بەرخۆدان لە تشرین ٤٨ ڕۆژە بەردەوامە

دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەرخۆدانی گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆ پاراستنی بەنداوی تشرین ٤٨ ڕۆژە بەردەوامە.

چالاکی ئێشکگری گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە ٨ ی کانوونی دووەمەوە بۆ پاراستنی بەنداوی تشرین، سەرەڕای کەشوهەوای سەخت بەپێداگرییەوە بەردەوامە.

چالاکوانان لە ڕۆژی ٤٨ هەمینی بەرخۆدانیاندا دووپاتیان کردەوە، تا کۆتاییهاتنی هێرشەکان، بەرخۆدان دەکەن.