وۆرک شۆپی ژنۆلۆژی لە جۆهانسبێرگ

لە باکووری شاری جۆهانسبێرگ وۆرک شۆپێک بە بەشداری ئەکادیمیای ژنۆلۆژی و زۆرێک لە ڕێکخراو و گروپەکانی ژنان بەڕێوەچوو.

 لە ٨ی شوباتی ٢٠٢٥، ILRIG لەگەڵ ئەکادیمیای ژنۆلۆژی، ئەباهلالی باسمجۆندۆلۆ، تێمبیسا و گروپی ژنانی ئیڤا هۆفمان ئەباهلالی بەیس فریدۆم پارک، لە خوێندنگەیەک کۆبوونەوە کە لەلایەن کۆمەڵگەی مەلاوییەوە بەڕێوەدەبرێت لە ڤوسوموزی، تێمبیسا کە ناوچەیەکی داگیرکراوی گەورەیە لە باکووری جۆهانسبێرگ و زۆربەی دانیشتوانەکەی چینی کرێکاری ڕەشپێستن.

بەر لە کۆبوبوونەوەکە ٤ ژن لە ڕێکخراوەکانی سەرەوە کە لەسەر کێشەکانی خاک و دابینکردنی شوێن (خەباتی داگیرکردن)، کۆمەڵەی ژنان، کۆمۆنەکان و هەوڵەکانی هاوکاریی هاوبەش لە کۆمەڵگەکەیاندا بابەتیان پێشکەشیان کرد: مێلیتا نکۆبۆ کە ئەندامی ئەباهلالی باسمجۆندۆلۆ تێمبیسا؛ فومزا دومباتا، نەجیبە قەرەداخی و لارا ڕێدی لە ڕێگەی پەیوەندی ڤیدیۆییەوە کۆبوونەوەیان بۆ ناسینی یەکتر وئامادەکاری کرد  و پێکەوە کۆبوونەوەکەمان ڕێکخست. هەروەها ڕێکخراوێکی تریش کە دژی توندوتیژی جێندەری خەبات دەکات (بلاک ومەن کۆکەس) بە وزە و جۆش و دەستکەوتی ئەرێنییەوە بەشداری کرد.

شایانی باسە کە لە باشووری ئەفریقا بە ڕێژەیەکی بەرز توندوتیژی، کوشتن و دەستدرێژی زایەندی دژی ژنان لە ئارادایە و هەمیشە سەلامەتترە کە ژنان بە گروپ سەفەر بکەن. بەهۆی کێشەکانی گواستنەوە لە باشووری ئەفریقا و جوگرافیای تایبەتی ئاپارتاید گەشتکردن زۆر قورس دەکات بۆ ژنانی ڕەشپێستی هەژار.

بابەتەکان لە لایەن مێلیتاوە بەرێوەبرا و هەریەکە لە نوێنەرانی ڕێکخراو و ئاکادیمیاکان لەسەر ژنان، خاک، کۆمەڵەکان و خەباتی گشتی ژنان، بابەتیان پێشکەش کرد. لە ۆرکشۆپەکەدا ژنۆلۆژی جێی سەرنجی ژنانی جۆهانسبێرگ بوو.

لارا ڕێد وتی؛ " من لەگەڵ ژنانی جۆهانسبێرگ قسەم کرد و پێم ڕاگەیاندن کە لە خوێندنەوەی ئۆجالان و پەروەردەی ئەکادیمیای مۆدێرنیتەی دیموکراتی و لە ئاڵوگۆڕەکانی ساڵی ڕابردوویان لەگەڵ ژنانی باشووری ئەفریقاوە فێر بووم، بەڵام فێربوون لە ئەکادیمیای ژنۆلۆژی خۆیەوە زۆر سەرنجڕاکێش و ڕاستەقینە بوو بۆ ژنەکان. ژنەکان پرسیاری سەرنجڕاکێشیان کرد، هەرچەندە هەست دەکەم هێشتا زۆر شت هەیە پێویستیان بە پەروەردەی قوڵ و چڕە لەسەری. ژینگەی ژنان جیاوازە، بەڵام دۆخەکانمان هاوشێوەن. کەموکوڕیمان هەیە لە ئاستی ئاستی خۆڕێکخستنی خۆسەردایە کە ژنانی کورد توانیویانە بنیاتی بنێن و لە ڕێگەی ئەم تێگەیشتنە قوڵەوە کە چۆن ژنان یەکەم کۆلۆنیکراون لە هزر، جەستە و ڕۆحدا و شۆڕشی ژن لە دژی کۆلۆنیالیزمە لە ڕێگەی ڕێکخستن و پەروەردەوە"

ژنان و ڕێکخراوەکانی ژنان وێرای سیستەمی نیولبیرال، ڕووبەڕووی تەگەرە کۆمەڵایەتی-ئابوورییەکان، هەژاری، توندوتیژی و پیاوسالاری دەبنەوە لە باشووری ئەفریقا . ئەوەش شیکردنەوەی ئەم کێشانە و واقیعە کولتووری و مێژووییەکانی ژنانی ئەفریقاوە دەکاتە پێویستیەکی حەتمی. بەتایبەت ئەوانەی لە جۆهانسبێرگن، ناوەندی ئابووری باشووری ئەفریقا کە زۆربەی ژنانی کرێکاری شارنشینی تێدایە، لە خوێندکارەوە بۆ ژنانی کشتوکاڵی، لە ئەکادیمی و پیشەیی و ئەو ژنانەی کە لە تەڵەی سەرمایەداریدا گیریان خواردووە، ژنانی کۆچبەر و کرێکاری ناجێگیر تا بە ژنانی ماڵ دەگات- هەموومان ڕووبەڕووی هەمان بەڵای توندوتیژی پیاوسالاری دەبینەوە لە هەر شوێنێک بن و خاک و بژێویان لە مەترسیدایە.

لارا ڕێد دەڵێت ؛ " پێشکەشکردنی ژنۆلۆژی ڕێگای دیموکراسی ڕیشەیی، کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتی ژن و دەرفەتەکانی بۆ بینینی ڕۆڵ و خەیاڵکردن بۆ ڕێی سێیەم، خۆرێکخستن، بەڕێی ڕێکخستنی کۆمۆن و ئەنجومەکان و تۆڕەکانی پەیوەندی ژنان لە ئاستی خۆجێیی، هەرێمی، نێونەتەوەیی دەکاتەوە. خەباتی ڕزگاری ژنان گەردوونییە بەڵام لە ئاستی خۆجێییەوە دەست پێدەکات".

ژنان لە بەشی گفتوگۆی سیمینارەکاندا ئاماژەیان بەوە کرد کە هەنگاوی بچووک هەن بۆ شێوەپێدانەوە ئەو تێگەیشتنە کۆنانە بۆ داهاتووی فێمینیستی نوێ ،ئەزموون و هاوبەشکردن، فێربوون، پشتگیریکردنی ژنان لە کۆمەڵگەکاندا، بنیاتنانی هەڤاڵێتی و پێکەوە کارکردن. ئاماژەیان بەوە کرد کە کێشەی زۆر هەن، کۆنترۆڵی پیاوسالاریی، ئازارە قووڵەکانی ژنان لە تراومای منداڵی و هەروەها ئازاری مێژوویی و کۆنی ئاپارتاید، نەژادپەرستی، کوشتن، هەژاری کە ژیانی ژنانی ڕەشپێستە - کە لەم کۆمەڵگەیەدا زۆرترین چەوساندنەوە، بەکارهێنان و چەوساندنەوەی بەرامبەر کراوە بەڵام بەهێزترین و خۆڕاگرترین و قوربانیدەرترین ژنانن.

ژنان پێداگری دەکەن کە دەبێ ئەو پیاوانەش پەروەردە بکەین کە وەک "هاوڵاتی پلە دوو" مامەڵەمان لەگەڵ دەکەن و هێشتا دەیانەوێت کۆنترۆڵی ڕەفتار و بەشەکانمان بکەن و هەست بە هەڕەشە دەکەن لە کۆبوونەوەکانمان.

ئەوەی من و ژنانی بەرەو ژنۆلۆژی ڕاکێشاوە، لە دۆخی پیاوسالاری باشووری ئەفریقادا، ئەوەیە کە نزیکبوونەوە لە فێمینیزم نەک لە چوارچێوەیەکی ڕۆژئاواییەوە کاتێ دەڵێن ؛ " ئەرکی ئێمە نییە پیاوان بگۆڕین، دەبێت خۆیان بگۆڕن." لەبەرئەوەی کە پیاوسالاری هێزێکی وێرانکەر و سنووردارکەر بووە بۆ پیاوانیش و ئیگۆی پیاوان لەسەر کردنی ژنان بە موڵک بونیاد نراوە، کاتێک ژنان هێزیان لێ دزرا، دەبێت شەپۆل بدەن و شۆڕش هەڵگیرسێنین. شەپۆلەکانی گۆڕان کە لە ڕێگەی تێگەیشتنێکی قوڵ لە خۆمان، ئەوانی تر و ئەو فەزایانەی تێیدا خۆمان دەدۆزینەوە دێن و کاتێک شوێنی خۆمان لە جیهاندا دەدۆزینەوە، دەتوانین دەست تێکۆشان بکەین لە پێناوی گەیشتن بە حەقیقەتی خۆمان.

لە وەڵامی پرسیاری ئەندامی ئاکادیمیای ژنۆلۆژی نەجیبە قەرەداغی بۆ نۆسیفۆ توالا پەروەردەکار و توێژەر لە خزمەتگوزاری توێژینەوەی کارکە لە کوێوە دەستپێبکەین؟ گووتی گێڕانەوەی یادەوەری مێژوویی و بە خۆڕێکخستن کردن وەڵامدانەوەی پێویستیەکانمان وەک ئەوەیە کە چیرۆکە نەنووسراوەکانی داپیران کە لە دەوری ئاگر و خواردن بۆمان دەگێڕنەوە، وەشاندنی تۆوێکە بۆ خۆڕێکخستنکردن. هەموو ئەم بیرۆکانە لە ژنۆلۆژیدا ژنان دەگەیەنن بە بەدەستهێنانی تێگەیشتنێک لە خۆیان، بەڵام هەروەها تێگەیشتنێک کە جیا نین، بەشێکن لە گشتێک کە هەریەکە ژیانی ئازادی خۆمان و کۆمەڵگەکەمان پێکەوە بنیات دەنێین.