لێدوانی سەرۆکی پەڕلەمانی تورکیا دەربارەی 'پرۆسەکە'
سەرۆکی پەڕلەمانی تورکیا نوعمان کورتوڵموش لە دوای سەردانی شاندی ئیمراڵی دەربارەی 'پرۆسەکە' قسەیکرد و دەستنیشانیکرد ئەو بانگەوازییەیی لە لایەن ڕێبەر ئاپۆوە دەردرێت گەلێک گرنگە.
سەرۆکی پەڕلەمانی تورکیا نوعمان کورتوڵموش لە دوای سەردانی شاندی ئیمراڵی دەربارەی 'پرۆسەکە' قسەیکرد و دەستنیشانیکرد ئەو بانگەوازییەیی لە لایەن ڕێبەر ئاپۆوە دەردرێت گەلێک گرنگە.
سەرۆکی پەڕلەمان نوعمان کورتوڵموش سەرنجی خستەسەر گرنگی ئەو بانگەوازییەکی کە ڕێبەر ئاپۆ دەیدات و گوتی: "لە بری ئەوەی لەسەر کاتی ڕاگەیاندنی بانگەوازییەکە قسەکەین، دەبێت بەبێ ئەوەی کاتی زۆری بەسەردا تێپەڕێت ئەم پرۆسەیە بە شێوەیەکی سەرکووتوانە پێکبهێندرێت. لە قۆناغێکی گرنگ و هەستیارداین. بابەتی بنەڕەتی هەرێمەکە، بابەتی دابشبوون و پارچەبوونە، ئەمەش لەگەڵ داگیرکردنی عێراق لە لایەن ئەمریکاوە زیاتر پەرەی سەند. بە تایبەت لەبەر جیاوازی ئیتنیکی، مەزهەبی و ئاینی و هەندێکجاریش بە هۆکای پرۆژەی نیوئیمپریالی ڕێگە بەڕووی جیابوونەوە دەکرێتەوە."
کورتوڵموش لە بەردەوامییدا سەرنجی خستەسەر "یەكێتی و یەکگرتووی" و گوتی: "ئەوەی چاوەڕان دەکرێت پارچەبوون و بڵاوبوونەوەی زیاتر نییە، بە پێچەوانەوە چاوەڕوانییەکان بۆ یەکڕیزی زیاترە. بۆیە ناچارین لە هەرێمەکەدا یەکڕیزی و هاوکاری زیاتری یەکتر بکەین. کاتێک ئەمە دەکەین بۆئەوەیە خۆمان لە هەموو مەترسییەکان بپارێزین، دەبێت بەهێزکردنی دۆخی ناوخۆی بە بنەما بگرین."
کورتوڵموش باسی لەوەشکرد لەم ٤٠ ساڵەدا زیاتر لە ٤٠ هەزار کەس گیانیان لە دەستداوە و بەلانی کەمەوە ٢ تریلۆن دۆلار زیانی دارای لێکەوتووەتەوە. کورتوڵموش لە کۆتایی قسەکانییدا دەستنیشانیکرد دەبێت هەموو کەسێک پشتیوانی لە پرۆسەکە بکات و ئاشکرای کرد ئەو بانگەوازییەیی لە ئیمراڵییەوە دەکرێت زۆر گرنگە و ئەمەی گوت: "هەرخۆی دوای ڕاگەیاندنی بانگەوازییەکە، شتەکانی دیکە بە خێرای دێنە ئاراوە."