بە هۆی هێرشەکانەوە زیاد لە ٤٠ هەزار کەس بێ ئاو بوون

بەهۆیی بۆردوومان و هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانییەوە لەسەر ژێرخانی شاری عەین عیسا، زیاد لە ٤٠ هەزار کەس بێ ئاوی خواردنەوە بوون.

بۆردوومان و تۆپبارانی سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لەسەر شاری عەین عیسا بە هەموو شێوەک بەردەوامە. دەوڵەتی تورک وێڕای بە ئامانج گرتنی هاوڵاتی مەدەنی، بە زانابوون و ئەنقەست ژێرخانی شارەکەی گرتووە بە ئامانج.

لە هێرشەکاندا هەموو کەرتە ژیانییەکانی وەک کارەبا، ئاو، بازار-نانەوەخانەکان کە ڕاستەخۆ دابینکەری ژیانی هاوڵاتیانن بە ئامانج دەگیرێن.

Ji ber êrişên artêşa Tirk li Eyn Îsayê zêdetirî 40 hezar kes bê av maye

تەنها بە هۆی ئەو هێرشانە کراونەتەسەر وێستگەکانی ئاوی خواردن و بەکار‌هێنانی هاوڵاتییان، زیاد لە ٤٠ هاوڵاتی بێ ئاوبوون. ئەمەش لە کاتێکدایە بە هۆی بەردەوامی هێرشەکان کارمەندانی بەڕێکردنی کاروباری ئاوی شارەکە ناتوانن وێستگە خراپبووەکان چاک بکەنەوە.

بەپێی ئامارەکان بە هۆکاری هێرشەکان ئاوی خواردنەوە لە ٦٥ گوند بڕدراوە، کە ٤٥ گوندیان دەکەوێتە ئەل حیشا و ٢٠ گوندی دیکەشیان لە سنوری گوندەوارەکانی عەین عیسادایە.