٨ ی ئادار لە سەرحەد: ژن، ژیان، ئازادی

چالاکییەکانی ٨ ی ئادار کە شارەکانی هەرێمی سەرحەد، لە شاری قەرس دەستی پێ کرد.

چالاکییەکانی ٨ ی ئادار

ئەنجوومەنی ژنانی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) دەستپێکی چالاکییەکانی ٨ ی ئادار ڕۆژی جیهانیی ژنان لە شارەکانی هەرێمی سەرحەد، لە قەرس ڕاگەیاند. چالاکییەکە لەبەردەم بینای دەم پارتی لە قەرس ئەنجامدرا و ژمارەیەکی بەرچاو لە ژنان ئامادەبوون، پانکارتی "بە تێکۆشانی ژنان، ئاشتی ڕێک دەخەین" هەڵگیرا.

لە چالاکییەکەدا وتەبێژی ئەنجوومەنی ژنانی دەم پارتی خالیدە تورک ئۆغلو ناڕەزایەتی بەرامبەر دانانی قەیوم لە شارەوانی قاغزمان نیشاندا و وەک زەوتکردنی ئیرادەی گەل ناساندی، هەروەها جەختی کردەوە بە دانانی قەیوم، ناسنامەی گەلان و ژنان و ئیرادەی ئەوان قبووڵ ناکرێت، گوتی: "سیاسەتی قەیوم، زیهنیەتی ڕژێمێکە. ئێمە سیاسەتی قەیوم شەرمەزار دەکەین. ئیرادەی ژنان و گەل دەدزرێت. هیچ ژنێک سیاسەتی قەیوم قبووڵ ناکات".

خالیدە تورکئۆغلو ڕایگەیاند لەلایەک تێکۆشانی ژنان و لەلایەکی تر ئاشتی ڕێک دەخەن، جەختی کردەوە گەل پێویستی بە دیموکراسییە، بەبێ دیموکراسی هیچ کێشەیەک چارە نابێت، گوتی: "ئەم ڕەوشە گرێدراوە بە سیاسەتی دەسەڵاتەوە. بەرەو ٨ ی ئادار هەنگاو دەنێین، شەقام بە شەقام، گەڕەک بە گەڕەک، ئەم سیاسەتانەی دەسەڵات ئاشکرا و شەرمەزار دەکەین. لەبارەی ئەوە دەدوێین، بۆچی سیاسەتی دیموکراتیک بۆ گەلان گرنگە".

هەروەها ئاماژەی بەوە کرد، ژنان دەیانەوێت بە ئازادی و یەکسانی بژین، جەختی کردەوە بۆ دیموکراتیکبوونی وڵات پێویستە پرسی کورد چارەسەر بکرێت، دەسەڵات ناتوانێت بەم زیهنیەتەوە پرسی کورد چارەسەر بکات، گوتی: "ژنان ئاشتییەکی شکۆدار بەدی دەهێنن و ئەم تێکۆشانە بە پێشەنگایەتی ژنان مەزنتر دەبێت. تا زیاتر بتوانین ئەم ئاشتییە کۆمەڵایەتی بکەینەوە، ئەوەندە سەردەکەوین. وەک ژنان ٨ ی ئادار لە گۆڕەپانەکان دەبین. ئێمە دەست لە "ژن ژیان ئازادی" هەڵناگرین".

ڕاگەیاندراوەکە بە درووشمی "ژن ژیان ئازادی" کۆتایی هات.