پاژک: ڕێگای ئازادی ژن بە ڕووخانی سیستەمی ئیمرالیەوە تێدەپەڕێت

پاژک ڕایگەیاند: "ژنانی تێنوی ئازادی بانگهێشت دەکەین لەو پرۆسە دیموکراتیکەی کە ڕێبەر ئاپۆ پەرەی پێدەدات پێشەنگایەتی بکەن و بە هۆشیاریەوە لە گۆڕینی ڕۆژی جینۆسایدی کورد بۆ ڕۆژی ئازادی خۆیان ڕەوڵ بگێڕن و بڕژێنە گۆڕەپانەکانی تێکۆشان.

بەیاننامەی کوردیناسیۆنی پارتی ژنانی ئازادی کوردستان (پاژک) بەم شێوەیەیە:

"بە ڕێز و حورمەتەوە یادی شەهیدانی گەورەی شۆڕش، هەڤاڵان خالید ئوراڵ، ڕوتیندا و کوردە، کە بە قەڵغانکردنی جەستەیان بە دروشمی 'ئێوە ناتوانن ڕۆژمان تاریک بکەن'، لە بەرامبەر پیلانگێڕیدا هێڵی تێکۆشانیان لە دەوری ڕێبەر ئاپۆ نیشاندا، دەکەینەوە و بەڵێنی خۆمان لە سەرکەوتنی تێکۆشانی ئەوان دووپات دەکەینەوە."

لە هەلومەرجی پێشهاتە گرنگ و هەستیارەکاندا دەگەینە پڕۆسەیەک کە ٢٧ ساڵەی سیستەمی ئەشکەنجەی ئیمرالی بەجێدەهێڵین. ڕێبەر ئاپۆ کە بە پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ بە شێوەیەکی خیانەتکارانە لە سیستەمی بارمتەگرتنی ئیمرالیدا زیندانی کرا، ١٥ی شوباتی وەک ڕۆژی کۆمەڵکوژی کورد پێناسە کرد. سیستەمی جینۆساید دژ بە کورد کە ٢٠٠ساڵ بوو ئەنجام دەدرا، دوای جەنگی جیهانی یەکەم لە ١٥ی شوباتی ١٩٢٥ بە سەرکوتکردن و کۆمەڵکوژی سەرهەڵدانی شێخ سەعید و لە جەنگی جیهانی سێیەمیشدا بە بارمتەگرتنی ڕێبەرایەتی لە ئیمرالی تەواو بوو. پیلانێکی نێونەتەوەیی بۆ ئاسانکاری داگیرکاری ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەنجامدرا. ئەم پیلانگێڕییە بە یەکێک لە قۆناغە چڕ و دەرەنجامەکانی جەنگی جیهانی سێیەم دادەنرێت. ئەو بەرخۆدانەی کە بە ڕێبەرایەتی ڕێبەر ئاپۆ نیشاندرا، پلانی جینۆسایدی پووچەڵ کردەوە و ئێستا پرسی کورد بووەتە پرسێک کە هەمووان دەیبینن و باسی دەکەن و گرنگی پێدەدەن.

هەڵمەتی 'ئازادی جەستەیی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد' کە لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ بە سەرپەرشتی گەلی کورد و دۆستانیان لە یەک کاتدا لە٧٤ وڵاتی جیهاندا دەستیپێکرد، ئەنجامێکی گرنگی لە پووچەڵکردنەوەی پیلانگێڕییەکەدا بەدەستهێنا. لەم ڕووەوە ملیۆنان کەس لە سەرانسەری جیهان کە ئازادی ڕێبەر ئاپۆیان بە ئازادی خۆیان و گەلان دەزانی، بە درێژایی ساڵ بە چالاکییە جۆراوجۆرەکانیان ئەم هەڵمەتەیان بەهێزتر کرد. ژنان لە هەموو شوێنێکدا بە بەرز کردنەوەی دروشمی"ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ئازادی ئێمەیە" پێشەنگایەتی چالاکییەکانیان دەکرد. لە ئاکامی ئەم هەڵمەتە جیهانییەدا، دۆخی ٢٦ ساڵەی گۆشەگیری ڕەهای سەر ڕێبەرایەتی و پرسی کورد گەیشتە قۆناغێک کە پێویستی بە چارەسەری ناوخۆیی و جیهانی هەیە. بۆیە لەم پرۆسەی دیزاین کردنەوەی نەزمی جیهانیەدا، حکومەتی تورکیا پرۆسەی دانوستانی لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێکرد.

لە دیدارەکانی رێبەرایەتی لەگەڵ عومەر ئۆجالان لە ٢٣ی تشرینی یەکەم و لەگەڵ شاندی دەم پارتی لە ٢٨ی کانوونی دووەم و ٢٢ی کانوونی دووەم، ڕوانگەی چارەسەری پرسی کورد بۆ ڕای گشتی ڕاگەیەندرا. رێبەرایەتی لە یەکەم کۆبوونەوەیدا ڕایگەیاند که له ڕووی چارەسەری دیموکراتیکی پرسی کوردەوە، هێزی تیۆری و پراتیکی ئەوەم هەیە کە دۆخەکە لە گۆڕەپانی شەڕەوە بگوازێته سەر چوارچێوەی یاسایی – سیاسی. 'لە کۆبوونەوەی دووەمدا ڕێبازە بنەڕەتیەکانی کە پێویستن بۆ چارەسەری و لە ٧ مادە پێکهاتووە خستەڕوو. هەر لەو پێوەندییەدا شاندی دەم پارتی سەردانی بارەگای سەرجەم حیزبەکانی ناو پەرلەمان و هەندێک کەسایەتی گرنگیان کرد، هەروەها زانیارییەکانیان سەبارەت بە دیدارەکان گەیاندەوە بە ڕێبەر ئاپۆ. ئەو ڕۆژەڤەی کە لە دەوری ڕێبەر ئاپۆ پێکهاتبوو، جارێکی دیکە نیشانی دا کە ڕێبەر ئاپۆ هێزی سەرەکی چارەسەرییە. ئەو پرۆسەیەی کە ڕێبەر ئاپۆ بەنیازە بە دەستپێشخەری خۆی دەستپێبکات، هەرچەندە هێشتا لە قۆناغی گفتوگۆدایە، بەڵام هەر لە ئێستاوە بە دانانی چارەسەری دیموکراتیک وەک سەنتەری سەرەکی لەبری شەڕ، هیوای بە ژنان و گەلانی ستەملێکراو و مرۆڤایەتی بەخشیوە. لە بەرامبەر ئەو سیستەمە جیهانییەی کە هێزە هەژموونیە سەرمایەدارییەکان بەنیازن لە ڕێگەی شەڕ و وێرانکاری و خوێن و ئازارەوە بنیاتی بنێن، بە ڕاستی بووەتە دەنگی هێزی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک و نیشانی داوە کە دەکرێت سیستەمێکی دیموکراتیک لەسەر بنەمای ئازادی ژن بنیات بنرێت. وەک چۆن هێزە وێرانکەر و داگیرکەرەکان پێداگری لەسەر شەڕ دەکەنەوە، بە پشتگوێخستنی ڕاستی مێژوویی و کۆمەڵایەتی-کولتووری، جوگرافی لە بەرامبەر بە دیموکراتیزەبووندا پێداگری لەسەر دەکەن، لە بەرامبەردا هەموو ئەو گەلانەی خاوەنی ئەم خاکەن، بەتایبەتی کورد و ژنان خوڵقێنەرانی ژیان، دەبێ لەم قۆناغە مێژووییەدا دەبێت لەسەر پڕۆژەی ئازادی خۆیان پێداگریی بکەن.

نوێ دەکرێتەوە ...