قەسەدە شەهیدبوونی ڕێزان ئۆرکەش و هەردەم گاباری ڕاگەیاند
ناوەندی ڕاگەیاندنی قەسەدە ڕایگەیاند لە بەرخۆدان دژی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا هەردەم گابار و ڕێزان ئۆرکەش شەهید بوون.
ناوەندی ڕاگەیاندنی قەسەدە ڕایگەیاند لە بەرخۆدان دژی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا هەردەم گابار و ڕێزان ئۆرکەش شەهید بوون.
ناوەندی ڕاگەیاندنی قەسەدە دەربارەی هەر دوو شەهید ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەی قەسەدە ئاماژە بەوەکرا شۆرشی ١٩ی تەمموزی بە بەشداری گەلەکەمان لە تەواوی هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەستی پێکرد و هێزی خۆپاراستنی دامەزراند. شۆڕشەکە دەستکەوتی زۆری بە دەستهێنا. دەستکەوتی یەکەمیش پاراستنی هەرێمەکە بوو لە تەواوی هێرشەکان. گەلەکەمان لە پاراستندا خۆیان بە شەڕڤانانمان سپارد کە لە بەرانبەر هەموو هیرشەکان وەستان و تێکیان شکاند. شەڕڤانانمان ئێستاش لە بەرانبەر هێرشە دڕندانەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بەرخۆدانێکی مەزن ڕابەری دەکەن.
بە شانازیی و سەربەزییەوە ڕایگەیەنین کە دوو شەڕڤانمان هەردەم گابار (بەشار محەمەد) و ڕێزان ئۆرکەش (محەمەد حەسەن) دوای ئەوەی لە بەرەکانی بەرخۆدان لە بەرانبەر داگیرکەرانی تورک و چەتەکانی ئەفسانەی قارەمانێتییان نوساند، بەشداری کاروانی شەهیدان بوون.
لە ڕاگەیاندراوەکەی قەسەدە گوترا: "هاوڕێمان هەردەم گابار لە بنەماڵەیەکی وڵاتپارێزە کە خاوەن مێژوویەکی درێژی تێکۆشانی نیشتیمانن. باوکی ئەو لە عەفرین لە هێرشەکان لە بەرانبەر دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی شەهید بوو. هاورێمان هەدەم سەرەڕای ئەوە تاقە کوڕی دایک و باوکیبوو، لەبەر باوەڕی گرنگی بە پاراستنی وڵات و گەل بەشداری ڕیزەکانی هێزەکەمان بوو.
هاوڕێمان دوای ئەوەی پەروەردەی بیردۆزی، سیاسی و سەربازی بینی و کەسێتی خۆی لە هەموو بوارەکان پێش خست، لە بەرەکانی بەرخۆدان لە بەرانبەر دووژمن خستە جێبەجێکردنەوە.
هاوڕێمان هەردەم گابار لە شەڕێکدا لە بەرانبەر چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر قاچی چەپی بریندار بوو. لەبەر باوەڕی بە گرنگی تۆڵەکردنەوەی شەهیدان لە دووژمن و ڕزگارکردنی عەفرین، بە ئیرادەیەکی بەهێزترەوە درێژە بە تێکۆشانی دا.
هەڤاڵمان ڕێزان ئۆرکەش لە بنەماڵەیەکی وڵاتپارێزە کە لە پێناو ئازادی گەل و نیشتماندا چەندین شەهیدیان داوە. مامی و کوڕە خالێکی لە شەڕەکانی بەرانبەر بە دووژمن شەهید بوون. شەهیدبوونی مامی و خاڵۆزاکەی کاریگەری زۆری لەسەر دروستکرد و بوو بە هۆکاری ئەوەی بە جۆش و خرۆشەوە بەشداری ڕیزەکانی هێزەکانمان بێت.
هەڤاڵ ڕێزان لە بەرەکاندا فەرماندەیەکی بێهاوتا بوو، سەرکەوتن لە دوای سەرکەوتن بە دەستی دەهێنا. هەڤاڵ ڕێزان بەشداری زۆرینەی ئۆپراسیۆنی هێزەکانمان بووە. لە بەرانبەر ڕێکخراوی داعشی تیرۆریست و هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بە قارەمانی شەڕی کردوە.
هەڤاڵ ڕێزان بە هەموو هێزی خۆیەوە لە ناو ڕیزەکانی هێزەکانماندا کاری دەکرد. بۆ یەک ڕۆژیش ترسی دوژمنی نەدەناسی. بۆ تۆڵەسەندنەوەی هەڤاڵە شەهیدەکانی توڕەیی و ڕقی خۆی لە بەرانبەر دووژمن نیشاندا.
سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هەردوو شەهید و تەواوی بنەماڵەی شەهیدانمان دەکەین. ئەمڕۆ پێداگری و ئیرادەمان بۆ درێژەدان بە تێکۆشانی نیشتیمانی ئەوان و تۆڵەسەندنەوەی خوێنی پاکیان و پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە زیاتر دەبێت".