لە تۆرنتۆ پیلانگێڕی ١٥ی شوبات شەرمەزار کرا
بە سەدان کەس لە کوردان و دۆستانیان بە ڕێپێوانێک پیلانگێڕییان شەرمەزار کرد و پەیامی 'تا ئازادی ڕێبەر ئاپۆ لە تێکۆشاندا دەبین'یان دا.
بە سەدان کەس لە کوردان و دۆستانیان بە ڕێپێوانێک پیلانگێڕییان شەرمەزار کرد و پەیامی 'تا ئازادی ڕێبەر ئاپۆ لە تێکۆشاندا دەبین'یان دا.
لە تۆرنتۆی گەورەترین شاری کەنەدا، بە بەردەوامی، بە پێشەنگایەتی ئەنجومەنی کوردی کەنەدا لە چوارچێوەی هەڵمەتی جیهانی ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆدا چالاکی ئەنجام دەدرێت.
لە درێژەی چالاکییەکانیاندا کوردان و دۆستانیان بە ڕێپێوانێک لە کۆڵانی یونگ و بلۆرەوە تا یونۆن ستاشن پیلانگێڕێ نێونتەوەیی ١٥ی شوباتی سەر ڕێبەر ئاپۆییان شەرمەزار کرد.
لە ڕێپێوانەکەدا پانکارتی 'ئازادی بۆ ئۆجالان' و 'کەس ناتوانێت ڕۆژەکانمان تاریک بکات' بەرزکرایەوە و هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک شەرمەزار کرا.
لە بەردەوامی چالاکییەکەدا بڵاوکراوەی زانیاری دەربارەی گۆشەگیری ئیمراڵی و هێرشە پیسەکانی سەر گەلی کورد بەخشرایەوە.
لە گۆڕەپانی یونۆن ستاشن ڕێپێوانەکە گۆڕدرا بۆ گردبوونەوە و تێیدا لێدوان و ڕاگەیاندراو دەربارەی ڕۆڵی ڕێبەر ئاپۆ لە ئازادی گەلی کورد بە گشتی و ژنان بە تایبەت کرا، هەروەها سڵاو لە زیندانیان سیاسی کرا.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا جەخت لەسەر بەردەوامیدانی تێکۆشان بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ کرایەوە و گوترا: "تاوەکو وڵات و ڕێبەرێتییمان ئازاد نەبێت، بەردەوامی دەدرێت بە تێکۆشانی ئازادی."