تەژەکە-ئەوروپا بانگەوازی بەشداربوونی لە ڕێپێوانی مێژوویی ستراسبۆرگ کرد

بزووتنەوەی ژنانی کوردی ئەوروپا (تەژەکە-ئەوروپا) بانگەوازی بەشدار بوونی لە ڕێپێوانی گەورە و مێژوویی ١٥ی شوبات کرد کە بە پێشەنگایەتی ژنان لە ستراسبۆرگ بەڕێوە دەچێت.

بەیاننامەی بزووتنەوەی ژنانی کوردی ئەوروپا  وەهایە:

"وەک دەزانن دەچینە ٢٧ـەمین ساڵی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ١٥ی شوبات و بەرخۆدانی مێژوویی ڕێبەر ئاپۆەو کە لە دژی ئەم پیلانگێڕییە دەستی پێکرد و هاوکات تێکۆشانی ئازادیمان، کە بە ئیلهام وەرگرتن لەم بەرخۆدان و پێشەنگاتی هەڤاڵانمان کە قارەمانانە لەو پێناوەدا گیانیان بەخت کرد. لەسەر ئەم بنەمایە سڵاو و ڕێزی خۆمان ئاراستەی ڕێبەر ئاپو دەکەین، کە بە بەرخۆدانی بێوێنەی خۆی دژی سیستەمی ئیمرالی و بە شێوازی ژیانی خۆی لە بەرامبەر هەر هێرشێکی هێزە پیلانگێڕەکان وەستایەوە و بە هەموو مرۆڤایەتی نیشاندا کە سەرکەوتنی مرۆڤێکی ئازاد و ژیانێکی ئازاد دەتوانرێت بەدی بێت و لە هەموو ساتێکی ژیاندا باوەڕ، هیوا و ئیرادەی خۆی دەخوڵقێنێت. هەروەها بە ڕێزدارییەوە هەموو شەهیدانی شۆڕش، بەتایبەتی ئەو هەڤاڵانەمان کە بە دروشمی، "ئێوە ناتوانن ڕۆژمان تاریک بکەن"بوونە بازنەیەک لە ئاگر لە دەوری ڕێبەر ئاپۆ، بە بیر دێنینەوە و بەڵێنی پاراستنی دەستکەوتەکان و سەرکەوتن بۆ ژیانێکی ئازاد و وڵاتێکی ئازاد دووپات دەکەینەوە.

پیلانگێڕی ١٥ی شوبات بە مەبەستی پێشگرتن لە پێشچوونی تێکۆشانی ئازادیمان لە کوردستان دەستی پێکرد و وردە وردە بە تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بڵاو بووەوە و ئەنجامدرا. ڕێبەر ئاپۆ لە ماوەی پیلانگێڕیی ١٥ی شوباتدا هەوڵی زۆری دا بۆ پێشخستنی ئایدۆلۆژیای ئازادیی ژن و ڕێکخستن بوونەوەی، کە بوو بە بناغەیەکی مێژوویی لە ڕووی زانستی و ڕێکخستنیدا لە تێکۆشان دژ بە پیلانگێڕی نێونەتەوەییدا بوو بە بنەمایەک. هەروەها ئەم پیلانگێڕییە لە دژی حەقیقەتی ژیانی ئازاد و کۆمەڵگەیەکی ئازاد ئەنجامدرا، کە ڕێبەر ئاپۆ بە پێشەنگایەتی ئایدۆلۆژی ئازادیی ژن و تێکۆشانی بەرەوپێش برد و لە سەرانسەری کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بڵاوبووەوە. بەم بۆنەوە هێزە پیلانگێڕە نێونەتەوەییەکان پیلانی ١٥ی شوباتیان لە دژی ڕێبەر ئاپۆ کە ئایدۆلۆژی، فەلسەفە و تێکۆشانی ئازادی لە کوردستاندا بەرەوپێش دەبرد، ئەنجامدا.

هێزەکانی پیلانگێڕەکان بۆ گەیشتن بە ئامانجەکەیان، لە ساڵانی ڕابردوودا هەوڵیاندا بە شەڕێکی گڵاو و دڕندانە کە بە تەواوی کوردستاندا بڵاویان کردەوە کوردستان بخەنە گەمارۆەوە. لە بەرامبەر ئەمەشدا، هەموو گەلەکەمان، بەتایبەت ژنان، هێزیان لە بەرخۆدانی مێژوویی و شکۆمەندی ڕێبەر ئاپۆ وەرگرت و لەدژی ئەم ،پیلانە تێکۆشانێکی گەورەیان بۆ مسۆگەرکردنی ئازادی خۆیان و پاراستنی بوونیان ئەنجامدا.

لەسەر ئەو بنەمایە، جارێکی دیکە بە ڕق و تووڕە بوونەوە پیلانگێڕی ١٥ی شوبات ئیدانە دەکەین و داوا لە هەموو گەل و دۆستانمان، بەتایبەتی ژنان دەکەین، لە دەوری ڕێبەر ئاپۆ یەکبگرن و تێکۆشانیان بەرز بکەنەوە. هەروەها بانگەوازی لە هەمووان دەکەین بەشداری ڕێپێوانی مەزن و مێژوویی ١٥ی شوباتی شاری ستراسبۆرگ بن کە بە پێشەنگایەتی ژنان بەڕێوەدەچێت. وەرن با ڕۆژی ڕەش ڕووناک بکەینەوە."