یەجەوەکە لە چالاکییەکی نووسراودا گوتی: "یەکینەکانمان لە چوارچێوەی هەڵمەتی "بە تێکۆشان یەکدەگرین و لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ ئازاد دەبین"، بۆ تۆڵەسەندنەوەی شەهیدکردنی ٣ گەریلای قارەمان لە باشووری کوردستان لە ئەنجامی بۆسەیەکدا، دوێنێ شەو لە ناوچەی ئاکدەنیز تا نیوەشەو چالاکیمان دژی داگیرکەران درێژەپێدا.
یەکینەکانمان لەگەڵ پۆلیسەکان کەوتنە شەڕەوە، بە مۆڵۆتۆڤ و بەرد و یاری ئاگرین هێرشیان کردە سەر داگیرکەران. ئێمە لە شارەکان وەڵامی ئەو هێرشە نائەخلاقی و نامەردانانە دەدەینەوە، تا تۆڵەی شەهیدەکانمان نەسێنینەوە ناوەستین. لەسەر ئەم بناغەیە بانگەوازی تۆڵەسەندنەوە لە هەموو گەنجانی کوردستان دەکەین".