چیتر چەتەکانی داگیرکەر ناتوانن لە شەرڤانانی قەسەدە نزیک ببنەوە

بەدواداچوون بۆ حەماسەتی بەرخۆدانی بەنداوی تشرین دەکەین. شەڕڤانانی ئەنجوومەنی سەربازی منبج، شەڕڤانانی یەپەژە و قەسەدە بە بەرخۆدان لە دژی چەتەکانی سوپای داگیرکەری تورک جارێکی دیکە نیشانیان دا کە ڕێگە نادەن بێنە پێشەوە.

چەتەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە هێزێکی زۆری تانک و بە پشتگیری دەیان ئۆتۆمبێلی زرێپۆش هێرشی بەرەکانی شەڕڤانانیان کردووە. لەو هێرشانەدا بە سەدان چەتەی تورک، چیچان و پاشماوەی داعش بەکارهێنرا. لە هەمانکاتدا بە فرۆکەی بێفڕۆکەوان لە بەرەکانی شەڕڤانان هێرشی ئاسمانی ئەنجام درا. لەگەل ئەوەشدا شەڕڤانان بەرخۆدانێکی بە هێزیان نیشان دا و هێرشی چەتەکانی سوپای تورکی داگیەکەریان شکاند.

لە گۆڕەپانی شەڕ لە نێوان ‌هێزەکان جیاوازییەکی جدی هەیە. لە بەرانبەر سوپای تورکی داگیرکەر و هێزە تەکنەلۆژییەکانیان، شەڕڤانانی قەسەدە-یەپەژە بە چەند یەکینەیەک بە تەنها یان چەند یەکینەیەکی بچوک وەڵام دەدەنەوە. لە لایەک چەتەکانی داعش، لە لایەکی دیکە تورک و چیچیان، گروپەکانی سوپای نیشتیمانیی سووریا (SNA) و بە هێزی تەکنەلۆژی مۆدێرن، لە لایەکی دیکەوە یەکینە بچوکەکانی قەسەدە-یەپەژە. شەڕڤانان لە نێو هەر هەلومەرجێکدا، هەروەها بە یەکینەی هەوای شەهید هارون بەرخۆدان دەکەن. شەڕڤانان بەمجۆرە وەڵای هێرشەکان دەدەنەوە و خۆیان دەپارێزن. لەگەڵ ئەم هێزەی سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی هەیەتی ناتوانێت ئەنجام بە دەست بهێنێت و لە تشرین بە هەنگاوێکیش ناتوانیت بەرەو پێشەوە بچێت.

سەرکەوتنی تاکتیکی

لەوێدا بێگومان ڕۆڵی سەرەکی و گرنگی ستراتیژی شەڕی شەڕڤانانی قەسەدە-یەپەژە و ئەنجوومەنی سەربازی منبجە. باشە ئەم ستراتیژییە چیە؟ ئێستا باسی ئەمە دەکەین. شەڕڤانانی قەسەدە-یەپەژە و ئەنجوومەنی سەربازی منبج لە گۆڕەپانی شەڕ و لە شەڕدا بە هەماهەنگییەکی مەزنەوە جوڵە دەکەن و خۆیان بە ڕێکخستن دەکەن. بەشێوەیەکی پرۆفیشناڵ تونێلەکانی ژێر زەوی و هێڵی پاراستن لە گۆڕەپانەکەدا بە شێوەیەکی پڕۆفیشناڵ بەکاردەهێنن، ئەمەش سوودێکی جددی بە شەڕڤانان دەدات. لە سایەی ئەم تاکتیکانە سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی نازانن بە شەڕڤانانی قەسەدە و یەپەژە کە هێرش دەکەن و ناتوانن هێرشی پێچەوانە بکەن. چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەبەرانبەر ئەم شێوازە بەرگریانەدا تووشی دڵەڕاوکێ بوون و پەرشوبڵاو دەبن. ئەمەش سەرکەوتنێکی تاکتیکی مەزن بە شەڕڤانانی قەسەدە و یەپەژە دەدات.

بەرخۆدان ترسێکی زۆری خستە نێو دووژمنەوە

بەرخۆدانی تشرین لە هەموو لایەکەوە سەرکەوتن بە دەست دەهێنێت. لەوێ ڕۆڵی بنەڕەتی ستراتیژی پاراستنی ژێر زەوی و دیسپلینی سەر زەوییە. شەڕڤانان هەم لە شەڕی تونێل و لەسەر زەویش بەرگرییەکی کاریگەر دەکەن و ئاستی خۆیان بە هێزتر دەکەن. بە هونەری خۆ شاردنەوە و جوڵەکردن، دیسپلینی شەڕڤانان ترسێکی مەزن دەکەوێتە نێو دووژمنەوە. بەم شێوەیە چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هەوڵدەدەن خۆیان لە هێڵی پاراستن نزیک بکەنەوە هەرجارێک هەوڵەکانی ئەوان لە لایەن شەڕڤانانەوە دەشکێنرێت. بە تایبەت ڕۆژانی ڕابردوو چەتەکانی دووژمن بە ڕێگەی ئوتۆمبێلی زرێپۆش هەوڵیاندا ڕێگە بگرن و بەرەو پێش بچن، بەڵام لە ئەنجامی بەرخۆدانی قەسەدە و یەپەژەدا ناچاربوون بکشێنەوە. لە هەموو بەرەکان لە تشرین کە ئۆتۆمبێل و بارەگای چەتەکانی دووژمنی لێیە لە ناوبران.

هەڵمەتی ستراتیژی لە دژی هێرشەکان

شەڕڤانان لە بەرخۆدانی تشرین، لە هێڵی پاراستنی قەسەدە و یەپەژە لە بەرانبەر هێرشی چەتەکانی دووژمن بە نهێنی و ئامادەکارییەکی بێهاوتا جوڵە دەکەن. شەڕڤانان لە گوندەکان، شارۆچکەکان بۆ ئەوەی لە لایەن دووژمنەوە نە بینرێن بە هەموو شێوەیەک تەدبیر وەردەگرن. کاتێک چەتەکان هەوڵدەدەن هێرشی هێڵی پاراستن بکەن، ناچار دەبن بکشێنەوە و لە هەموو شەقامەکان جەنازەی چەتە لەگەڵ چەکی ئەوان هەیە.

ئەم تاکتیکە تایبەتە وادەکات کە لە هەر هەڵمەتێکدا دووژمن تێک بشکێت و بکشێنێتەوە. شەڕڤانان نەک تەنها پاراستن، هەروەها لە بەرانبەر هەر هێرشێک هەڵمەتی ستراتیژی دەکەن و دووژمن هەنگاو بە هەنگاو بێ کاریگەر دەکەن. ئەم سەرکەوتنە تەنها ئەنجامی ڕووداوێک نییە، هەموو سەرکەوتنێک بە شێوەی کۆمەڵ بە دەست دێت. هەربۆیە ئەم سەرکەوتنە ئەنجامی سەرکەوتنی هاوبەشە لە گۆڕەپانە جیاوازەکان.