ژنانی ڕۆشنبیر: کلیلی چارەسەریی ڕێبەر ئاپۆیە

لەیلا ئیبراهیم و ئاناهیتا سینۆ ئاماژەیان بەوەکرد لەم پڕۆسەیەدا ئازادی ڕێبەر ئاپۆ زۆر گرنگە و گوتیان؛ کلیلی چارەسەری ڕێبەر ئاپۆیە.

٢٦ ساڵە ڕێبەر ئاپۆ لە زیندانی ئیمراڵی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا زیندانی کراوە. هەروەها گۆشەگیرییەکی سەخت لەسەر ڕێبەر ئاپۆ بەردەوامە. دوای ڕووخان ئەسەد و زیادبوونی شەڕ لە سووریا، هیچ چارەسەرێکیش پەیدانەکراوە، بەڵام تەنها ڕێبەر ئاپۆ بۆ کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین چارەسەرییە. هەر بۆیە لەم دواییانەدا دیدار لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ ئەنجام دراوە بۆ ئەوەی ڕێگاکانی چارەسەرکردنی کێشەکەیان پیشان بدرێت. ژنانی ڕۆشنبیریی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیان کرد و باسی گرنگی ئازادی ڕێبەر ئاپۆیان کرد.

ئەندامی یەکێتی ڕۆشنبیرانی کانتۆنی جزیرە لەیلا ئیبراهیم لە سەرەتایی قسەکانییدا ئاماژەی بەوەدا چارەسەری ئەم پێشهاتانە ڕێبەر ئاپۆیە و گوتی: "لەم مانگەدا کە ڕێبەری گەلی کورد لە لایەن دووژمنەوە زیندانی کرا، بە توندی شەرمەزار دەکەین. ئەم پیلانگێڕییەی کە ئەنجام درا هەموو گەلی کوردی بە ئامانج گرت. ڕێبەر ئاپۆ بۆ هەموو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوین خەباتی کرد و ئازادی بۆ گەلان بڵاودەکردەوە. دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ڕێگەی نەدا بنەماڵە و پارێزەران لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ دیدار ئەنجام بدەن. چونکە دەیانویست لە کەسێتی ڕێبەر ئاپۆدا ئیرادەی گەلی کورد بشکێنن."

لە کۆتایی قسەکانییدا لەیلا ئیبراهیم گوتی: "دەوڵەتی تورک ناچاربو کە ڕێگە لەبەردەم دیدار لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ بکاتەوە و ڕێگەی چارەسەری بۆ گەلان نیشان بدات. چونکە ئازادی ڕێبەر ئاپۆ لەم قۆناغەدا زۆر گرنگە. دەتوانم بڵێم چارەسەری کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین ڕێبەر ئاپۆیە. ئەگەر لە ڕێگەی چارەسەری ڕۆژهەڵاتی ناوین بگەڕێین پێویستە بچینە ئیمراڵی. کلیلی چارەسەری ئیمراڵییە. وەک چۆن رێبەر ئاپۆ پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتیکی بۆمان دامەزراند، ئاشتیی و ئازادیشمان بۆ مسۆگەردەکات. هەمووکات دەڵێین دەبێت ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر بکرێت. هێزی سەرەکی ژنان ڕێبەر ئاپۆیە و هیچ هێزێکی قڕکەر ناتوانێت جارێکی دیکە هێزی ژنان بشکێنێت."

هاوسەرۆکی یەکێتی ڕۆشنبیرانی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئاناهیتا سینۆ گوتی: "ئەمە ٢٦ ساڵە ڕێبەر ئاپۆ لە زینداندایە، ئەمەش جێگەی داخە. بەهۆی ڕێبەر ئاپۆوە لە قاڵبی ژێردەستی دەرچووین و بۆ ئێمە ژیانی خۆی لە زیندان فیدا کرد. ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئێمە تەنها ڕێبەرێک نییە، بەڵکو گیانمان و ژیانمانە. ڕێبەر ئاپۆ فکری پێ بەخشین کە چاومان لە دەوربەرەکەمان بکەینەوە و ڕێگە نەدەین هەرگیز شەڕ کاریگەریمان لەسەر بکات. بیرۆکەکانی ڕێبەر ئاپۆ زۆر گرنگە.

هەموو کاتێک بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ تێکۆشان دەکەین. ڕێبەر ئاپۆ چارەسەری پرسی کورد و قەیرانەکانی سووریا. وەک ژنانی سووریا دەلێین کات کاتی ئازادی ڕێبەر ئاپۆیە و لە هەموو شوێنێکی دونیا زیندانی کردنی کەسانی وەک ڕێبەر ئاپۆ تاوانە. دەبێت هەمووکەسێک باش بزانێت کلیلی چارەسەری تەواوی کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوینە. دەبێت ڕێبەرێتیمان ڕزگار بکەین."