دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەی بەرێوەبەری پەکەکە لە بەرنامەیەکی تایبەتدا لە گەڵ مێدیا هەبەر قسەی کرد و ڕایگەیاند، دواکەوتنی ئەو بەیاننامەیەی کە بڕیار بوو ڕێبەر ئاپۆ لە ١٥ی شوبات بڵاوی بکاتەوە، بەهۆی بزووتنەوەی کوردەوە نەبووە.
دوران کاڵکان ڕایگەیاند، هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا و باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، کۆمەڵکوژی ڕۆژنامەنووسان، دەستگیرکردن و زیندانی کردنەکان لە باکوور نیشاندەری ئەوەن کە ئاکەپە نایەوێت کۆتایی بە شەڕ بهێنێت و وتی: "پێویستە سەرەنجی بدەین، زمانی هێرش بەکار دێنێت، بیرکردنەوەکانی هێرشبەرانەیە، کردارەکانی هێرشبەرانەیە. هێرش دەکات، تێکدەدات و گەل دەستگیر دەکات. گوشار پەیڕەو دەکات ئایا بەو شێوە دەبێت؟ پرۆسەکە بەو شێوەیە پێش ناکەوێت. ئەم هەڵوێست، تێڕوانین و سیاسەتانە لە بەردەم دیموکراتیزەکردنی تورکیا دەبنە ئاستەنگ. دەبێت باش هەموو ئەمانە ببینرێت و لێ تیبگەن."
هەڵسەنگاندنەکانی دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە وەهایە:
"لە ٩ی تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٩٨و دواتریش بە پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ١٥ی شوباتی ١٩٩٩، لە ناوبردنی ڕێبەر ئاپۆ کرایە ئامانج. لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆدا گەلی کورد و هەموو مرۆڤایەتی کرایە ئامانج. پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی بەڕاستی لە مێژوودا کردەوەیەکی دڕندانە، زاڵمانە و ناڕەوا بوو. لە ماوەی ٢٦ ساڵی ڕابردوودا، بە پێشەنگایەتی ڕێبەر ئاپۆ، بزووتنەوەکەمان، گەلەکەمان و دۆستانمان تێکۆشانێکی قارەمانانە بەرێوە چوو".بەو بۆنەوە سەرەتا پێشەنگی ئەم بەرخۆدانە ڕێبەر ئاپۆ بە ڕێزدارییەوە سڵاو دەکەم، هەروەها ئەو شەهیدە فیداییانەی کە بە دروشمی "ئێوە ناتوانن ڕۆژمان تاریک بکەن" بوونە بازنەیەک لە ئاگر بە دەوری رێبەر ئاپۆدا بەڕێزداری و منەتدارییەو یادیان بەرز ڕادەگرم و هەروەها تێکۆشانی ٢٦ ساڵەی گەلەکەمان و دۆستانمان پیرۆز دەکەم.
تێکۆشان و چالاکییەکانی ئیدانەکردنی ٢٦ـەمین ساڵوەگەڕی پیلانگێڕیی بەهێز بوون. تایبەتمەندییەکانی ئەمساڵ هاوشێوەی ساڵی ١٩٩٩بوون. ئەو کاتە توندوتیژی لە کاردا هەبوو، ئەمساڵ ئەوە نەما. بەڵام ٢٦ـەمین ساڵوەگەڕی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی لە ڕووی جەماوەری، ڕوونبوونەوە و داواکارییەوە بەهێزتر بوو. بەجدیەتەوە لەو شوێنانەی کە کورد و دۆستانیان هەن چالاکییەکان بە هێزەوە بەڕێوە چوو. شەقام و گۆڕەپانەکان پڕ بوونەوە لە گەل و دۆستانمان، داواکارییەکان ڕوون بوون. داواکاریی هەڵوەشاندنەوەی سیستەمی گۆشەگیری و جینۆسایدی ئیمرالی و مسۆگەر کردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و مەرجێکە کە ڕێبەر ئاپۆ بە ئازادی بتوانێ ڕەوڵ بگێڕێت لە هەموو شوێنێک بەرز کرایەوە. بەم شێوەیە وەڵامی بانگەوازی ئێمە و بزووتنەوەکەمانیان داوەتەوە، سڵاو و ڕێزم پێشکەشی هەموویان دەکەم. بەتایبەتی چالاکییەکانی ستراسبۆرگ و زۆربەی شوێنەکانی دیکەی ئەوروپا، مەزن و مانادار بوون. بەشداری دۆستانمان باش بوو و پەیامەکانیان بەهێز و لە جێگەی خۆیدا بوو. هەروەها لە ڕۆژاوا، لە حەڵەبەوە هەتا کۆبانێ، ڕەقە، دێریک، قامیشلۆ و هەموو شارەکان بە چالاکییە جەماوەرییەکانیان داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیان کرد، خۆپیشاندانەکانی بە جۆش و خرۆشەوە و بە بەشداری زۆری جەماوەرییەوە بەڕێوەچوو. ئەمە زۆر گرنگ بوو. چالاکییەکان لە ئەوروپاوە تا مەخموور و شارەکانی باکوور بە هێزەوە بەڕێوە چوو بەو بۆنەوە بە ڕێزدارییەو سڵاوی خۆم پێشکەشی هەموو چالاکوانان دەکەم. هیوای سەرکەوتن بۆ گەلی وڵاتپارێزمان و دۆستانی دیموکراسیمان دەکەم. هەروەها لە ٢٧ـەمین ساڵی تێکۆشانی گەلەکەمان، دۆستانی دیموکراتیکمان دژی پیلانگێڕی هیوای سەرکەوتنم هەیە.
فیلمی دیکۆمێنتاری لە سەر لایەنی یۆنان دروستکرا
لەڕاستیدا ڕۆڵی لە هەڵمەتی جیهانییەکەدا زۆر گرنگ بوو. هەڵمەتی جیهانی بۆ ئازادی رێبەر ئاپۆ کە لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دەستی پێکرد، لە سەرانسەری کوردستان و هەموو جیهاندا بڵاوبووەوە. ئەمە کاریگەری زۆری هەبوو. بە تایبەتی پەیامەکانی ڕێبەر ئاپۆ لە دیدارەکاندا کاریگەری بەرچاوی هەبوو. ئەم کاریگەرییەمان لە چالاکییە جەماوەرییەکاندا بینی.
هاوکات فیلمێکی دیکۆمێنتاری لەسەر بابەتی پیلانگێڕیی لە ئەسیناوە ئامادەکرا. یانێ ڕاگەیاندنیش هەوڵێکی زۆری لەو ئاراستەیە و لە ڕێکخستنی چالاکییەکاندا نیشاندا. فیلمە دیکۆمێنتارییەکە دەربارەی ٩ی تشرینی یەکەم لە ئیتاڵیا دروستکراوە، ئێستاش فیلمێکی دیکۆمێنتاری لە ئەسینای پایتەختی یۆنان دروستکراوە. ئەو فیلمە دیکۆمێنتارییانە زۆر گرنگ بوون. لە ڕاستیدا هیچ لایەنێکی نادیار لە پیلانگێڕییەکەدا کە جێگەی گرتبوو شاراوە نەماوە. ڕێبەر ئاپۆ ئەوەندەی چاوەڕێ دەکرێت زانیاری پێشکەش کردووە و زانیاری لە ڕێگەی لێکۆڵینەوە و ڕاپۆرتەکانەوە دەرکەوتووە. ڕێبەر ئاپۆ بە قووڵی و بە وردی و بە شێوەیەک تێبگەیەندریت، هەڵسەنگاندنی بۆ پیلانگێڕییەکە کردووە کە چۆن و لە کوێ بەڕێوەچووە. هەندێک لایەن و روونکردنەوە بۆ ئێمە گرنگ بوو.
لە هەردووکیان چیمان بینی؟ لە پیلانگێڕیەکەدا ڕۆڵی پێشەنگی ئەمریکامان بینی. سەرۆک وەزیرانی ئەوکاتی ئیتالیا لێدوانێکی دا و بە ئاشکرا وتی: "سەرۆکی ئەمریکا گوشاری لێکردم بۆ ئەوەی عەبدوڵڵا ئۆجالان ڕادەستی تورکیا بکەم". ئێستاش ئەوانەی ڕێبەر ئاپۆیان ڕەوانەی یۆنان کرد، بە ئاشکرا دانیان بەو گوشارانەدا ناوە کە لەلایەن ئیدارەی ئەمریکاوە ڕووبەڕوویان بووەتەوە. دەرکەوت کە پیلانی ١٥ی شوبات لە ڕاستیدا لە یۆنان پلانی بۆ دانرابوو. دورگەی خودا بۆ دیداری سیاسی ئەو شوێنەی ڕێبەر ئاپۆیان بردە ئەوێ، بەشێوەی چەتەی دەریایی لەوێ پلانیان بۆ ڕفاندنی دانا. ئەمانە هەمووی لێدوانی تاوانکارین. ئەگەر بەڕاستی یاسایەکی جیهانی هەبوایە، ئەوا دەوڵەتی ئەو کاتەی ئەمریکا ڕووبەڕووی دادگا بکرێتەوە.
دەبێت ئیدارەی ئێستای ئەمریکا پیلانگێڕییەکە قەرەبوو بکاتەوە
ئێمە لەسەر فیلمە دیکۆمێنتارییەکەی ئیتالیاشدا گوتبوومان، بەڵام لە ئەسینا ئەمە زیاتر ڕوون بووەوە. بە واتایەکی تر بە شێوەیەکی کراوە پلانیان داڕشت، یاسا پێشێل کرا و تاوانیان ئەنجامدا، بەڵام ئێستا یاسایەکی نێونەتەوەیی وەها نییە و جیهانێکی وا نییە. ئاخر لەم جیهانەدا هیچ یاسایەک بۆ کورد بەدی نەهاتووە و کورد سوودی لە هیچ یاسایەک وەرنەگرتووە. هەر بۆیە کەس قسە ناکات، ئەو شتانەی کراون وەک خۆیان دەمێننەوە. ئەوکاتەش دەمانگوت پێویستە ئیدارەی ئەمریکا ئەم نادادپەروەری و جێبەجێکردنی زوڵمە قەرەبوو بکاتەوە. پێویستە داوای لێبوردن لە کوردان بکات. بۆ ئەوەی سیستەمی گۆشەگیری و قڕکردن هەڵبگیرێت خەبات بکات.
بۆ بەرژەوەندی خۆیان هێرشی ئێردەی ئازادی گەلیان کرد و هەوڵیاندا لە ناوی ببەن. ئایا ئەمە قبوڵ دەکرێت؟ دەبێت ئیدارەی ئەوکاتەی ئەمریکا ڕاستییەکان پیشانبدا و دەبێت هەڵوێستێک نیشانبدات و بێدەنگ نەبێت. سەرەڕای ئەمەش هێشتا بێدەنگی بەردەوامە. ئەمەش ڕێگری لە چارەسەری پرسی کورد و دیموکراتیکبوونی ڕۆژهەڵاتی ناوین و دیموکراتیکبوونی تورکیا دەکات. لە ڕاستیدا بەو هۆکارەوە پیلانگێڕییان ئەنجام دا. ئامانجیان لە ناوبردنی ڕێبەر ئاپۆ بوو لە ڕێگەی پیلانگێڕییەوە و لە کەسێتی ڕێبەر ئاپۆدا دەیانویست پەکەکە بتوێننەوە، ڕێگری لە چارەسەرکردنی پرسی کورد و دیموکراتیکبوونی تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوین بکەن. لە ئەنجامی ڕێگرییدا و ئەمە ٢٦ ساڵە ڕێگری دەکەن. ئەگەر ئه م پیلانگێڕییە نەکرایە و لەسەر هێڵی ڕێبەر ئاپۆ تێکۆشان بەڕێوەچووبایە، ئێستا گەلانی تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوین له ئاشتیی و خۆشگوزەرانییدا دەژیان. ئەم دۆخە گۆڕەپانی دیموکراتیک دەستی پێکردووە و دەرفەتی ژیانی ئازاد و ئیدارەی دیموکراتیکی دەکاتەوە.
ئێستا چۆنە؟ ڕۆژهەڵاتی ناوین بوو بە ڕووباری خوێن. هەر ساڵێک ڕێکخراو و دەوڵەتەکان دەروخێنن و هی نوێ دادەمەزرێنن. بۆ ئەوەی داگیرکاری بەردەوامبێت، هەموو شوێنێکیان کردوە بە ڕووباری خوێن. لە هەوڵی لێگەڕین بۆ جێگرکردن و بەردەوامبوونی دەسەڵاتداری، دەسەڵاتداری پیاوسالار و سیستەمی دەوڵەت نەتەوە هەیە. ئەم ٢٦ ساڵە زیندانی کردنی ڕێبەر ئاپۆ لە ئیمراڵی بۆ ئەوەیە و هێشتا دەیانەوێت بەردەوام بێت.
لە ڕاستیدا ئەم هێرشە بۆ ڕێگری کردنە لە دیموکراسی، ئازادی و خوشک و برایەتی گەلان. بۆیە پێویست ناکات جارێکی دیکە باسی بکەینەوە، بەڵام نابێت هەرگیز ئەمە لەبیر بکەین، پیلانگێڕی چی بوو، کێ کردی و بۆچی ٢٦ ساڵ بەردەوامە. بەم هێرشانە لە ڕۆژهەڵاتی ناوین چی ئەزموون کرا؟ پێویستە هەموو کەسێک ئەم شتانە بزانێت و هەرگیز لە بیری نەکات. ئێستا بەرخۆدانی ٢٦ ساڵە ئامانجی پیلانگێڕییەکەی پوچەڵکردەوە. ئەو شتە سەرەکییانەی دەیانویست بیکەن بە دی نەهات، بەڵام دۆخی شەڕ و پێکدادان لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوین بەردەوامە.
ئێستا دەپرسن، دەڵێن، تێکۆشان تا چەند پیلانەکەی پوچەڵکردەوە، کام لایەن پوچەڵ نەبوویەوە، لە ناو بردنی پیلانەکە مانای چییە. هیچ لایەنێک نییە تێبگەین. بە تەواوەتی لە ناوبردنی پیلانگێڕی بە واتای لەناوبردنی سیستەمی ئەشکەنجە، گۆشەگیری و قڕکردنی ئیمراڵی و مسۆگەکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ. ئەمە مانای چییە. واتا ئازادی کوردان و دیموکراتیکبوونی ڕۆژهەڵاتی ناوینە. دیموکراتیکبوونی تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوینیش بە مانای هەنگاوی شۆڕش و دیموکراتیکبوونی جیهان دێت. یانی ئەمە وەک گۆشت و نینۆک بەیەکەوە گرێدراون. پیلانگێڕی هێشتا چۆن بەردەوامە. بە سیستەمی ئەشکەنجە، گۆشەگیری و قڕکردنی ئیمراڵی و گۆشەگیرکردنی ڕێبەر ئاپۆ بەردەوامە. ئەمەش بە واتای بەردەوامی سیستەمی ئیمراڵی دێت. سیستەمی ئەشکەنجە، گۆشەگیری و قڕکردن بە واتای هێرشی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی دێت. پێشتر باسمان کردوە. تێکۆشان لە بەرانبەر پیلانگێڕی نێونەتەوەیی زۆر پێشکەوتووە، ئاستی لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوین قووڵە، لە هەموو جیهاندا بڵاوبووتەوە.
ئازادی ڕێبەر ئاپۆ زۆر نزیکە
تێکۆشان لە بەرانبەر پیلانگێڕی نێونەتەوەیی گۆڕاوە بۆ تەڤگەری بۆ دیموکراسی و ئازادی. ئەم تێکۆشانە لە ٢٧ ساڵدا هێندەی تر بەهێزتر، فراوانتر و قووڵتر دەبێت. دەمانەوێت لە ٢٧ـەمین ساڵدا ئەنجام بەدەست بهێنین. گوتمان ساڵی کۆتاییە. تێکۆشانی ٢٧ـەمین ساڵ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ دەبێت. ئەمەش ئامانجمانە. بە بەبێ گومان دەبێت مەرجەکانی ڕێبەر ئاپۆ جێبەجێ بکەین بۆ ئەوەی بە ئازادی بژین و کار بکەین. ئەمە ئامانجی ئێمەیە لە ٢٧ ساڵەی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی. پێویستە گەلەکەمان، ژنان، گەنجان و هەموو وڵاتپارێزانی تورکیا، هێزە دیموکراتیکەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین، دۆستانی شۆڕشگێڕ و مرۆڤدۆستان بەم شێوەیە ئەم ئامانجە ببینن. بەڕاستی مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و تێکشکاندنی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی زۆر نزیکە. لە ٢٧ مەمین ساڵییدا تێکۆشانێکی کاریگەر و بەرفران دەکەین، بە بەبێگومان سەردەکەوین. ئەمە ئامانجی سەرەکیمانە و پێویستە هەمووان سەرنجیان لەسەر ئەم ئامانجە بێت. ئەوکات هەڵمەتی جیهانی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بە چالاکی کاریگەر بگەیەنینە هەموو گۆڕەپانەکان و ٢٧ ـەمین ساڵ بکەینە ساڵی سەرکەوتن. بۆ ئەوانەی لەم ڕێگایەدا تێدەکۆشن سەرکەوتن دەخوازم.
دواکەوتنی بەیاننامەکی ئیمرالی هیچ پەیوەندی بە ئێمەوە نەبووە
لە مانگی تشرینی دووەمدا هەندێک زانیاری بڵاوکرایەوە. ئێمەش بەدواداچوونمان بۆ بابەتەکە کرد. لە ڕاستیدا هەندێک لایەن بە ئاشکرا قسەیان کرد و ڕایانگەیاند کە ئەو بەیاننامەیە لە ١٥ی شوباتدا دەدرێت. ئەمەش بە شێوەیەکی بەرفراوان بانگەشەی بۆ کرا. بەڵام ١٥ی شوبات تێپەڕی و هیچ بەیاننامەیەکی لەو شێوەیە رانەگەیەندرا. بۆچی وا ڕوویدا ئێمەیش نازانین، هەوڵ دەدەین تێبگەین. ئەوەی ئێمە دەیزانین و دەمانەوێت بیڵێین ئەوەیە کە بە دڵنیاییەوە ئەم دۆخە هیچ پەیوەندییەکی بە ئێمەوە نییە. یانێ هیچ بەربەست و دواخستنێک لە لایەن بزووتنەوەکەمانەوە نەبووە. لە داهاتوودا لە هۆکاری ئەم دواکەوتنە تێدەگەین. بەڵام ئەگەر بەڵێن بدەن و لە کۆتاییدا ئەنجامێکی بەم شێوەیە ڕووبدات دروست نییە. نەدەبوو وەها ڕووی بدایە.
لە لایەکی دیکەوە هەڤاڵانمان سەبارەت بەو پرۆسەیەی کە ڕێبەر ئاپۆ دەستیپێکردبوو، بەیاننامەیان بڵاو کردەوە. لەسەر پرۆسەکە لەلایەن هەڤاڵ جومعە و هەڤاڵ هێلین لێدوان درا. بەڕاستی پێشتر هیچ زانیارییەکمان لەسەر پرۆسەکە نەبوو. پێشتر گوتمان هیچ زانیارییەکمان لەو بارەیەوە نییە. بەڵام لەم دواییانەدا لە ڕێگەی دیدارەکان لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ ئێمەش ئاگادار بووینەوە. ڕێبەر ئاپۆ نامەیەکی ناردووە. هەڤاڵان ئەمەیان بە ڕوونی باسکردووە. ئەوەی ئێمە تێگەیشتین ئەوەیە کە ڕێبەر ئاپۆ زۆر بە ڕوونی و بە ئیرادەوە لە هەوڵی چارەسەرکردنی پرسی کورد و دیموکراتیزەکردنی تورکیایە لەسەر بنەمای ئازادی، گۆڕان و گۆڕانکاری دەوڵەت و کۆمەڵگای تورکیا لە بواری سیاسیەوە.
ئێمەش بەبڕیارین. بزووتنەوەکەمان زۆر جار لەو بارەوە لێدوانی داوە، بەبۆنەی ساڵوەگەڕی پیلانگێڕییەوە، هەموو ناوەند و ڕێکخراوەکانی بزوتنەوەکەمان لێدوانیان داوە و هەڵوێستی خۆیان ئاشکرا کردووە. هەروەها پەکەکە لەم بارەیەوە لێدوانی دا و بە ئاشکرا باسی لەوە کرد کە چۆن سەیری پرۆسەکە دەکات و چۆن لێی نزیک دەبێتەوە و هەڵوێستی چییە. ئێمە هەمیشە دەڵێین تا ئێستا بەگوێرەی بڕیارەکانی ڕێبەر ئاپۆ نزیکی دۆخەکە بووینەتەوە و بە دڵنیاییەوە لەمەودوا ئەم هەڵوێستەمان بەردەوام دەبێت. هەندێک کەس قسەی بێمانا دەکەن، زۆرن ئەو کەسانە. نابێت کەس گوێ لەم لێدوانانە بگرێت چونکە هەڵەن. ئێمە بە بڕیارین. دەتوانم ئەمە بڵێم، هەندێک لایەنی دژبەر هەن دەیانەوێت ئاستەنگی دروست بکەن. هەرچییەک بکەن و هەرچەند هەوڵ بدەن، ئازادی کورد مسۆگەر دەبێت و تورکیاش بەرەو دیموکراسی دەچێت. ئەوانەی دەیانەوێت لەمبارەوە ڕێگر بن لە هەوڵی ئەوەدان ناکۆکی و شەڕ له نێوان گەلی کورد و تورک دروست بکەن و بەمشێوەیە قازانج دەبینن، بەڵام شکست دەهێنن.
نوێ دەکرێتەوە ...