بۆ دیدار لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ داواکاریی نوێ پێشکەش کرا

بنەماڵە و پارێزەری ڕێبەر ئاپۆ بە مەبەستی دیدار لە ئیمرالی داواکاریی نوێیان ئاراستەی سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی بورسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمرالی کرد.

محەمەد ئۆجالان برای ڕێبەر ئاپۆ و پارێزەرەکەی مەزڵوم دینچ بۆ ئەنجامدانی دیدار داواکاریان پێشکەش بە داواکاری گشتی بۆرسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمراڵی کرد.

هەروەها ئەمینە کۆنار خوشکی عومەر خەیری کۆنار، پۆڵاد یەڵدرم برای حامیلی یەڵدرم و مەلیحە چەتین خوشکی وەیسی ئاکتاش بۆ ئەنجامدانی دیدار داواکاریان پێشکەش بە داواکاری گشتی بۆرسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمراڵی کرد.