لە بەنداوی تشرین لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بەرخۆدانێکی مێژووی دەنوسرێتەوە. لەم شەڕەدا کە بەهایەکی گران دەدرێت، دەرفەتم بینی کە شەڕڤانانی قەسەدە و یەپەژە لە نزیکەوە ببینم. ئەو هێزەی کە دەبن بەیەک، بە ئیرادەیانەوە بۆ سەرخستنی شەڕی ئازادی گەلان، ترسی خستۆتە نێو دڵی چەتەکانەوە، زۆر سەرنجی منی ڕاکێشا.
یەکێک لە شەڕڤانانی ئازادی کە گیانی خۆی فیداکرد شەڕڤانی یەپەژە بێریتان ئامانۆس بوو. شەهید بێریتان عەرەب بە دەستپێکردنی شۆڕشی ڕۆژئاوا و تێکۆشانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بڕیاریدا بەشداری ڕیزەکانی یەپەژە ببێت. لە ڕۆژی دەستپێکی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی و لە بەرە زۆر دژوارەکانی بەرخۆداندا ڕۆڵێکی مەزنی هەبوو.
شەهید بیریتان ئامانۆس لە خاڵی بەرخۆدان لە دەوربەری بەنداوی تشرین هەم لە بەرەی قەرەقۆزاق تێدەکۆشا. لە بەرە زۆر مەترسییدارەکان و قورسەکان شەڕی دەکرد. ئاستی مەترسی چەندە گەورە بێت دەستبەرداری دیسیپلینی شەڕ نەدەبوو و ئەرکی خۆی جێبەجێ کرد. دەمەوێت باسی چیرۆکی شەهید بێریتان بکەم.
'سزای ئەو چەتە دەدەم'
لە بەنداوی تشرین ٧ یان ٨هەمین ڕۆژی بەرخۆدانبوو. چەتەیەک بە ماتۆڕسکیل هاتبووە گۆڕەپانی هەرێمی بەنداوەکە. لە ئامێری ڕاگەیاندنی سەربازی ڕاگەیاندرا کە چەتەیەک هەوڵدەدات بکەوێتە نێو شەڕڤانانەوە و هۆشیاری درابوو. شەهید بێریتان لەوێ بوو. لە قسەکردن لە ئامێرەکەدا گوترا، کەس چەتەکەی نەبینووە، بەڵام فرۆکەی کەشفی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ئاسمان دەگەڕا. ئەمەش بەو مانایە بوو کە تەنانەت بچووکترین جوڵەش لەلایەن دوژمنەوە دیاری دەکرێت.
دیارنەبوو کە چەتە لە کوێیە، لە ئامێرەکەوە ڕاگەیاندرا، خۆی شاردۆتەوە و نەبینراوە. لەو ساتەدا شەهید بێریتان چەکەکەی هەڵگرت و گوتی "ئەو چەتە سزا دەدەم". فەرماندەی کوردیناسیۆنی تسرین گوتی کە دەبێت شوێنی خۆت دیاری نەکەیت و لە لایەن فرۆکە کەشفییەکانەوە نەبینرێیت. شەهید بێریتان بە بەرپرسیارێتییەکی مەزن ڕاپەڕی. ئەگەر بێریتان هەڵەیەکی بچوکی بکردایە فرۆکەی کەشف شوێنەکەی دیاری کردبا و دەکرا ببێتە هۆکاری زیانێکی گەورە، بەڵام بێریتان لە ژیانی خۆی بیری نەکردەوە، بیری لە ژیانی شەڕڤانان و فەرماندەکانی دیکە دەکردەوە بەم شێوەیە جوڵەی کرد. شەهید بێریتان بە خێرای جێی گۆڕی و چووە نهۆمی سێیەمی بیناکە. لە دەرگا و پەنجەرەکانەوە شوێنی دانیتشتنەکەی کەشفکرد. لە کۆتاییدا بینی کە چەتەکە خۆی لە پشت دارێکی گەورەوە شاردۆتەوە. لەو ساتەشدا دەنگی فرۆکەی کەشف دەهات. ئەوەی گرنگ بوو ئەوە بوو کە بەبێ ئەوەی فرۆکەی کەش بیبینێت چەتەکە بێکاریگەر بکات. کامێراکەم کردەوە و دەستم بە تۆمارکردن کرد. شەهید بێریتان چەندجارێک گولـلەی تەقاند و شەڕ دەستی پێکرد. لەبەر ئەوەی شوێنی ئێمە بەرز بوو چەتەکە نەیدەتوانی لێمان بدات. هەڤاڵ بێریتان دوای ئەوەی کە چەندینجار گولـلەی تەقاند، چەتەکەی کوشت.
پێشەنگایەتی لە بەرخۆدانی قەرەقۆزاق کرد
بابەتی سەرەکی ئەوە بوو کە هەڤاڵ بەریتان لە ماوەیەکی کورتدا ئەو چەتەی دیاریکرد و بێکاریگەری کرد. ئەمە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئەم شەڕە بوو: 'ئایا شەڕڤانان دەتوانن لە هەرێمەکەدا جوڵە و چالاکی بکەن کە فڕۆکەکەی کەشف دەگەڕێت؟' بێریتان بەم چالاکییە ئەمەی سەلماند.
بوو بە پێشەنگی ژیانی عەرەب لە ڕیزەکانی یەپەژە. بۆ ئازادی گەلەکەی و تێکۆشانی ئازادی ژنان بەشداری کاروانی نەمران بوو. لە بیرکردنی سەختییەکانی شەڕ ئاسان نییە، بەڵام ئارامی، مۆڕاڵ، ئیرادەی بێریتان کاریگەرییەکی زۆری لەسەرم دانا.