چەندین کاراوانی گەل بەرەو بەرخۆدانی بەنداوی تشرین بەڕێکەوتن
دانیشتوانی کانتۆنەکانی ڕەقە، تەبقا و دێرەزۆر بۆ وەرگرتنی نۆرەی ئێشکگری بەرخۆدانی تشرین بە جۆش و بڕیاردارییەوە بەرەو بەنداوەکە بەڕێکەوتن.
دانیشتوانی کانتۆنەکانی ڕەقە، تەبقا و دێرەزۆر بۆ وەرگرتنی نۆرەی ئێشکگری بەرخۆدانی تشرین بە جۆش و بڕیاردارییەوە بەرەو بەنداوەکە بەڕێکەوتن.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاروانێکی هاوڵاتییانی شارەکانی ڕەقە، تەبقا و دێرەزۆر دوای کۆبوونەوەیان ئاهەنگێکێییان گێڕا و بە جۆشەوە و بە هەڵکردنی ئاڵای قەسەدە بەڕێکەوتن بۆ بەرخۆدانی ئێشکگری بەندوای تشرین کە لە ٨ی کانوونی دووەمەوە گەل لە دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بەڕێوەی دەبەن.
چەندین هاوڵاتی لە ژن، گەنج، بەتەمەن، هونەرمەند و ڕۆشنبیران لە چوارڕێیانی فیروسیەی ڕۆژئاوای شاری ڕەقە کۆبوونەوە و دوای گەیشتنی کاروانەکەی دێرەزۆر بەر بە ندواوەکە بەڕێکەووتن.
چاوەڕان دەکرێت ئەم کاروانە دوای گەشتنیان بە کامپی مەحمودلی گوندەواری ڕۆژهەڵاتی کانتۆنی تەبقا تێکەڵ بە کاروانی کانتۆنی ڕەقە و دێرەزۆر ببن و دواتر بە جەماوەری بگەن بە بەنداوەکە بۆ وەرگرتنی ئێشکگری.