مەسەدە پانێڵی 'سووریا و ڕوانگەی چارەسەری' ئەنجام دا

مەسەدە پانێڵی بە ناونیشانی 'سووریا و ڕوانگەی چارەسەری' ئەنجام دا. لە پانێڵەکەدا ئاماژە بە بەردەوامی شەڕ و پێکدادانەکان کرا کە دەبێتە هۆی قەیرانی گەورەتر و باسی ڕێگە چارە کرا.

نوسینگەی پەیوەندییە گشتییەکانی ئەنجوومەنی سووریای دیموکراتیک (مەسەدە) لە بە ناونیشانی 'سووریا و ڕوانگەی چارەسەری' لە ماڵی ئێزدییانی شاری تربەسپی پانێڵێکی ئەنجام دا. لە پانێڵەکەدا ئەندامی ئیدارەی بەڕێوەبەری سووریا، ڕیش سپیانی کۆمەڵگە، ڕێکخراوەکانی ئاشووری، ئێزدی، سریانی، ئەندامانی ڕێکخراوی کۆمەڵگە مەدەنییەکان و ئەندامانی ئەنجوومەنی سووریا دیموکراتیک ئامادەبوون. هەروەها ئاڵا سەربەخۆبوونی سووریای دیموکراتیک هەڵدرا.

لە سەرەتادا خولەکێک بۆ شەهیدانی شۆڕش ڕێزگیرا و پاشان ئەندامی کۆمیتەی پەیوەندییە گشتییەکانی ئەنجوومەنی سووریا دیموکراتیک باقی هەمزە سڵاو لە ئامادەبوانی پانێڵەکە کرد.

جێگری هاوسەرۆکایەتی ئەنجوومەنی سووریا دیموکراتیک جاندا محەمەد، لە سەرەتایی قسەکانییدا باسی لە کاتی ڕژێمی بەعس کرد و گوتی:

"چەندین کەس لە کاتی ڕژێمیدا کوژران، ڕفێنران و شەهیدکران. هەروەها لەگەڵ هاتنی حکومەتی نوێ نامانەوێت ئەمە جارێکی دیکە دووبارە ببێتەوە و ژیانی پێشوو بەردەوام بێت. دەمانەوێت لەم سیستەمەدا یەکسانی هەبێت. سیستەمی بە پێی بەرژەوندی گەل دابمەزرێت. دەبینین ئەم حکومەتە نوێیەی سووریا دەیەوێت جارێکی دیکە ئەم سیستەمە زیندو بکاتەوە و پڕۆژەی چارەسەریییان پێ نییە. پێویستە وەک گەلی سووریا ببین بە یەک دەست و لە بەرانبەر ئەم سیستەمە گڵاوە بوەستین. لە هەرێمەکانمان بە تایبەتی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا شەڕ بەردەوامە، ئەمەش لەبەر ئەوەیە دووژمن دەزانێت کە پڕۆژەی هەرێمەکە ئازادی و سەربەخۆبوونە. هێرش دەکات دەیەوێت ئەم پڕۆژەیە تێک بدات. هەروەها بابەتی زۆر گرنگ پرسی گەلی کوردە، نایانەوێت کورد ببن بەیەک و بۆ خۆیان ژیانێکی ئازادی دابمەزرێنن. سیستەمی بەعس هەمووکات دەیوست بە هەر شێوەیەک بێت کوردان ڕەش بکات و نەتەوەکان لە یەکتر دووربکاتەوە، بەڵام ئەمە بە دی نەهات، چونکە پڕۆژەی یەکسانی گەلان کاریگەری لە تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوین کردوە و ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ئامێزی بۆ هەموو نەتەوەیەک کردۆتەوە.

لە دوای قسەکان بەشداربووان هەڵسەنگاندنەکانی خۆیان بڵاوکرد و ئاماژەیان بەوەدا دەبێت ژنان لە دەستووری نوێی سووریا دیموکراتیکدا ڕۆڵێکی گرنگ بگێڕن. پانێڵەکە بە هەڵسەنگاندنی قەیران و بینینی ڕێگەی چارەسەری کۆتایی هات".