یەجەوەکە بەبۆنەی ١٥ی شوبات لە وان چالاکی ئەنجامدا
یەکیەتی گەنجانی وڵاتپارێزانی کوردستان (یەجەوەکە) ڕایگەیاند، بۆ ئیدانەکردنی پیلانگێڕیی ١٥ی شوبات لە زۆربەی گەڕەکەکانی شاری وان چالاکییان ئەنجامداوە.
یەکیەتی گەنجانی وڵاتپارێزانی کوردستان (یەجەوەکە) ڕایگەیاند، بۆ ئیدانەکردنی پیلانگێڕیی ١٥ی شوبات لە زۆربەی گەڕەکەکانی شاری وان چالاکییان ئەنجامداوە.
یەجەوەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە یەکینەکانیان لە شاری وان لە چوارچێوەی هەڵمەتی "بە تێکۆشان یەکگرین، لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ ئازاد بین" لە ساڵیادی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ١٥ی شوبات دژ بە ڕێبەر ئاپۆ لە گەڕەکی خاچورت لە دژی داگیرکەران چالاکیان ئەنجامداوە.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە:" یەکینەکانمان بە مۆلۆتۆڤ و تەقەمەنی ئاگرینەوە ئۆتۆمبێلی داگیرکەرانیان کردە ئامانج و بە داخستنی ڕێگاوبانەکان ڕێگرییان لە گەشتی داگیرکەران گرت."
یەجەوەکە بە ئاماژەدان بەوەی کە لە گەڕەکەکانی دوزیۆل و کۆی ئایجی و کورتئۆغلوی شاری وان لە دژی پۆلیسی فاشیستی حکومەتی تورک چالاکیان ئەنجامداوە، هەروەها ڕایگەیاند: "یەکینەکانی ئێمە بە هیڕشی مۆلۆتۆڤ و تەقەمەنی ئاگرین پۆلیسی داگیرکەریان کردە ئامانج، هەروەها بە هەڵکردنی ئاگر و دروستکردنی بەربەستەکان، ڕێگرییان لە هاتوو چۆی هێزەکانی داگیرکەر کرد."
بەیاننامەکە بەمشێوەیە کۆتایی هات: "پیلانگێڕیی خیانەتکارانەی ١٥ی شوبات دژی ڕێبەایەتیمان شەرمەزار دەکەین و ڕایدەگەیەنین تا ئازادی جەستەیی ڕێبەرایەتیمان مسۆگەر نەکرێت، لە هەڵوێست و کاردانەوەکانمان پاشەکشە ناکەین و بەردەوام دەبین لە بەئامانجگرتنی داگیرکەران."