ئەو پەیوەندییەی کە ٣٨ ساڵ لەمەوبەر لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێکرد، ڕەوتی ژیانی دیاری کرد.

مەحمود حاجی عەبدوڵا کە لە ساڵی ١٩٨٧ خەباتی ڕێناسی بەڕێوە دەبرد بۆ پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، لە ڕێگەی ئەو پەیوەندییە قووڵەی کە لە ساڵانی ١٩٩١ و ١٩٩٣ لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێکردبوو، ڕەوتی ژیانی دیاری کرد.

تێکۆشان ئازادیی کوردستان بە بەخشینی زۆر قارەمان و ملیۆنان دایک و باوکی کورد کە دڵیان بە هیواوە لێدەدات، ڕێگەی بەردەوام کرد. ئەوان لە بەرامبەر هەموو ئەگەرەکاندا بۆ داهاتووی ڕۆڵەکانیان و ئازادی نەتەوەکەیان بەرخۆدانیان کرد. لەم خەباتە حەماسییەدا، مەحمودی حاجی عەبدوڵا، لە مێژینەی ڕێناسی پەکەکە دا، جێگەی گرنگی هەیە.

مەحمود حاجی عەبدوڵا لە ساڵی ١٩٦٠ لە گوندی ڕێحانکێ سەر بە پارێزگای دێرک لە دایک بووە و گەورە بووە. گرێدراوی خاکەکەی و ئەو خواستە ئازادییەی کە لە سەردەمی منداڵیدا گەشەی کرد، وای لێکرد لە ساڵی ١٩٨٧ببێتە ڕێناسی ناوچەکە بۆ پەکەکە. ئەمەش خاڵی وەرچەرخان بوو لە ژیانیدا. مەحمودی حاجی عەبدوڵا لە ساڵانی ١٩٩١و ١٩٩٣ دەرفەتی دیدار و قسەکردنی لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ بۆ ڕەخسا، لەو ڕۆژەوە بەدواوە ژیانی خۆی بە پێی فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ داڕشتەوە. بیرۆکەکانی ڕێبەر ئاپو وەک مەشخەڵێک لە دڵی مەحموددا دەدرەوشایەوە.

 لەو ڕۆژەوە ماندوونەناسانە بۆ ڕزگاری گەلی کورد کاری کردووە و خەباتی کردووە. وەک برای شەهید دژوار دێڕێک کە لە ساڵی١٩٨٧ شەهید بوو، میراتی پڕ لە سەربەرزی ئەو بە میرات وەردەگرت و ژیانی خۆی بە تێکۆشان بۆ ئازادی گەلی کورد تەرخان کرد.

بە دیتنی ڕێبە ئاپۆ سەرسام دەبێت

مەحمود حاجی عەبدوڵا کە بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٩١چاوی بە ڕێبەر ئاپۆ کەوتووە، دەڵێت: "بەهۆی کێشەی تەندروستی دایکمەوە چووبووینە دیمەشق. ئێمە بە هەڤاڵانمان گوتبوو کە دەچینە دیمەشق و یەکێک لە هەڤاڵانمان نووسراوێکی پێداین بۆ ئاسانکاری لە دیمەشق. کاتێک گەیشتینە گەڕەکی ڕوکن ئەلدین لە دیمەشق، نەمانتوانی بگەینە ئەو خاوەن خانووەی کە بڕیار بوو بچینە لای. کاتێک پرسیارم لە یەکێک لە خزمەکانیانی کرد، زانیم کە هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی بەعس شەوانە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکە و دەستگیریان کردووە. هەر بۆیە کارەکانمان بە باشی نەڕۆیشت. لە ڕێگەی کەسێکەوە کە بارودۆخەکەی بۆ ڕوونکردینەوە، چووینە ماڵێکی تر و نووسراوەکەی هەڤاڵانمان پێگەیاند. دواتر، ئێمەیان برد بۆ شوێنێکی تر لە شاری زاهیرە لە دیمەشق. چووینە نهۆمی سێیەم. کاتێک هەڤاڵەکە لە دەرگاکەی دا، ڕێبەر ئاپۆ دەرگاکەی کردەوە. شۆک بووم. رێبەرایەتی بایەخێکی زۆری بە شەهید دژوار دا. کاتێک ئەو هەڤاڵەی نووسراوەکەی خوێندەوە، دۆخەکەی بۆ ڕێبەرایەتی باس کرد و وتی دایکی دژوار نەخۆشە، ڕێبەرایەتی داوای بینینی ئێمەی کرد. دەستی دایکمی ماچ کرد.

'دایکمی نارد بۆ لای دکتۆرەکەی خۆی'

دوای ئەوەی میوانەکانی ڕۆیشتن، بە درێژی قسەی کرد؛ باسی شەهید دژوار، دڵخوازی بۆ کەلتوور و هونەر، دڵسۆزی بۆ خاک و زمانەکەی کرد. پاشان پێکەوە نانمان خوارد.

بە دەستی خۆی خواردنی دا بە دایکم. زۆر پێداگری کرد کە دۆ بخۆین. لە نزیکەوە پەیوەندیدار بوو. کاتێک لە سەر سەفرە هەستا، بۆ ئەوەی دەستی بشوات و دوای ئەوەی گەڕایەوە چای هێنا بوو. ئەمە زۆر کاریگەری لەسەرم دانابوو. لە کۆتاییدا ئەو سەرۆک بوو، ئێمەش دەمانگوت ڕێبەرێتی. هێنانی چا لە لایەن سەرۆکێکەوە سەرنج ڕاکێشە.  پاشان بەو هاوڕێیەی کە ئێمەی هێنابوو پێی گوت "دایە ماندووە، دەبێت دایە ببەیت بۆ لای ئەو دکتۆرەی من پێشتر چوومەتە لای ". لە کۆتاییدا وێنەیەکی لەگەڵ من و دایکم گرت و لەبەردەم دەرگاکەدا ماڵئاوایی لێکردین".

دیداری دووەم: پەیوەندییەکی بەهێز لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ

مەحمود حاجی عەبدوڵا ئاماژەی بەوەکرد کە دیداری دووەمی لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ لە ١٩٩٣ ئەنجام دا و گوتی: "لەو سەردەمەدا ئەوانەی بەرپرسی کاری ڕێنیشاندەری بوون، ئەحمەد حەمزە و زنار ڕەشید بوون. لەگەڵ هەڤاڵە وڵاتپارێزەکان بە ناوەکانی ئەبو بێرۆ و سەلیم کاری ڕێنیشاندەریمان دەکرد. لە ساڵی ١٩٨٧ دەستم بە کاری ڕێنیشاندەری کرد. سات بە سات لەگەڵ ئەحمەد و زنار دەچووم. هەندێک جار ئەبو بێرۆ بە تەنها دەچوو بۆ کەشف. ئەو کەشفە بۆ ئەو گروپانەیە کە لێوە دەربازی کردبوون. دواتر ئەحمەد، زنار و محێ ئەلدین ساڵی ١٩٨٩ شەهید بوون، بەڵام کاری ڕێنیشاندەری بەردەوامبوو. بە شێوەیەکی چالاک خەباتمان دەکرد.

دوای دیداری ڕێکەوتی ساڵی ١٩٩١، ساڵی ١٩٩٤دا لەگەڵ سەلیم بەشداری کۆبوونەوەی ڕێبەر ئاپۆ بووین. لەسەر دیداری یەکەمان دوو ساڵ تێپەڕیبوو، بەڵام لە بیری نەکردبوو. ڕاستەوخۆ لە تەندروستی دایکمی پرسی. دەیزانی کە ڕێنیشاندەرین. پرسی بێ ڕێنیشاندەری چۆن بەڕێوەدەچێت. نەخشەیەکم نیشانی ڕێبەرێتی دا و یەک بە یەک ڕێگاکەمان بۆ ڕوون کردەوە. دیداری دووەم بوو بە هۆکاری ئەوەی باشتر لە ڕێبەرێتی تێبگەم".