دەبەپە: بیرۆکەکانی عەبدوڵا ئۆجالان بۆ داهاتوو دەرفەتێکە

دەبەپە ئاماژەی بەوەکرد کە دەبێت دەستبەجێ ڕێبەر ئاپۆ ئازاد ببێت و گوتی: "فکر و ئیرادەی چارەسەری بەرێز ئۆجالان، بۆ بنیاتنانەوەی داهاتوویەکی دیموکراتیک و ئازاد دەرفەتێکە".

دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی (MYK) پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) بەبۆنەی ساڵیادی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی لە دژی ڕێبەر ئاپۆ ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە. لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوەکرا کە ٢٦ ساڵ بەسەر پیلانگێڕی نێونەتەوەیی تێپەڕ بوو و گوترا: "لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩وە لە زیندانی ئیمراڵی لە کەسێتی بەڕێز ئۆجالاندا بەهای یاسایی و مافەکانی مرۆڤ پێشێل دەکرێن.  لە سایەی ئەم ڕاستییەدا کاریگەرییەکانی پیلانگێڕی ئەمڕۆش بە هەموو شێوەیەک بەردەوامە".

ڕاگەیاندراوەکە بەمجۆرە بەردەوامبوو: "ئەو دەرفەتەی کە شەڕ و قەیرانەکان بۆ گەلان ڕەوا دەبینن، ٢٦ ساڵ لەمەوبەر لە کەسێتی ڕێبەر ئاپۆدا هەوڵیدا تێکۆشانی دیموکراسی، ئازادی و یەکسانی گەلان بتوێنێتەوە. مۆدێرنیتەی سەرمایەداری کە پیلانگێڕی خستە جێبەجێ کردنەوە، لە لایەکی دیکەوە جەنگی سێیەمی جیهانی گەیاندە ئاستێکی نوێ، لە لایەکی دیکەشەوە لێگەڕینەکانی دیموکراتیکی کە چارەسەری پێشکەش بە ڕۆژهەڵاتی ناوین دەکات، بە ئامانج دەگرێت، بەڵام هێزە پیلانگێڕەکان لە هیج ساتێکی پڕۆسەکەدا سەرنەکەوتن. چونکە بەڕێز ئۆجالان بۆ ئەوەی کێشەی کورد چارەسەربکات  لە ڕۆژهەڵاتی ناوین و ئەوروپا کەوتە لێگەڕین، لە ژێر گۆشەگیریی سەختدا هەوڵدانەکانی بۆ چارەسەر بەردەوامە و دوورگەی ئیمراڵی کرد بە گۆڕەپانی بەرخۆدان. بەم شێوەیە بەرێز ئۆجالان هەڵوێستێکی مێژووی بەڕێوەبرد. ئەم هەڵوێست و ئیرادە تەواوی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی هەڵوەشاندەوە.

ئەمڕۆ لە بناغەی هەموو قەیرانەکانی کۆمەڵگە، سیاسیەکان لە تورکیا، کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوین پرسی کورد جێ دەگرێت. لە بەرانبەر ئەم ڕاستییەدا وەک لە مۆدێلی ڕۆژئاوا دەردەکەوێت، کە پارادایم و بیرۆکەکانی بەڕێز ئۆجالان بۆ قەیرانەکان دەبێت بە نەخشەڕێگای چارەسەری. پێویستە لە بیرنەکرێت کە دەرفەتە سیاسییەکان کە نکۆڵی لەم ڕاستییە دەکەن، هەرگیز ناتوانن لە بوونی خۆیان بەردەوامبن. بەڕێز ئۆجالان، بە پارادایمی کۆمەڵگەی دیموکراتیک، ژیانی ئیکۆلۆژیک و ژنی ئازاد ڕێگەی دامەزراندنی ژیانێکی ئازادی نیشانی گەلان دا. گەلانی ڕۆژئاوا کە گوێیان لە بەرێز ئۆجالان گرت، بە بەرخۆدانی بێهاوتا، دەرفەتەکەی بەڕێز ئۆجالانیان خستە جێبەجێکردنەوە و شۆڕشی ژنانی ڕۆژئاوایان وەک مۆدێلێک لە ژیانی ئازادی گەلان پێشکەش بە جیهان کرد. ژنان کە لە شۆڕشی ژنانی ڕۆژئاواوە هێز وەردەگرن، فەلسەفەی 'ژن، ژیان، ئازادی' لە ڕۆژهەڵاتی تا هیندستان لە تەواوی جیهان جێبەجی کرا و هێڵی تێکۆشانی گەردونی بونیاتنرا.

بەڕێز ئۆجالان وەک ئیرادەی چارەسەری، هەوڵدەدات کێشەی کورد بە ڕێگەی دیموکراتیک چارەسەر بکات، تورکیا دیموکراتیک بکات، هەروەها هەوڵدەدات بۆ گەل، ژن، شوناس و باوەڕییەکان ژیانێکی یەکسان و ئاشتیی دابمەزرێنێت، هەربۆیە دیدارە کە ئەمڕۆ لەگەڵ ئەو ئەنجام دەدرێت، لەسەر ناوی ئاشتییەکی بە شکۆ و چارەسەری هەمیشەیی زۆر گرنگە. دەبێت ئەم پڕۆسە بە هەنگاوی پراکتیک پێشبکەوێت.

دەبێت لە بیرنەکرێت کە ئەو چارەسەری و ئاشتییەی بەڕێز ئۆجالان هەوڵدەدات جێبەجێی بکات، تێکۆشانی دامەزراندنی کۆمەڵگە و تورکیایەکی دیموکراتیکە. بۆیە بۆ ئەوەی بناغەی دانوستانی دیموکراتیک دابنرێت، پێویستە دەستبەجێ بەڕێز ئۆجالان کە بۆ ڕێکەوتنی ستراتیژی کورد و تورکان و هەرێمە ڕەنجێکی مەزن زۆر بەڕێوەدەبات، ئازاد بکرێت. جارێکی دیکە دووبارەی دەکەینەوە؛ بەڕێز ئۆجالان بە نەخشەڕێگە و ئیرادەی چارەسەری بۆ داهاتوویەکی ئازاد و دیموکراتیک دەرفەتێکی مێژووییە. خاوەندارێتی ئەم ئیرادەیە بەرپرسیارێتی و پێوەرێکی مێژووییە".