قەسەدە ناسنامەی ٧ شەڕڤانی شەهیدیی ڕاگەیاند

قەسەدە ناسنامەی ٧ شەڕڤانی ئاشکرا کرا کە لە کات و شوێنی جیاوازدا لە بەرخۆدانی هێزەکانیان لە دژی هێرشە داگیرکارییەکان شەهید بوون.

ناوەندنی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە) لە ڕاگەیاندراوێکدا ناسنامەی ٧ شەڕڤانی هێزەکانیانی ئاشکرا کرد کە لە کات و شوێنی جیاوازدا لە ئەنجامی وەڵامدانەوەی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتاکانییدا شەهید بوون.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە کراوە بە بەردەوامی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لەسەر هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و بە تایبەت لە سەر بەنداوی تشرین. قەسەدە دەستنیشانی کردووە بە ئیرادە بەرزی شەڕڤانیان هەموو هێرشەکان بەرپەرچ دەرێنەوە و تێک دەشكێنرێت.

لە بەردەوامی ڕاگەیاندراوەکەدا سەرنج خراوەتە سەر بەرخۆدانی داستان ئامێزی شەڕڤانان و ئەو شەڕڤانانەی لە تۆمارکردنی بەرخۆدانەکاندا گیانیان بەخشیوە. هەروەها سەرساغی لە بنەماڵەی هێژایی شەهیدان کراوە و جەختکراوەتەوە لەسەر پێکێنانی ئامانجی شەهیدان.

زانیاری لەسەر ناسنامەی شەهیدان بەم جۆرە خراوەتەڕوو:

ناسناو: شیار حەسەکە

ناو و پاشناو: ڕەمزەت تەحسین عەبدولوەهاب

ناوی دایک – باوک: لەیلا – تەحسین

شوێنی لە دایک بوون: ئەل مەیادین

شوێن و کاتی شەهید بوون: تەبقا، گوندی مەیادین – ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤

*

ناسناو: بروسک دێرک

ناو و پاشناو: ساڵح محمەد ئەمین ئیبراهیم

ناوی دایک – باوک: ئیمان – محمەد ئەمین

شوێنی لە دایک بوون: دێرک

شوێن و کاتی شەهید بوون: بەنداوی تشرین – ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤

*

ناسناو: لەوەند عەریشا

ناو و پاشناو: عودەی محمەد ئەحمەد

ناوی دایک – باوک: ترکییە - محمەد

شوێنی لە دایک بوون: تل تەمر

شوێن و کاتی شەهید بوون: زرگان – ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤

*

ناسناو: ئینتقام ڕەقە

ناو و پاشناو: عەلی ئەحمەد حەمەد

ناوی دایک – باوک: ئومەیە - ئەحمەد

شوێنی لە دایک بوون: ڕەقە

شوێن و کاتی شەهید بوون: کۆبانێ-شیوخ – ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤

*

ناسناو: ڕۆنی وڵات

ناو و پاشناو: عەواد دەحام ئەل حسێن

ناوی دایک – باوک: فاتمە - دەحام

شوێنی لە دایک بوون: حەسەکە

شوێن و کاتی شەهید بوون: دێر حافر – ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤

*

ناسناو: مالک جەبەل

ناو و پاشناو: فادی عەباس حەسۆن ئەل خالد

ناوی دایک – باوک: سورەیە - عەباس

شوێنی لە دایک بوون: تل براک

شوێن و کاتی شەهید بوون: تەرتەب – ٨ی شوباتی ٢٠٢٥

*

ناسناو: شەڤگەر کۆبانێ

ناو و پاشناو: جیهاد مستەفا بەکی

ناوی دایک – باوک: هێڤا - مستەفا

شوێنی لە دایک بوون: کۆبانێ-گوندی خەزینە

شوێن و کاتی شەهید بوون: بەنداوی تشرین – ١٢ی شوباتی ٢٠٢٥.