بەنداوی بەرخۆدان

ئەوە چ بەرخۆدان و ئیرادەیەکی بە شکۆیە کە هەموو ڕۆژێک، هەر ساتێک ڕووبەڕووی مردن دەبنەوە، بەڵام دیسان دەڵێن: لە مردن مەزنترین، ئەوە بەنداوی بەرخۆدانە.

لە هەر سەردەمێکدا ڕووداو گەلێک ڕوودەدەن کە مۆری خۆیان لە مێژوو دەدەن. لە شۆڕشی ڕۆژئاوادا زۆر بەرخۆدان و قارەمانێتی مەزن دروستبوون و بوون بە پێناسەی ئەم بەرخۆدانە.

لە بەرخۆدانی حەلەبی ٢٠١٢ کە دایکی گوڵێ سەلمۆ جەستەی خۆی وەک قەڵغانێک بۆ منداڵە شۆڕشگێڕەکانی بەکارهێنا، هەروەها کۆبانی ئیتر تەنها شارێک نییە لە کەلتوور و عەشیرەتێک پێکهاتبێت، بە بەرخۆدانی شەڕڤانانی ترسێکی گەورەی لای چەکدارانی داعش دروستکردووە کە  لە هەر ساتێکدا شەڕڤانانی ژن دەیانکوژن.

عەفرین بوو بە قەڵای بەرخۆدان لە هەرچوار پارچەی وڵات و جیهان مرۆڤەکان ڕوویان لەوێ کرد.

ئەمڕۆش لە بەنداوی تشرین بەرخۆدانی گەلی شۆڕشگێڕیی مۆری خۆی لە مێژوو دەدات و گەیشتووتە لوتکە. بەرخۆدانی گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لەگەڵ شەڕڤانانی لە مێژوودا وێنەی نییە.

ئەمڕۆش گەلی ڕۆژئاوا خۆیان کردووتە قەڵغانی زیندو بۆ پاراستنی شەڕڤانەکانیان. هاوڵاتیانی کانتۆن بە کانتۆن بەرەو بەنداوی تشرین دەچن و لەوێ ئێشکگری خاک و ئاودەگرن، بە جۆشێکی مەزنەوە سڵاو لە بەرخۆدانی قەسەدە دەکەن.

لە مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤وە شەڕێکی سەخت لە بەنداوەکە هەیە، بەڵام گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا شەڕڤانانی خۆیانیان بە تەنها جێنەهێشت. هەر جارێک بە سەدان مرۆڤ لە گەنجەوە تاوەکو پیر بەرەو بەنداوەکە بە ڕێدەکەون.

٢٨ی کانوونی دووەم لە شاری حەسەکە بە مۆڕاڵێکی مەزن، بە هەلهەلەی دایکان و دیلان بەرەو بەنداوی تشرین بە ڕێکەوتن.  لە ڕێگەدا ڕووبەڕووی چەندین شوین و ئۆتۆمبێل بووینەوە کە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆردوومانی کردبوو. کاتێک گەشتینە بەنداوەکە جارێکی دیکە هێرشی کرد.

دوو سێ ڕۆژ جارێک هاووڵاتیان بە شێوەی نۆڕەگرتن بۆ ئێشکگری دێنە بەنداوەکە و دەڵێن "ڕۆژباش قەسەدە، یەپەژە".  گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە دروشمی "بەرخۆدان ژیانە، بژی بەرخۆدانی قەسەدە" لە بەرانبەر بۆمبارانی ناڕەزایەتی خۆی نیشاندەدات. سەرەڕای شەهید و برینداربوون گەل هەنگاوی بۆ داوە نەناوە و ناشی نێت.

شتێک لە بەنداوی تشرین سەرنجی ڕاکێشاین ئەوە بوو کە کەمئەندامانی جەنگیش بەشداری ئێشکگری بەرخۆدان دەبن و بە مۆڕاڵێکی مەزنەوە جێی خۆیان لە نێو گەل دەگرن.

کەمئەندامانی جەنگ لە تشرین بانگەواز دەکەن و دەڵێن کە ئامادەن بەشداری جەنگ ببن و بۆ پاراستنی وڵاتەکەیان چیان پێ بکرێت دەیکەن.

چ بەرخۆدانێکی مەزنە گەنجێک و هاوژینەکەی، منداڵە چەند مانگێکەکەیان بەجێهێشتووە، بەرەو بەنداوەکە دەڕۆن و لە ئەنجامی بۆردومانەکەدا شەهید دەبن؟!..

چ بەرخۆدانێکە کە کاتێک بۆردومانە، سەردەکەون و ڕووبەڕووی مردنن دیلان دەگرن؟...

ئەوە چ بەرخۆدان و ئیرادەیەکی بە شکۆیە کە هەموو ڕۆژێک، هەر ساتێک ڕووبەڕووی مردن دەبنەوە، بەڵام دیسان دەڵێن: لە مردن مەزنترین، ئەوە بەنداوی بەرخۆدانە.