'گەلی کورد بە بەرخۆدان بە تێکۆشان لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆیە'

دانیشتووانی کەمپی پەنابەرانی مەخمور پیلانگێڕی ١٥ی شوباتیان دژ بە رێبەر ئاپۆ شەرمەزار کرد و گوتیان: "ڕاستی ئەم ڕۆژە ڕۆژێکی ڕەشە، بەڵام لە سایەی بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆ و گەلی کورد دەبێت بە ڕۆژی سەرکەوتن و جێژن".

لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩دا ڕێبەر ئاپۆ لە ئەنجامی پیلانگێڕی نێونەتەوەییدا لە لایەن هێزە هەژموونخوازەکانەوە بە دیل گیرا و ڕادەستی دەوڵەتی تورک کرا. ئەمە ٢٦ ساڵە ڕێبەر ئاپۆ لە ژێر گۆشەگیرییەکی ڕەهای دەوڵەتانی داگیرکەردایە.

سەبارەت بەم بابەتە دانیشتووانی کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخمور) بۆ ئاژانسەکەمان قسەیان کرد پیلانگێڕییان شەرمەزار کرد.

'ئەو ڕۆحی تەواوی گەلی کوردە'

یەکێک لە هاووڵاتیانی کەمپەکە ڕەحیم مژنی هەموو ئەو هێزانەی کە لە پیلانگێڕی ١٥ی شوباتدا ڕۆڵیان هەبوو بە توندی شەرمەزار کرد و گوتی: "ڕاستی ئەم ڕۆژە ڕۆژێکی ڕەشە، بەڵام لە سایەی بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆ و گەلی کورد دەبێت بە ڕۆژی سەرکەوتن و جێژن. دووژمن ڕێبەر ئاپۆی وەک کەسێک زیندانی کرد، بەڵام ئەو ڕۆحی تەواوی گەلی کوردە. کاتێک ڕێبەراێەتی ڕادەستی تورکیا کرا، سەرۆکی تورکیای ئەوکاتە بولەنت ئەجەویت گوتی "ئاگر بەسەر تورکیا دەبارێت"، ئەوکات زانی کەسێکی ئاسایی نییە. چونکە تەواوی گەلی کورد ڕاپەڕین. لە هیچ شۆڕشێکدا کەس بۆ سەرۆکەکەی ئاگری لە گیانی بەرنەداوە، بەڵام بە هەزاران گەنج و کوڕی کوردان بۆ ڕێبەر ئاپۆ گیانی خۆیان فیداکرد و فیدا دەکەن. گەلی کورد تا ئێستاش بە فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ ژیان دەکات. ڕێبەراێەتیمان کەسێکی زانایە، ئەمەش دەسەڵاتدارن و دووژمن دەترسێنێت".

لە کۆتایی قسەکانییدا ڕەحیم مژنی بانگەوازی لە تەواوی گەلی کورد کرد کە بۆ ئاشتی و ئارامی بڕژێنە گۆڕەپانەکان و گوتی: "لە هەر هەنگاوێکماندا دەبێت هێزمان بەهێزتر و چالاکییەکانمان فراوانتر بکەین. گەر وەها هەڵوێست وەرنەگرین، چارەسەری تێک دەچێت. هیچ شتێک کۆتایی نەهاتووە تێکۆشانمان سەرلەنوێ دەستی پێکرد. وەک چۆن سەدام نەما، ئەسەدیش نەما، ئەمڕۆش ئەردۆگانیش نامێنێت. سڵاو لە بەرخۆدانی گەلەکەمان لە ڕۆژئاوا دەکەین، دەڵێین بە دڵنیاییەوە سەرکەوتن بۆ گەلی شۆڕشگێڕ دەبێت".

'بە دەیان کەس گیانی خۆیان فیدا کرد'

هاووڵاتی بە ناوی سڵێمان شاخی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی لە دژی ڕێبەر ئاپۆ شەرمەزار کرد و گوتی: "١٥ی شوبات ڕۆژێکی ڕەشە کە بەسەر گەلی کوردا هات. پیلانگێڕان و دەوڵەتی تورک ویستیان گەلی کورد و تەڤگەری ئازادی لە تاریکدا بهێڵنەوە. ویستیان تەڤگەری ئازادی کورد وەک شۆڕشەکانی پێشوو سەرکوت بکەن. لە دژی ئەوە گەلی کورد تێکۆشانی فراوانتر کرد. بە دەیان کەس گیانی خۆیان فیداکرد و بە سەدان هەزار کەس ڕژانە گۆڕەپانەکان. گەریلاکانی ڕێبەرێتی خاوەن بیر، باوەڕ و ئایدۆلۆژیا بوون و شەڕی خۆیان کرد. لە هەموو لایەکەوە هاوکاری ڕێبەرێتی کرا. ڕێبەرێتی نەک تەنها پاراستنی خۆی، پاراستنی گەل و مێژوو دەکات. دوای ئەوە پیلانگێڕان زانیان کە ئیدی ناتوانن بەسەر گەلی کورد سەرکەون. پیلانگێڕان سەرنەکەوتن بۆ ئەوەش تاوەکو ئێستا پیلانگێڕی بەردەوامە".