بە دیمەن

قەسەدە: هێرشە ئاسمانییەکانی دەوڵەتی تورک بەردەوامە

قەسەدە ئاماری ٢٤ کاتژمێری بەرخۆدانی شەڕڤانانی و هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکی بڵاو کردەوە و ئاماژەی بەوەداوە هێرشە ئاسمانییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە دڕندەترین شێوە بەردەوامە.

ناوەندی ڕاگەیاندی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە) ئاماری ٢٤ کاتژمێری کۆتایی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چالاکییە بەرپەرچدانەوەی هێزەکانی ئاشکرا کرد.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بە چالاکی هێزەکانیان لە دژی هێرشە داگیرکارییەکان کراوە و هاتووە: "شەڕاڤانانمان دوێنێ لە دژی بارگایەکی سوپای دەوڵەتی تورک و چەتەکانی ئەنجام داوە لە گردی قەرەقۆزاق. لە ئەنجامدا برینداربوونی چەتە و داگیرکەرانی لێ کەوتەوە، بەڵام ژمارەی بریندارەکان نەزانرا."

لە بەردەوامی ڕاگەیاندراوەکەدا دەستنیشان کراوە، هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک لە ئاسمان و زەمینەوە لە دژی گوندەکانی هەرێمەکە بەردەوامە و لە ئەنجامدا زیانی ماددی بەرفراوانی لێ کەوتووەتەوە.

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "هێرشە داگیرکارییەکان لەسەر بەنداوی تشرین بەردەوامە و هەموو شەوەکە بەنداوی تشرین بۆردوومان کراوە و زیانی ماددی بەر بەنداوەکە کەوتووە."

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە کراوە بەوەی لە هێرشەکاندا زیانی زۆر بەر زەوییە کشتووکاڵییەکانی گوندەکان کەوتووە و دەشڵێت: "لە تەواوی ڕۆژەکەدا جموجۆڵێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە ئاسمانی هەرێمی شارۆچکەی شیوخ هەبووە. هەروەها بە درێژای ڕۆژەکە لەسەر شاری عەین عیسا و گوندەوارەکانی فرۆکەی جەنگی سوڕاوەتەوە."