوڵتر دەکات. لە بەرەوپێشبردنی بونیاتنانی پارتەکەدا لە ناو هێزەکانماندا، لە بەرەوپێشبردنی سەربازیبوونی ڕاست و دەرکردنی بڕیاری راستدا ڕۆڵی گێڕا. بۆ نموونە من، یان زۆربەی هەڤاڵان کە لە گۆڕەپانە سەربازییەکان ماینەوە، چوارچێوەیەکی سەربازیمان دیاری کرد و ئەوەشی بەهێزتری کرد. بە بەهێزکردنی بناغەی ڕێکخستنی و ئایدۆلۆژی بەشدار بوونی خۆی نیشان دەدا. بۆچوونەکانی دووبارە نەدەکردەوە، بەڵام دەیگوت 'ئەم هەڤاڵە، ئەم شتەی بڵاوکردەوە، ئەمە گرنگ دەبینم و قبوڵی دەکەم.' دەیگوت لایەنی فەلسەفی، ئایدۆلۆژی و ڕێكخستنی ئەمە و دەبێت لە پراکتیکدا جێبەجێ بکرێت. هەربۆیە لە کۆبوونەوەکاندا کاتێک هەڤاڵان لە دیواندا جێیان دەگرت، ئاسودە نزیک دەبوونەوە. ئەوانی نەدەخستە لایەک و هەروەها بنەمای دەگرت. ئەگەر ڕەخنەیان لەسەر هەبوایە ئەویش دەریدەبڕی. خاوەن ئوسڵێکی تایبەت بوو. لەم بابەتانەدا زۆر هاوکارمانبوو. لە هەڵسەنگاندنەکانی هاوڕێ فوئاددا تێدەگەشتین کۆبوونەوە چەندە لە هێڵدایە. لە بواری سەربازییدا دیدگاکانی ڕێبەرێتی دەردەبڕی. لەوێ وەک نوێنەری ڕێبەرێتی بوو. وەک چاودێرێک نەبوو. بۆ ئەمە شتێک واتایەکی تایبەتی هەبوو. خۆی دەکرد بە پارچەیەک لەو پێکاتەیە. فکری هەموو هەڤاڵانی لەبەر چاو دەگرت. هاوڕێ فوئاد ئەو لایەنەی کەمی مابوو تەواوی دەکرد. بۆ نمونە کاتێک پلانسازی هەپەگە دەکرا ڕادەپەڕیی، پاڵپشتی دەکرد و بە هێزی دەکرد. دەیگوت 'دەبێت ئەمە سەربخەین، دەبێت ئەمە ئەنجام بدەین'. لە کۆبوونەوەکاندا ڕۆڵی دەگێڕا.

زۆر زانابوو، ئەگەر لەسەرۆ بەم زانابوونەوە نزیک بوایە، ڕەنگە کاریگەرییەکی بەمجۆرەی نەبوایە. هاوڕێ فوئاد هەرگیز لە سەرەوە نزیک دەبوویەوە. هەمیشە پاڵپشتی دەوربەری دەکرد و حەقیقەتی بەمجۆرە بەرز دەکردەوە. لە هێڵی ڕێبەرێتییدا، لە پلانسازی و ڕێپێوانی سەربازییدا لە بڕیارداندا ڕۆڵی گێڕا.  لەم لایەنەوە هەڤاڵ فوئاد شەڕڤانێکی سەردەمێکی دیار بوو. بە تایبەتی لە گفتوگۆکاندا لەسەر پەسەندکردنی و هاندانی گەریلای سەردەم، پێشکەوتنی شەڕی گەریلای پسپۆر، بابەتی یەپەسە، لە گۆران و گۆڕانکاریدا بێگومان سەرکەوتن چۆن بە دەست بهێنرێت و هەوڵدانێکی قوڵی جەوهەری مەزنی دەکرد.