گەریلاکانی هەپەگە لە چیاکانی کوردستانەوە لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر بەرخۆدان دەکەن، سڵاویان لە بەرخۆدانی بەنداوی تشرین کرد کە دوو مانگە لە ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامە.
گەریلاکانی هەپەگە ڕوبار گابار و دەمهات قامیشلۆ بەرخۆدانی گەلانیان لە دژی هێرشەکان پیرۆز کرد. گەریلا دەمهات قامیشلۆ شەهیدانی تشرینی بە ڕێز و قەرزدارییەوە یادکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد بەرخۆدان وەک نمونەی شەڕی گەلیی شۆڕشگێڕی دەتوانرێت نیشانبدرێت.
'گەلەکەمان لە مردن مەزنترە'
گەریلا دەمهات قامیشلۆ گوتی: "سڵاو لە بەرخۆدانی گەلەکەمان لە ڕۆژئاوا دەکەم، هیوای شیفا بۆ برینداران دەخوازم. سڵاو لە شەڕڤانانی قەسەدە و هەموو هونەرمەندان دەکەم کە لە بەرانبەر تەکنیک، تانک، تۆپ، چەتەکانی دووژمن بەرخۆدان دەکەن.
لەگەڵ گەلەکەمانداین. لەوێ بەرخۆدان دەکەین. چونکە دەمانەوێت شایانی تێکۆشانی ڕێبەر ئاپۆ. وەک گەلەکەمان گوتی ئێمە لە مردن مەزنترین. ئەگەر یەکگرتوو بین بێگومان سەردەکەوین، لەبەر ئەوەی ئەمە شەڕی گەلی شۆڕشگێڕییە. ئاماژەی بەوەشکرد کە گەلی کورد ئیتر گەلی ١٠٠ ساڵ لەمەوبەر نییە، گۆڕاوە و خۆی بە ڕێکخستن کردووە.
'دەوڵەتی تورک دەیەوێت بە سیاسەت گەلان بکات بە دووژمنی یەک'
گەریلای هەپەگە ڕوبار گابار سڵاوی لە بەرخۆدانی گەنجانی کورد و عەرەب کرد کە لە بەرانبەر هێرشی چەتەکانی داعشی دەوڵەتی تورک.
گەریلا ڕوبار گوتی: "لەگەڵ بۆردوومانی فرۆکەکانیشدا گەلەکەمان هەنگاوی بۆ داوە نەناوە، نابێت بینێت. وەک گەریلایەکی عەرەب لە چیاکانی کورد شەڕ دەکەم، لە پستی گەلەکەەم دام، پشتگیری دەکەم.
دەبێت گەلی عەرەب زیاتر پشتگیری کورد بکات؛ بە ڕۆحی هاوبەشەوە ئازادی بە دی بهێنن. دەولەتی تورک سیاسەتی شەڕی تایبەت بەڕێوەدابت کە هەر دوو گەل بکات بە دووژمنی یەک. پێویستە نەکەونە ئەم تەڵەوە. لێرەین و لە پشت گەلەکەمانین. قەرزاری گەلەکەمانین. سەرکەوتن هی گەلەکەمان دەبێت".