شاندی ئیمرالی گەیشتە باشووری کوردستان

شاندی دەم پارتی بەمەستی دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان، گەیشتنە باشووری کوردستان.

ئەمڕۆ شاندی ئیمرالی، پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان گەیشتنە باشووری کوردستان. شاندەکە پێکهاتووە لە ئەندامانی شاندی ئیمرالی، پەروین بۆڵدان و سری سۆرەیا ئوندەر، هاوسەرۆکی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان کەسکین بایندر، هەروەها لە نووسینگەی یاسایی سەدەوە، ئۆزگور ئەرۆل و ئیبراهیم بیلمەز، وتەبێژی کۆمیسیۆنی پەیوەندییەکانی دەرەوەی دەم پارتی، بەردان ئۆزتورک و پەرلەمانتاران گوڵجان کاچماز ساییت و محەمەد کاماچ.

شاندەکە لە هۆڵی میوانانی پرۆتۆکۆڵ لە دەروازەی سنووری ئیبراهیم خەلیل پێشوازییان لێکرا. پاشان شاندەکە بەرەو هۆلێر بەڕێکەوتن.

لەوانەیە سبەی شاندەکە لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی فیدراڵی کوردستان کۆببێتەوە. لەم دیدارەدا وردەکاری سەردانەکانیان بۆ ئیمرالی هاوبەش دەکەن و بۆچوون و پێشنیارەکان سەبارەت بە پڕۆسەکە وەردەگرن.

دواتر شاندەکە سەردانی سلێمانی دەکەن و لەگەڵ سەرۆکی یەکێتی، بافڵ تاڵەبانی، قوباد تاڵەبانی و بەرپرسانی دیکەی یەکێتی دیدار ئەنجام دەدەن.