کۆنسێرتی گرووپی ئامەد بە جۆشەوە بەڕێوەچوو
گرووپی ئامەد دوای ٢٧ ساڵ جارێکی دیکە کۆبوونەوە و دوای کۆنسێرتی سەرەتا لە پاریس، لە شاری بازڵی سویسرا لە پێش هەوادارەکانیاندا دەرکەوتن.
گرووپی ئامەد دوای ٢٧ ساڵ جارێکی دیکە کۆبوونەوە و دوای کۆنسێرتی سەرەتا لە پاریس، لە شاری بازڵی سویسرا لە پێش هەوادارەکانیاندا دەرکەوتن.
کۆنسێرتەکە ڕۆژی سێ شەممە ستادتکازینۆی بازڵ ئەنجام درا و پێشوازییەکی زۆری کوردانی لێکرا. لە نێو بەشداربوواندا چەندین پەرلەمانتار، هاوسەرۆک و ڕێکخراو بەشدار بوون. سەرتاپاکی کورسی کۆنسێرتەکە پڕبوونەوە و ژمارەیەی زۆری هەوادار کورسییان دەستنەکەوت.
کۆنسێرتەکە لە لایەن هونەرمەند کاوە ئورمیەوە پێشکەش کرا. لە دەستپێکی کۆنسێرتەکەدا کاوە ئورمیە باسی لە کارە هونەرییەکانی گرووپی ئامەد لە نێو میوزیکی کوردییدا کرد.
دوای کۆنسێرتەکەی بازڵ ئەندامی گروپی ئامەد مەمۆ گوڵ بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد و دڵخۆشی خۆی دەربڕی بەهۆی دەرکەوتنەوە لە پێش هەوادارەکانیان دوای ماوەیەکی زۆر.
مەمۆ گوڵ گوتی: "کاتێک ئەلبوومەکەمان دروست کرد، لە وڵات بووین. دەرفەتی ئەوەمان نەبوو پێکەوە کۆنسێرت بکەین. هەروەها ویستیمان پێکەوە وەک گرووپی ئامەد لەسەر ستەیج گۆرانی بڵێین. ویستمان لە بەردەم ئاستەنگییەکان لە پێش میوزیکی کوردی ڕاپەڕین."
لە وەڵامی پرسمان: "بیر لەوە دەکەنەوە وەک گروپی ئامەد ئەلبوومێکی نوێ ئامادە بکەن؟" مەمۆ گوتی: "ئەلبوومی نوێمان نییە، بەڵام بە دڵنیانیەوە وەک گروپی ئامەد بە گۆرانی نوێمان دەبێت."