ڕێپێوانی درێژمەودای سێ ڕۆژە لە باشووری فەرەنسا دەستی پێکرد
لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" ڕێپێوانێکی سێ ڕۆژە لە بەردەم شارەوانی مارتگویزی باشووری فەڕەنسا دەستیپێکرد.
لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" ڕێپێوانێکی سێ ڕۆژە لە بەردەم شارەوانی مارتگویزی باشووری فەڕەنسا دەستیپێکرد.
ڕێپێوانێکی سێ ڕۆژە لە بەردەم شارەوانی شارۆچکەی مارتگویز لە باشووری فەرەنسا دەستیپێکرد. ڕێپێوانەکە هەموو ساڵێک بۆ ئیدانەکردنی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی بەڕێوەدەچێت، ڕێپێوانەکە بە خولەکێک بێدەنگی بۆ یادی شەهیدانی شۆڕشی کوردستان دەستیپێکرد.
لە چالاکییەکەدا بە زمانەکانی کوردی، فەرەنسی و تورکی بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانی درا.
لە بەیاننامەکاندا جەخت لەوە کرایەوە کە پێویستە ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر بکرێت و پرسی کورد بە ڕێگەی دیموکراتیکەوە چارەسەر بکرێت.
هەروەها ڕاگەیەندرا کە جەماوەرێکی زۆر لە شارەکانی دراگوینگان، مۆنپیلێر، ئەڤگنۆن و مۆارگنانەوە بەشداری ڕێپێوانەکە بوون.
ڕۆژی یەکەم
لە ڕۆژی یەکەمی ڕێپێوانەکەدا کە ١٢٣ کەس بەشداری تێدا دەکەن، لەبەردەم شارەوانی ماریگنان کۆتایی دێت.
پێش ڕێپێوانەکە، چالاکوانان بڵاوکراوەی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، ستاتۆس بۆ کوردستان"یان بڵاو کردەوە و داواکارییەکانی گەلی کوردیان بە جەماوەری فەرەنسا ناساند.
لە ڕێپێوانەکەدا بەردەوام دروشمی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ" بەرزکرایەوە. جۆش و ئیرادەی چالاکوانان لە چالاکییەکەدا سەرنجی ڕاکێش بوو
ڕۆژی دووەم و سێهەم
ڕۆژی دووەمی ڕێپێوانەکە لە ماریگنان دەست پێدەکات و لە ناوچەی لا ڤیست لە دەستپێکی مارسیلیا کۆتایی دێت.
لە ڕۆژی سێیەمدا بە بەشداری هەزاران کەس ڕێپێوانێکی جەماوەری گەورە لە ناوەندی شاری مارسیلیا بەڕێوەدەچێت.