'مرۆڤایەتی و ئازادی سەردەکەوێت'
هەڵسەنگاندنی 'مرۆڤایەتی و ئازادی سەردەکەوێت'ی ڕێبەر ئاپۆ هێشتاش هیوای ئێستا و ئایندەیە بۆ گەلان و مرۆڤایەتی.
هەڵسەنگاندنی 'مرۆڤایەتی و ئازادی سەردەکەوێت'ی ڕێبەر ئاپۆ هێشتاش هیوای ئێستا و ئایندەیە بۆ گەلان و مرۆڤایەتی.
'ئەم جوگرافیایە بگۆڕینە جوگرافیایی خوشک-برایەتی، هاوکات تیرۆر بنێژین' ئەردۆغان و دەست و تاقمەکەی هەموو ڕۆژێک ئەم قسانە دووبارە دەکەنەوە و بێزار نابن لە گوتنی، وەک ئەوەی هەرگیز ئەم گەلە قوربانیدەرەی نەناسیتبێت ئەوەندە ئەم قسانە دووبارە دەکەنەوە. کاتێک باسی خوشک-برایەتی دەکات هەر ئەو ساتە دڵی گەلانی ناوچەکە و بە تایبەت گەلی کورد دەسوتێنێت، ماڵەکانیان بۆردوومان دەکات، کۆرپەی ٦ مانگە بێ دایک و باوک دەکات.
کاتێک خودی ڕاستییەکان دیارە، یانی وێڕای ئەوەی خودی ئەو دەسەڵاتە تیرۆر بەڕێوەدەبات، لە بەرانبەر تێکۆشانی شکۆداری گەلێک کە خۆپاراستنی خۆیان دەکەن، هەر خۆیان بە گوتنی خۆیان کە دەڵێن "پەکەکە ڕێکخراوێکی تیرۆرستییە"باوەڕناکەن. حەقیقەتی بنەڕەتی ئەوەیە کە تێکۆشانی بەشكۆی شەڕڤانانی ئازادی بۆ کۆی گەلان دەبێتە هیوا، کە بە پێشەنگایەتی بەرخۆدانی بێهاوتای ڕێبەر ئاپۆ دەستیان پێکردووە بەبێ ئەوەی بڵێن زستانە و بەفر و سەرمایە لە هەموو هەلومەرجێکی زەحمەتدا بە فیداکارییەکی بێهاوتاوە دەجەنگن. بەم هۆکارە گەلی کورد و دۆستانیان لە بەرانبەر قسەڵۆکەکانی شەڕی تایبەت بەبێ ئەوەی ساتێکی خۆیان بەو باسانەوە خەریک بکەن، بە هێزەی جەوهەری خۆیان تێکۆشانی هەبوونی خۆیان بەڕێوەدەبەن.
لە ڕاستییدا هەندێک قسە هەیە دەبێت کەسانێک بگوترێت کە هەموو ڕۆژێک باسی چەکدانان دەکەن؛ گەر گەلانی هەرێمەکە بە پێشەنگایەتی گەلی کورد پەرەیان بە سیستەمی خۆپاراستنی خۆیان نەدابا، داخۆ لە ئێستادا ئیمکانی ئەوە هەبوو باسی هەبوونی گەلێک و باسی سیستەمێکی دیموکراتیک بکەین، کە مافی هەموو گەلانی تێدا پارێزراوبێت؟ ئایە بەڕاستی دەوڵەت ئەو زیرەکییەی هەیە کە بپرسێت بۆچی تاکە بژاردەی پاراستنی خۆیان تەنها بە تێکۆشانی چەکدارییە؟ کەواتا ئایا دەکرێت ئەو سیستەمە نەهێڵرێت کە ئێوە ناوی دەبەن تیرۆر، بەڵام لە واقیعدا شەرعیترین هێزی خۆپاراستنە کە گەل بەکاری دەهێنن بۆ بەڕێوەبردنی خۆی لە ڕێگەی هێزی سروشتی خۆیەوە، بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایش؟
بەڕاستی مرۆڤ دەتوانێت پرسیاری لەم شێوەیە زیاد بکات؟ بەڵام بێگومان بۆ تێگەیشتنی پێویستی بە دڵە چونکە پرسیارکردنی پێویستە. ئەوانەی هەست بە ئازاری ئەو گەلە ناکەن کە ڕۆژانە ڕووبەڕووی بۆردومان دەبنەوە و ماڵەکانیان وێران دەکرێت؛ ئایا ئەوانەی ماتەمینی بۆ غەززە دەگێڕن و لە بەرامبەر ئەو ڕووداوانەی لە کوردستان ڕوودەدەن بێدەنگن، بوێرن یان وڵاتپارێزن؟ یان ئەوانەی لە بەرامبەر کۆمەڵکوژی خەڵکی سڤیل و تاڵانکردنی سروشت، ئەو دڕندەییانەی کە ڕۆژانە لە کوردستان ڕوودەدەن، هەستی مرۆڤایەتییان لەدەست دەدەن، نابنە جێگەی ڕووڕەشی مرۆڤایەتی؟ ئیدی لە دۆخێکی لەم شێوەیەدا پێشوازیکردن لە شەڕ یا ئاشتی کاری کەسانی بوێر و خاوەن ویژدانە.
لە پرۆسەیەکدا کە دەرفەتێکی مێژوویی لەلایەن ڕێبەر ئاپۆوە پەرەی پێدرا، لەبری ئەوەی ئازایەتی پیشان بدەن و خۆیان لە ئەشکەوتنی ڕەشەی سەدساڵە ڕزگار بکەن، عەقڵی دەوڵەت کە بە نوێنەرایەتی حکومەتی فاشیستی ئاکەپە، چەسپاوە بە دروشمی "تورکیا بەبێ تیرۆر" و کەوتووەتە داوی ڕزگارکردنی ڕۆژ و خۆی. با تەنها بڵێین نکۆڵی زۆر لەخۆمان کۆتایی دونیایە و لەو شوێنەی وازی لێهێناین بەردەوام بین.
دەڵێن "تیرۆر دەنێژین". ئەم لێدوانە کە ئێمە لە بیستنی بێزار بووین، بەڵام حکومەتی فاشیست لە هەر ساتێکدا دەیڵێ، لە ڕاستیدا ڕوونترین بەڵگەیە کە ئەوان ڕاستی خۆیان دەڵێن. وەک ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت “ئەو شتەی کە سیستەم دەیڵێت دەبێت بە پێچەوانەوە بخوێنرێتەوە”. بە واتایەکی تر بێهودەیە کە حکومەتی فاشیستی ئاکەپە دەیشارێتەوە کە خۆی ئەو هێزەیە کە تیرۆر ئاڕاستە دەکات و ڕێکدەخات؛ چونکە ئەو دەمامکانەی کە بەکاردەهێنرێن لە سایەی بەرخۆدان و هەوڵی گەورەی ڕێبەر ئاپۆدا یەک بەیەک دەکەوێت.
ڕووی ڕاستەقینەی سیستەم و تیرۆری دەوڵەت گەیشتووە بە دۆخێک کە لەلایەن گەلەوە لێپرسینەوەی لێ بکرێت. بە واتایەکی تر هەمووان دەزانن ئەوانەی باس لە تورکیایەکی بێ تیرۆر دەکەن لە ڕاستیدا هەمان ئەو دەوڵەتەن کە تیرۆری داعش و هەموو گرووپە چەتە جیهادیەکان لە ژێر ناوی جیاوازدا بەخێوی دەکات. بەڵام لەبەر ئەوەی سیستەمەکە بەم شێوەیە کاردەکات، ئەو کەسانەی هەوڵی پاراستنی بەها مرۆییەکان دەدەن، بەردەوامن لە شەڕەکانیان دژی خوداوەندە بێ دەمامکەکان. بەکورتی بۆ تێگەیشتن لە واقیعی دەوڵەتی تورک کە گیرفانی خەڵک بەتاڵ دەکاتەوە و ڕەوایەتی بە ژیانێکی ژێر هێڵی هەژاری دەدات، تەنیا پێویستی بە ئاوڕدانەوە لە ئاستی ژیانی خەڵکی تورکیا هەیە.
لە کاتێکدا واقیعەکە ئەوەیە کە دەوڵەتی تورک هێشتا لە توندوتیژی و هێرشە قڕکارییەکانی بەردەوامە، لە هەموو جێگەیەکی کوردستان بۆردوومانی کەسانی سڤیل دەکات، لە دووژمنکارییەکەیدا هیچ سنوورێک ناناسێت. بێگومان ئەمانە هەوڵی بێهودەن بۆ ڕزگاربوون. چونکە وەک ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت "ئەوانەی شکست ناهێنن، بەدڵنیاییەوە لە کاتدا شکست دەهێنن". ئەوانەی پێداگرن لەسەر هێرشی قڕکارییانەی دژ بە دۆزی شکۆدارانەی گەلێک کە تێکۆشانی ئازادی بەڕێوەدابات، بە دڵنییانەوە شکست چاوەڕوانیانە.