بانگەوازی نووسینگەی راگەیاندنی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری بۆ دامەزراوە جیهانیەکان
نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری داوای لە دامەزراوە جیهانییەکان کرد لەبەرامبەر هێرشەکان بۆ سەر ڕۆژنامەنووسان بێدەنگ نەبن.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری داوای لە دامەزراوە جیهانییەکان کرد لەبەرامبەر هێرشەکان بۆ سەر ڕۆژنامەنووسان بێدەنگ نەبن.
دەقی بەیاننامەکە بەم شێوەیەیە:
"دەوڵەتی داگیرکەری تورک وچەتەکانی بەردەوامن لە هێرشەکانیان بۆ سەر گەلانی ناوچەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، بەتایبەتی لە بەنداوی تشرین. بەرخۆدانی مێژوویی قەسەدە و گەلەکەمان لە بەنداوەکەدا، هەموو پلان و ئامانجەکانی دەوڵەتی تورکی لە ناوچەکەدا پووچەڵ کردووەتەوە. دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی ڕاستەوخۆ ئەو ڕۆژنامەنووس و ڕاگەیاندنکارانە دەکەنە ئامانج کە بۆ ئاشکرا کردنی تاوان و شکستەکانیان پەیڕەوی لە ڕاستییەکان دەکەن.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک، لە چوارچێوەی تاوانە بەردەوامەکانیدا، دوێنێ (١٥ی شوبات) بە ڕێگەی درۆنەوە هەڤاڵی ڕۆژنامەنووسمان، شەڕوان سیدۆ (عەگید ڕۆژ) کە لە بەنداوی تشرین بەدواداچوون بۆ بەرخۆدانی مێژوویی گەلەکەمان دەکات، کردە ئامانج و شەهیدی کرد.
ئێمە وەک نووسینگەی ڕاگەیاندنی هەرێمی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، بەو بۆنەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی هەڤاڵ عەگید ڕۆژ و سەرجەم ڕۆژنامەنووسان و ڕاگەیاندنکاران و گەلەکەمان لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەکەین. لە هەمان کاتدا تاوان و هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی شەرمەزار دەکەین. دەوڵەتی تورک هەموو یاسا و پێوەرە نێودەوڵەتییەکانی پەیوەست بە پاراستنی ڕۆژنامەنووسان لە کاتی جەنگدا پێشێل و بە قەستی دەیانکاتە ئامانج.
ئێمە جەخت لەوە دەکەینەوە کە گواستنەوەی ڕاستییەکان پێش هەموو شتێک ئەرکێکی ئینسانی و وڵاتپارێزییە. ڕۆژنامەنووسانی ناوچەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریاش ڕاستی ئەو تاوان و هێرشانە دەزانن، بۆیە ئەم هێرشانە لە ئەرکەکانیان لە ئاشکراکردنی ڕاستییەکان پاشگەزیان ناکاتەوە.
جارێکی دیکە داوا لە ڕێکخراوە جیهانیەکان دەکەین کە خاوەنداری لە ڕۆژنامەنووسان بکەن و بێدەنگی خۆیان بشکێنن بەرامبەر بە کردەوەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بشکێنن."