لە ڕۆما بانگەوازی بۆ بەشداربوون لە ڕێپێوانی ١٥ی شوباتی ڕۆما کرا
لە ناوەندنی کولتووری ئێکس سنا-ی ڕۆما چالاکیی بۆ ساڵوەگەڕی ڕزگارکردنی کۆبانێ ئەنجام درا و لە چالاکییەکەدا بانگەوازی بۆ بەشداربوون لە ڕێپێوان و گردبوونەوەی ١٥ی شوباتی ڕۆما کرا.
لە ناوەندنی کولتووری ئێکس سنا-ی ڕۆما چالاکیی بۆ ساڵوەگەڕی ڕزگارکردنی کۆبانێ ئەنجام درا و لە چالاکییەکەدا بانگەوازی بۆ بەشداربوون لە ڕێپێوان و گردبوونەوەی ١٥ی شوباتی ڕۆما کرا.
بە پێشەنگایەتی کۆمەڵەی کولتووری ئارارات و UIKI, Rete Kurdistan بە بۆنەی ساڵوەگەڕی ڕزگارکردنی کۆبانێ-ەوە چالاکییەک ئەنجام درا. لە چالاکییەکەدا ئەندامانی شاندی ئیتاڵیا کە سەردانی هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریان کردبوو، بەشداربوون.
لە چالاکییەکەدا ئەندامانی شاندەکە قسەیان کرد و دەربارەی قۆناغ و پێشهاتەکانی هەرێمەکە هەڵسەنگاندییان کرد و وەڵامی سەرنج و پرسیارەکانی ئامادەبووانیان دایەوە. لە چالاکییەکەدا وێنەی ئەو کەسانە خرانەبەرچاو کە لە ساڵی ١٩٩٨دا بۆ پێشوازیکردن لە ڕێبەر ئاپۆ هاتبوونە ڕۆما.
لە چالاکییەکەدا سەرنج خرایەسەر گرنگی خاوەنداریکردنی شۆڕشی ڕۆژئاوا لە ئەورووپا و بانگەوازی بۆ بەشداربوون لە ڕێپێوانی ١٥ی شوباتی ڕۆما کرا.