ژنانی بۆتان: ڕاپەڕینمان دژی قڕکردنی ژنانە، ڕێپێوانمان بەرەو ئازادییە
ژنانی بۆتان لە چوارچێوەی ٨ ی ئادار ڕۆژی جیهانیی ژنانی کرێکاردا بە درووشمی "بە تێکۆشانی ئازادی ژنان، ئاشتی ڕێک دەخەین" چالاکییەکی ئەنجامدا.
ژنانی بۆتان لە چوارچێوەی ٨ ی ئادار ڕۆژی جیهانیی ژنانی کرێکاردا بە درووشمی "بە تێکۆشانی ئازادی ژنان، ئاشتی ڕێک دەخەین" چالاکییەکی ئەنجامدا.
تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا) دەسپێکی چالاکییەکانی ٨ ی ئادار ڕۆژی جیهانیی ژنانی کرێکاری لە شەرناخ ڕاگەیاند. چالاکییەکە لەبەردەم بینای کۆنفیدراسیۆنی سەندیکاکانی کرێکارانی جەماوەری (کەسک) لقی شەرناخ بە درووشمی "بە تێکۆشانی ئازادی ژنان، ئاشتی ڕێک دەخەین" دەستی پێ کرد و نوێنەری چەندین ڕێکخراو و ژنان ئامادەبوون.
ژنان بە جلوبەرگی فۆلکلۆری بەشداربوون، چالاکییەکە بە هەلهەلە و درووشم و هەڵپەڕکێ دەستی پێ کرد. پانکارتی " ڕاپەڕینمان دژی قڕکردنی ژنانە، ڕێپێوانمان بەرەو ئازادییە" هەڵگیرا و درووشمی "ژن ژیان ئازادی" بەرزکرایەوە.
هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) شەرناخ، نورجان ئاڵتورک ڕایگەیاند ژنان باوەڕ و هێزی خۆیان هەیە، گوتی: "هەموو جیهان بە سەرسامییەوە دەڕواننە تێکۆشانی کورد. هیوا لە سەرکەوتن بەنرخترە. باوەڕمان بە سەرکەوتن هەیە. کۆیلایەتی بەشی ئێمە نییە و ئەم چارەنووسە قبووڵ ناکەین".
چالاکوانی تەژەئا، عەدالەت چیمەن فیدان ڕایگەیاند ئازادی ڕێبەر ئاپۆ دەبێتە ئازادی ژنان، لە ٨ ی ئادار بە پارادایمی ژنی ئازاد لە هەر گۆڕەپانێکدا بە درووشمی "ژن ژیان ئازادی" تێکۆشان مەزن دەکەن. هەروەها جەختی کردەوە، ژنان پێشەنگایەتی دەکەن بۆ شکاندنی گۆشەگیری ئیمراڵی و زیندانەکانی تر و بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ.
پەرلەمانتاری دەم پارتی نەورۆز ئویساڵ ئاسڵان سڵاوی لە ژنانی تێکۆشەر لە تشرین کرد و ڕایگەیاند پێویستە لەپێناو چارەسەردا ئیرادەی کوردان قبووڵ بکرێت، وە وتەکەی ڕێبەر ئاپۆی بیرهێنایەوە کە دەڵێت "هەتا ژن ئازاد نەبێت، کۆمەڵگەش ئازاد نابێت".
چالاکییەکە بە گرێدانی هەڵپەڕکێ کۆتایی هات.