هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە بە بۆنەی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ١٥ی شوباتەوە، ڕاگەیاندراوێکی نوسراوی بڵاکردەوە و دیاری کرد ئەو پرۆسەیەیی کە ڕێبەر ئاپۆ دەیەوێت پەرەی پێبدات، لە جیهانی ئەمڕۆماندا دەرنجامی بنەرەتی دەئافرێنێ و بۆئەوەی ئەم پرۆسەیە بە سەرکەوتن ئەنجام بگرێت، مەرجی بنەڕەی ئازادی ڕێبەر ئاپۆیە.
ڕاگەیاندراوەکەی هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە بەم شێوەیە:
"بەسەر پیلانگێڕیی نێوەنەتەوەیی ١٥ی شوباتی دژ بە ڕێبەر ئاپۆ ٢٦ ساڵ تێپەڕبوو، کە لە پەڕەی تاریکی مێژوودا نوسراوەتەوە. پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ١٥ی شوبات کە لە ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨دا دەستپێکرد و لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩دا بە دەستگیرکردنی ڕێبەر ئاپۆ بە ئەنجام گەیشت، لەبەر شێوازی پێکهێنانەکەی و ئامانجەکانی بووە یەک لە نامەردترین هێرشەکانی مێژووی مرۆڤایەتی. ئەم پلانگێڕییەی کە لە ١٥ی شوبات کە لە کەسێتی ڕێبەر ئاپۆدا ئەنجامدرا و لە جەوهەری خۆییدا دەیەوێت گەلان بدات بە گژ یەکتردا و درێژە بە حوکمی سیسەتمی مۆدێرنێتەیی سەرمایەداری بدات لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، جارێکی دیکە بە توندی بەنەفرەت و شەرمەزاری دەکەین. شەهیدانمان کە لەدژی نامەردترین پیلانگێڕی مێژووی مرۆڤایەتی بە درووشمی "ناتوانن ڕۆژمان تاریک بکەن" لە دەوری ڕێبەر ئاپۆ بازنەیەک لە ئاگرییان درووستکرد و ڕابەری بە شکۆترین هەڵوێستی مێژووی مرۆڤایەتییان کرد. جارێکی دیکە ئەو شەهیدانەمان بە ڕێز و پێزانینەوە یاد دەکەینەوە. لە کەسێتی ئەواندا هەموو شەهیدانی شۆڕش و دیموکراسی بە ڕێزداریی و پێزانینەوە بیردێنیینەوە و لە پێش یادکرنەوەی بەنرخییان بەژنمان دادەنەوێنیینەوە.
وێڕای ئەوەی چارەکە سەدەیەکی بەسەردا تێپەڕبووە، هیشتاش دەبێت پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ١٥ی شوبات وەک یەک لە ڕووداوە هەرە کاریگەرەکان سەیربکرێت. هەتا پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ١٥ی شوبات تێنەگەیەنرێت، نە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نە لە جیهانیشدا درووست لە ڕووداوەکان تێناگەین. کاتێک مرۆڤ لە ڕۆڵی یاریکردنی ئەو هێزانە دەڕوانێت کە لەو قۆناغەدا بە دیلکردنی رێبەر ئاپۆ بە ئەنجام گەیشت، ئەم ڕاستییە ڕوون دەبێتەوە. ئەوانیش لە هێزی سەرمایەداری جیهانی نموونەی ئەمریکاوە بیگرین تا کەسەکان، چەندان هێز لە پیلانگێڕی نێونەتەوەییەدا ڕۆڵییان هەبوو. بێگومان ئەو دۆخە پەیوەستدارە بە گەشەدانانەی لە سایەی ڕێبەر ئاپۆ و تێکۆشانی ئازادی کوردستان کەوتووەتەوە. لە جەنگی یەکەمی جیهانییدا ستاتۆیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە پەیمانی سایکس بیکۆ داڕێژرایەوە. یەکێک لە گرنگترین پایەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، پارچەکردنی کوردستان و قڕکردنی کوردە. تا دەرکەوتنی پەکەکە و پێشکەوتنی تێکۆشانی ئازادی کوردستان، سیستەمی مۆدێرنێتەیی سەرمایەداری ئەم پلانەی خستە جێبەجێ کردنەوە. بەڵام تێکۆشانی ئازادی کوردستان ئەم پلانەی پوچەڵ کردەوە. بەم شێوەیە بناغەی ستاستۆی سەد ساڵەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەژا و کەس نەیتوانی درێژی پێبدات. قەیرانی سیستەمی یەکپەرستی و دەوڵەت-نەتەوەی قڕکەری ڕۆهەڵاتی ناوەڕاست و هۆشیاری گەلی کورد و گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەم شێوەیە دەستی پێکردوە.
ڕۆژەڤی سەرلەنوێ دیزانکردنەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دەرنجامی ئەم گەشەدانە مێژوویەیە. هێزەکانی مۆدێرنێتەیی سەرمایەداری کە ناتوانن ستاتۆی ئێستا زیاتر بەڕێوەبەرن، سەرلەنوێ دیزاینکردنەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستییان کردووە بە ڕۆژڤی خۆیان. ئەم پرۆسەیە لە چوارچێوەی شەڕی سێهەمی جهیانیدا بەردەوامە. بەڵام، وەک ئەوەی لەمڕۆدا هەیە، لەم قۆناغە مێژوویەدا هێزەکانی مۆدێرنێتەی سەرمایەداری کاتێک ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەرلەنوێ دیزان دەکەن، خواستی ئازادی و دیموکراسی گەلانیان بە بنەما نەگرتووە، بە پێچەوانەوە بەرژەوەندی سەرمایەداری جیهانییان بە بنەما گرتووە. بۆیە تێکۆشانی ئازادی کوردستانیان لە پێش بەرژوەندییەکانیاندا بە ئاستەنگ بینیوە، ویستویانە ئەم تێکۆشانە لەناوبەرن. پیلانگێڕی نێونەتەوەیی بەم ئامانجەوە هاتوووەتە ئاراوە. بۆیە بە ئاشکرا دەبینرێت لە پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ١٥ی شوباتدا تێکۆشانی ئازادی گەلان و هیوای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دیموکراتیک بە ئامانج گیراوە.
ڕێبەر ئاپۆ ئەو ڕووداوانەی لە ئێستادا ڕوودەدەن، لەو قۆناغەدا بینی و بڕیاری دا پرسی کورد لە زەمینەیی شەڕەوە دەربخات، پێش لە سیاسەتی دیموکراتیکی بکاتەوە و بەم شێوەیە بۆ پێشخستنی چارەسەری دیموکراتیک و تێکشکاندنی یارییە جیهانییەکان، ویستی بچێتە ئەورووپا. ڕێبەر ئاپۆ لە لایەکەوە ئەو فکرەی کە نەریتی دیموکراتیکی ئەورووپا هاوکاری لە چارەسەری دیموکراتیکی پرسی کورد بکات و لە لایەکی دیکەوە لە چارەسەریی دیموکراتیکی پرسی کورد، بۆ ئەورووپا ببێتە ڕێگەیەکی دەرکەوتن. بەڵام وەک دەزانرێت پێشهاتەکان بە گوێرەی خواستی ڕێبەر ئاپۆ نەگوزەرا. لە بەرانبەر گەردوونی و چوارچێوەی پیلانگێڕی، هێزە دیموکراتیکەکان لاواز بوون و هەڵوێستییان نەگرتەبەر کە پیلانگێڕی بەتاڵ بکەنەوە. خیانەتێکی گەورە ئەنجام دراو و ئەم پرۆسەیە بە دیلکردنی ڕێبەر ئاپۆ کەوتەوە.
لە پرۆسەی ٢٦ ساڵەدا کە بە تێکۆشان لە دژی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی تێپەڕبووە، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کوردستان گەشەدانی گرنگ خوڵقاوە کە ئاڕاستەی مێژوو دەگۆڕێت. گەلی کورد و تەڤگەری ئازادی لە دەوری بیرۆکە نوێییەکان کە ڕێبەر ئاپۆ لە ئیمراڵی پێشی خستووە، سەرلەنوێ کەوتە پرۆسەی سازکردنەوە. لەژێر ڕووناکی پارادایمی ئازادی ژن، ئیکۆلۆژی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک، زهنیەتی گۆڕی، لێپرسینەوەی لە هەموو جۆرە زهنیەتێکی دەوڵەتخوازی و دەسەڵاتداری کرد و شۆڕشی زهنیەت، ویژدانی قازانج کردووە و بووە بە هیوای ئەوان. بەم شێوەیە توانی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ١٥ی شوبات کە یەکێکە لە ڕەشترین پیلانگێڕییە نامەردانییەکانی مێژوو، ڕاوەستێنێ و بەتاڵ بکاتەوە.
هەڵمەتی ئازادی جیهانی کە لە١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دەستپێکراوە، بۆ بەتاڵکردنەوەی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ڕۆڵێکی زۆر مێژووی گرنگی گێڕا. لە دژی پلانی تاریک و نامەردی هێزەکانی سەرمایەداری، گەلانی جیهان و هێزە دیموکراتیکەکانی جیهان ناڕەزایەتییان دەربڕی. لەم ڕوەوە ئەم هەڵمەتە مانادارتر بووەوە و ئەنجامێکی مێژووی ئافراندووە. لە ئەنجامی تێکۆشان لە دژی پیلانگێڕێ نێوەنەتەوەییدا کە ئەم تێکۆشانە بە هەڵمەتی ئازادی جیهانی گەیشتە لوتکە، پیلانگێڕی نەک بە تەنها بەتاڵکراوەیە، هاوکات لە دەوری پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئافراندنی ژیانی دیموکراتیک هەنگاوی دەستپێکی هاویشت. بەم شێوەیە دەتوانین بڵێین تاریکی تێکشاوە و ڕوناکی ڕۆژ دەرکەوتووە. خۆرێک لەسەرنەوێ بئافرێ، هەموومان ڕووناک و گەم بکاتەوە.
ڕای گشتی دەزانێت ڕێبەر ئاپۆ دەیەوێت لە ٢٦هەمین ساڵوەگەڕی پیلانگێڕییدا پرۆسەیەکی نوێ دەستپێبکات. ئەمە ماوەیەکی زۆرە ڕێبەر ئاپۆ بۆئەوەی شەڕ ڕاگرێت و پێش لە سیاسەتی دیموکراتیک بکاتەوە، بە هەوڵدانی زۆر هەستاوە. بەڵام دەزانین هەموو جارێک ئەم هەوڵدانانەی ڕێبەر ئاپۆ، لە لایەن هێزەکانی دژبەری دیموکراتیکبوون و ئازادی ئاستەنگی دەکرێت. ئێستا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراستدا پرۆسەیەک کە هاوسەنگییەکانی تێدا دەگۆڕێت و گفتوگۆی سەرلەنوێ دیزاینکردنەوەی تێدا دەکرێت، ڕێبەر ئاپۆ دەستپێشخەری وەرگرتووە و ئەمەش پۆتانشیاڵیکی لە خۆدا هەڵگرتووە بە بەراورد بە پێشوو ئەنجامی زیاتر بگرێت. هەرخۆی وەک دەبینرێت دەستوەردانی هێزەکانی مۆدێرنێتەی سەرمایەداری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، گەشەدانیان نەئافراندووە، بە پێچەوانەوە تەنها وەک لە نموونەکانی غەززە و سووریادا ڕێگە بۆ ئازار و پرسی گەورەتر دەکاتەوە. جددیترین کارەکتەر و یەکێک کە ئامادەیە بۆ دۆزینەوەی ڕێگەیەک بۆ دەربازبوون لەم پرسانە، ڕێبەر ئاپۆیە. چ بۆ چارەسەری پرسی کورد و کۆتایهێنانی شەڕ لە کوردستان، چ بۆ چارەسەری پرسەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، مۆدێلی نەتەوە دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆ بە ئایدایاترین ڕێبازی چارەسەرییە. هەروەها ژیانی مۆدێرنێتەیی دیموکراتیک کە لەلایەن ڕێبەر ئاپۆوە پێشخراوە، ڕاسترین مۆدێلی ژیانە کە ئاسۆیەکی نوێی لەگەڵ سۆسیالیزم دەکاتەوە و ئیمکان بۆ ژیانێکی ئازاد و دیموکرتیک دەڕەخسێنێت. دەتوانین لەمە بڕوانین و بڵێیین کە بۆ سەرکەوتنی ئەو پرۆسەیەیی کە ڕێبەر ئاپۆ دەیەوێت پێشی بخات، لە ڕۆژگاری ئێستاماندا ئەنجامێکی قوڵ دێنێتە ئاراوە. هەم لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەم لە جیهان پرۆسەی بنیاتنانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک دەست پێ دەکات. بێگومان ئەم پرۆسەیە بە سەرکەوتن دەگاتە ئەنجام، پێشمەرجی ئەمەش ئازادی ڕێبەر ئاپۆیە. بۆیە دەبێت تێکۆشان مەزن بکرێت و ڕێبەر لە چەقی ئەم تێکۆشانەدا جێ بگرێت.
بە ئافراندنی ئەم پێشهاتە مێژووییە بانگەواز لە گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوین و جیهان و بەتایبەت گەلی کورد و ژنان و مرۆڤایەتیی پێشکەوتنخواز و هەموو ئەو کەسانەی بۆ ئازادی و دیموکراسی تێدەکۆشن دەکەین، پشتگیری لەم پرۆسەیە بکەن کە ڕێبەر ئاپۆ دەیەوێت پێشی بخات و دژی ئەو هێزانەی دەیانەوێت ڕێگە لەمە بگرن، هەڵوێست وەربگرن و تێکۆشانی زیاتر بکەن. لێرەوە دووپاتی دەکەینەوە، ئەو هێزانەی ڕۆڵیان لە پیلانگێڕییدا هەیە، پێویستە دەستبەرداری هەڵوێستی خۆیان ببن و ڕێز لە ئیرادەی گەلی کورد بگرن."