وریشە مورادی: ئازادی ڕێبەر ئاپۆ دەبێتە هێمای ژیانێکی نوێ
زیندانی سیاسی وریشە مورادی بە نامەیەکی نوسراو پیلانگێڕی نێونەتەوەیی لە دژی ڕێبەر ئاپۆ شەرمەزار کرد و گوتی: "ئازادی ڕێبەر ئاپۆ دەبێتە هێمای ژیانێکی نوێ".
زیندانی سیاسی وریشە مورادی بە نامەیەکی نوسراو پیلانگێڕی نێونەتەوەیی لە دژی ڕێبەر ئاپۆ شەرمەزار کرد و گوتی: "ئازادی ڕێبەر ئاپۆ دەبێتە هێمای ژیانێکی نوێ".
زیندانی سیاسی وریشە مورادی کە لە لایەن ئێرانەوە سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە، دەربارەی پیلانگێڕی ١٥ی شوبات نامەیەکی بڵاو کردەوە.
وریشە مورادی لە نامەیەکەیدا پیلانگێڕی لە دژی ڕێبەر ئاپۆی شەرمەزار کرد و گوتی: "پیلانگێڕی بە ئامانجی لە ناوبردنی ڕێبەر ئاپۆ لە لایەنی جەستەی و قڕکردنی گەلی کورد ئەنجام درا، بەڵام بی ئەنجام مایەوە. ڕێبەر ئاپۆ چونکە ئازادی گەلانی دەوێت، لە ئیمراڵی زیندانی کراوە. ڕێبەر ئاپۆ لە زیندان بە ڕۆژان شۆڕشی خولقاند. زیندانی تاکەکەسی ئیمراڵی کە چاڵی مردنبوو، کردی بە ژوور و هەیوانی ژیان، بەڵام ڕێبەر ئاپۆ بوو بە سەرۆکی هەموو گەلانی بندەست. ڕێبەرایەتیمان بەرخۆدانێکی بێپچڕانی بەڕێوەدەبرد و هێشتاش بەڕێوەی دەبات.
لە هێڵی ڕێبەر ئاپۆدا، بە دەرفەتە تاریکەکان، دەسەڵاتداری و دەوڵەت گوتمان نا، بۆ نموونە کە زەینەب جەلیلیان گوتی "ئەگەر گۆشەگیری لەسەر ڕێبەر ئاپۆ بشکێنین، هەموو زیندانەکان چۆڵ دەبێت". ئازادی ڕێبەر ئاپۆ دەبێت بە هێمای ژیانێکی نوێ و ئازادی. بۆ دەستپێکردنی پرۆسەی نوێ و ئازادی ڕۆژهەڵاتی ناوین، درێژە بە تێکۆشانمان دەدەین".