مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی ڕێگەیەکی سەرەکییان داخست
مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی، لەسەر ڕێگای سلێمانی-عەربەت گردبوونەوە و ڕێگای گشتییان داخست.
مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی، لەسەر ڕێگای سلێمانی-عەربەت گردبوونەوە و ڕێگای گشتییان داخست.
لە دژی دواکەوتن و پێنەدانی موچەکانیان لە لایەن حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی فیدراڵەوە، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ مامۆستا و فەرمانبەرانی ناڕازی گردبوونەوە ڕێگەی سەرەکی سلێمانی-عەربەتییان داخست.
ڕێگەگرتن لە تانکەرە نەوت
لە گردبوونەوەکەدا کەسانی ناڕازی جەختییان لەسەر بەردەوامبوون لە ناڕەزایەتییەکانیان کردەوە و گوتییان: "بە بەرچاومانەوە نەوتە بە قاچاغ دەبردرێت و هەناردە دەکرێت، کەچی مووچەکانیشمان پێ نادرێت، بۆیە ڕێگریی لەو تانکەرانە دەکەین."