یه کێتیی ڕاگەیاندنی دێموکراتیک (یەرەدە) فیلمێکی دیکۆمێنتاریی به ناوی "نێچیرڤانی حەقێقەت" (Nêçîrvanê Heqîqetê) له ٢٦هەمین ساڵوەگەڕی پیلانگێڕیی ١٥ی شوباتی دژ به ڕێبەر ئاپۆ، بڵاو کردەوە.
فیلمە دیکۆمێنتارییەکە بە زمانی کوردی ئامادەکراوە. هەوڵدراوە ڕووخساری گڵاوی ئەو هێزە پیلانگێڕانە ئاشکرا بکات کە لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩دا لە دژی ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ڕێبەر ئاپۆ پیلانگێڕییان ئەنجامدا.
فیلمە دیکۆمێنتارییەکە ٣٥ خولەکە، بە دەنگی ڕۆژنامەنووس ڕەشاد سۆرگول تۆمار کراوە. قۆناغەکانی گەشەسەندنی تەڤگەری ئازادیی کوردستان، هەڵسەنگاندنەکانی ڕێبەر ئاپۆ، پیلانگێڕی نێونەتەوەیی، هۆکار و دەرئەنجامەکانی پیلانگێڕی بە هەموو وردەکارییەکانیانەوە لە گەڵ وێنە و دیمەنەکان لە خۆی دەگرێت.
هەروەها لە فیلمە دیکۆمێنتارییەکەدا تیشک دەخرێتە سەر ئەو فیداییانەی بە دروشمی، 'ئێوە ناتوانن ڕۆژمان تاریک بکەن' کە بە چالاکییە گیانبازییەکەیان بوونە بازبەک لە ئاگر لە دەوری ڕێبەر ئاپۆ و جێپەنجەی خۆیان لە مێژووی تێکۆشانی گەلەکەماندا بەجێهێشت.
(Nêçîrvanê Heqîqetê)