لە عامودا تەرمی شەهید ڕێزان بە خاکسپێردرا
بە مەراسیمێکی جەماوەری شایستە تەرمی فەرماندی قەسەدە شەهید ڕێزان ئۆرکەش بە خاکسپێردرا.
بە مەراسیمێکی جەماوەری شایستە تەرمی فەرماندی قەسەدە شەهید ڕێزان ئۆرکەش بە خاکسپێردرا.
بە بەشداری دانیشتوانی شار و گوندەوارەکانی عامودا، ئەندام و نوێنەرانی دامەزراوە مەدەنی سەربازییەکانی شارەکە، بە مەراسیمێکی جەماوەری شایستە تەرمی فەرماندی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک-قەسەدە شەهید ڕێزان ئۆرکەش (محمەد حەسەن) کە لە ١٨ی شووباتدا لە شاری دێر حافر لەئەنجامی هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا شەهید بوو، لە گۆڕستانی شەهید ئیسماعیل هۆگر سپاردەی خاککرا.
دوای خولەکێک ڕێزلێنان لە شەهیدانی ڕێگەی ئازادی، لە فەرماندەکانی قەسەدە کانی ئەحمەد قسەیکرد و ئاماژەی بە بەرخۆدانە نەبەردییەکانی شەهید ڕێزان کرد وەک فەرماندەیەکی بەرەی دێر حافر و وتی: "شەهید ڕێزان بەوپەڕی ئیرادە و بوێرییەوە پێشەنگایەتی لە بەرخۆدانەکانی پردی قەرەقۆزاق و بەنداوی تشرین کرد. بەڵێنمان دووپاتەکەینەوە تۆڵەی شەهیدانمان بکەینەوە و ئامانجەکانیان بگەیەنین بە سەرکەوتنی تەواوەتی."
هەر لە مەراسیمەکەدا لە بەڕێوەبەرانی ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانی عامودا محمەد ئەحمەد قسەیکرد و ئاماژەی بە بەرخۆدانی مێژووییانەی گەل و شەڕڤانان لە بەنداوی تشرین کرد و بەڵێنی بەردەوام بوون لەسەر رێگەی شەهیدانی دووپاتکردەوە.
لە کۆتاییدا کیوان حەسەنی باوکی شەهید ڕێزان قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا بە شەهادەتی کوڕەکەی سەربڵندە و جەختیکردەوە شەهید ڕێزان شەهیدی کوردستانە.
لە کۆتاییدا ناسنامەی شەهید خوێندرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەی هێژای شەهید کرا، تەرمی شەهید ڕێزان بە وتنەوەی درووشمی "شەهید نامرێ" و هەڵهەڵەی سەرکەوتنی دایکان سپاردەی خاککرا.