بەرخۆدانی تشرین: ٤٧ ڕۆژ ئیرادە و بڕیارداری

گەلانی باکوور ڕۆژهەڵاتی سووریا پێداگرن لە پاراستنی بەندوای تشرین و بە گیانیان لە دژی هێرشە داگیرکارییەکان وەستاونەتەوە.

بەرخۆدانی تشرین

لە دوای پێشهاتەکانی سووریا و ڕووخانی ڕژێمی بەعس، دەوڵەتی تورک بە هەموو دەرفەتەکانییەوە و بە هەبوونی دڕندەترین چەتە، هێرشەکانیان بۆسەر هەرێمەکانی ژێر سیستەمی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری بە گشتی و بەندوای تشرین زیاد کردووە.

لەبەرانبەر ئەو هێرشانەدا لە ٨ی کانوونی دووەمەوە گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە پێشەنگایەتی ژن و گەنجان ماوەی ٤٧ ڕۆژە لە بەرخۆدانی پاراستنی بەندوای تشرینین.

گەل پۆل پۆل بۆ ئێشکگری بەنداوەکە، پشتیوانیکردن و خاوەنداریکردن لە بەرخۆدانی شەڕڤانان دەڕۆنە بەندواوەکە و نۆرە وەرگرتنی ئێشکگری پاراستنی بەندوای تشرین دەکەن.

وێڕای بەردەوامی بەرخۆدانی گەل، دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بۆردوومانی بەردەوامی هاوڵاتییانی مەدەنی لەسەر بەنداوی تشرین دەکەن و بە پێی ئامارەکانی دەستەی تەندرووستی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لە ٤٦ ڕۆژی ڕابردوودا بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی ٢٥ هاوڵاتی مەدەنی شەهید بوون و ٢٢١ هاوڵاتی دیکەش برینداربوون.