بانگەوازییەکەی رێبەر ئاپۆ؛ نوسینەوەی مێژوو

هەنگاوی ٢٧ی شوبات نابێت لە چوارچێوەیەکی کلاسیکی سەرکەوتن-شکستدا هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت. ئەم هەنگاوە هێزی ئایدیۆلۆژیی ڕێبەر ئاپۆ و کاریگەرییەکانی لەسەر گەل نیشان دەدات. نەک تەنها بۆ کورد، بەڵکوو بۆ هەموو گەلان مۆدێلێکی ژیانی دێنێتە ئاراوە.

بانگەوازی ڕێبەر ئاپۆ

هەنگاوی ٢٧ی شوبات نابێت لە چوارچێوەیەکی کلاسیکی سەرکەوتن-شکستدا هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت. ئەم هەنگاوە هێزی ئایدیۆلۆژیی ڕێبەر ئاپۆ و کاریگەرییەکانی لەسەر گەلان نیشان دەدات. نەک تەنها بۆ کورد، بەڵکوو بۆ هەموو گەلان مۆدێلێک دێنێتە ئاراوە.

مێژوو تەنها بە هێزی چەکداری بنیات نانرێت، بەڵکوو بە بیرکردنەوە، ئیرادە و هۆشیاری سیاسیش دەکرێت بنیات بنرێت. لە ناوەڕاستی ئەو قەیرانانەی کە بەسەدان ساڵە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەردەوامە، چارەنووسی گەل بە شێوەیەکی سەرەکی لە چوارچێوەی بەرژەوەندیی زلهێزەکاندا دەست نیشان کراوە. ئەگەرچی جار جار تاک و بزووتنەوەکان هێزی ئەوەیان هەبووە ڕەوتی مێژوویان دیاری بکەن. ڕێبەر ئاپۆ خوڵقێنەری گۆڕانکارییەکی سیاسی و فیکرییە کە دەتوانێت چارەنووسی هەموو گەلانی بندەستی ناوچەکە بە گەلی کوردیشەوە بگۆڕێت. سەرەڕای بارودۆخی سەختی ٢٦ ساڵ گۆشەگیری، بیرۆکەکانی ئازادن و کۆمەڵگا بەرەو بنیاتنانی سەردەمێکی نوێ دەبەن. لە تێکۆشانی ٥٢ ساڵەیدا، بانگەوازی ٢٧ی شوبات یەکێکە لە ساتە هەرە گرنگەکانی ئەو تێکۆشانە. ئەم بانگەوازییە پاشەکشە نییە، بەڵکوو هەنگاوێکی ستراتیژییکە. ئەم بانگەوازییە تەنیا بۆ کورد، بەڵکوو بۆ ئازادیی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گۆڕانکارییەکی مێژوویی لە عەقڵیەتی دەوڵەت و دروستکردنی هێڵێکی نوێی تێکۆشانە.

شاندی ٢٧ی شوبات: هەنگاوێکی ستراتیژییە کە نیشاندەری ڕێگەی ڕزگارییە

ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جوگرافیایەکە کە دەستێوەردانی سیاسەتە ئیمپریالیستیەکان و قەیرانەکانی دەوڵەت نەتەوە و پارچە بوونە کۆمەڵایەتییەکان تێیدا بەربڵاون. لەم هاوکێشەیەدا گەلی کورد نەک هەر یەکێک لە ئەکتەرە گرنگەکانی بەرخۆدان بووە، بەڵکوو هۆکاری گۆڕانکاری دیموکراتیکە. ڕێبەر ئاپۆ بە بانگەوازی ٢٧ی شوبات کوردی لە تەنیا هێزێکی شەڕکەرەوە بۆ ڕۆڵگێڕانی سەرەکی لە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەدا بانگەوازی کرد. لە ناوەڕۆکی ئەم هەنگاوەدا ئەو بیرۆکەیە هەیە کە لە ژینگەیەکدا کە ململانێکان مرۆڤ بەرەو قەیرانی گەورەتر دەبەن، چارەسەری دیموکراتیک تاکە ڕێگەی ڕاستەقینەی هاتنە دەرەوەیە.

بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ لەبری زیانەکانی شەڕ جەخت لەسەر بنیاتنانی ئاشتی دەکاتەوە. پەیامی 'هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە' تەسلیمبوون نییە، بە پێچەوانەوە ڕاگەیاندنی شێوازێکی نوێی تێکۆشانە. بەرخۆدانی چەکداری لەو هەلومەرجەدا دەستی پێکرد کە هیچ بنەمایەکی ڕەوا و ئەگەری سیاسەتی دیموکراتیک لە ئارادا نەبوو. بەڵام ئەمڕۆ ڕێگای به دەستهێنانی مافەکانی گەل به بەشداری ڕاسته له سیاسەت و کەڵک وەرگرتن له میکانیزمی دیموکراتیک و تێکۆشان بەرهەم هاتووە. بۆیە هەنگاوی ٢٧ی تشرینی دووەم تەنها گۆڕانکارییەکی ڕێکخستنی نییە، بەڵکوو گۆڕانکاریی پارادایمیش دگرێتەوە.

لێرەدا تێکۆشانی کورد نەک هەر چارەنووسی گەل دیاری دەکات، بەڵکوو مۆدێلێک بۆ دیموکراتیزەکردنی هاوبەشی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش دێنێتە ئاراوە. ڕێبەر ئاپۆ، گەلی کوردی نەک هەر بە گەلی بەرخۆدێر پێناسە دەکات، بەڵکوو وەک پێشەنگایەتی دیموکراتیزەکردنی ناوچەکەش پێناسە دەکات. ئەم ڕوانگەیە گەلی کورد لە دۆخی پاسیڤی شەڕ ڕزگار دەکات و بەرەو ئەکتەرێکی سیاسی لە ناوچەکە دەبات.

ناسنامەی کورد بەهێز دەکات

مۆدێلی کۆمەڵگای دیموکراتیک کە رێبەر ئاپۆ پەرەی پێداوە، لەلایەن هەندێک لایەنەوە بە سڕینەوەی شوناسی کورد لێکدەدرێتەوە. بەڵام ئەمە ڕێبازێکی تەواو هەڵەیە. پارادایمی رێبەرایەتی مۆدێلێکی بەدیل پێشکەش بە چەمکی شوناسی یەکدەست و ئاسمیلاسیۆن دەکات کە لەلایەن دەوڵەت-نەتەوە سەپێنراوە. شوناسی کورد کە بە دەوڵەت-نەتەوە نەبەستراوەتەوە، بە ڕێکخستنی کولتووری و کۆمەڵایەتی و سیاسی بێوێنەی گەل بەهێزتر دەبێت. کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک کە ڕێبەر ئاپۆ بانگەشەی بۆ دەکات، مۆدێلێک پێشکەش دەکات کە کورد بتوانێت وەک سیستەمی دیمۆکراتیکی خۆی بەردەوام بێت، نەک وەک بەشێک لە هیچ حکومەت و دەوڵەتێک.

پێویستە جەخت لەوە بکەینەوە کە تێکۆشانی کورد نەتەنیا پڕۆژەیەکی دەوڵەتسازی نییە، بەڵکوو لەسەر بنەمای بەشداریی ڕاستەوخۆ و خۆبەڕێوەبردنی گەلان دامەزراوە. گواستنەوە لە خەباتی چەکدارییەوە بۆ سیاسەتی دیموکراتیک، پاشەکشە لە شوناسی کورد نییە، بەڵکوو بەدەستهێنانی هێزێکی قووڵتر و درێژخایەنترە. بۆیە ئەو مۆدێلەی ڕێبەری ئاپۆ پێشکەشی کرد، شوناسی کورد ناسڕێتەوە، بەڵکوو لە گوشارەکانی حکومەت و سیاسەتی ئاسمیلەکردن و سیاسەتە پڕ لە ئاستنگیەکانی ناسیۆنالیزم ڕزگاری دەکات و دەگوازێتەوە بۆ پێگەیەکی بەهێزتر.

بنیاتنانی کۆمەڵگایەکی دیموکراتیک: سەردەمێکی نوێ لە تێکۆشانی گەلی کورددا

یەکێک لە گرنگترین هەوڵەکانی رێبەر ئاپۆ ئاشکراکردنی ئەوەیە کە تێکۆشان نەک تەنیا لەسەر بنەمای مافە نەتەوەییەکان، بەڵکوو لەسەر بنەمای بنیاتنانی کۆمەڵگایەکی دیموکراتیک ئەنجام بدرێت. پارادایمی دەوڵەت نەتەوە مۆدێلێکە مرۆڤەکان دەکاتە دوژمنی یەکتر و لە سنووری نەتەوەیی و ئایینیدا لە چەقبەستوویدا دەیانهێڵێتەوە. بەڵام ئەو مۆدێلەی کە ڕێبەر ئاپۆ دەیخاتە ڕوو، سیستەمێکە کە گەل تێیدا خۆی بۆ خۆی بەڕیوە دەبات و ناوەندگەرایی لەناو دەچێت و دیمۆکراسی ڕاستەوخۆ بەهێزتر دەبێت.

لە ڕوانگەی ڕێبەری ئاپۆ، تێکۆشانی کورد نابێت تەنیا لەسەر بنیاتنانی دەوڵەت یان بەدەستخستنی جوگرافیا بێت. بەڵکوو ئازادی ڕاستەقینە بە بنیاتنانی ڕێکخستنە دیموکراتیکەکانی خۆیان و بەهێزکردنی میکانیزمی بەشداری ڕاستەوخۆی گەل مومکینە. بەم مانایە کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک نەک تەنها بۆ کورد، بەڵکوو بۆ هەموو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست باشترین مۆدێلی چارەسەریی کێشەکانە.

ڕێبەر ئاپۆ ڕێباز و شێوازەکانی تێکۆشان دەگۆڕێت

هەنگاوەکەی ٢٧ی شوباتی ڕیبەر ئاپۆ نەک هەر ڕێکخستنێک بەڵکوو سەردەمێکیش دەگۆڕێت. کاتێک هەلومەرجی تێکۆشانی چەکداری دەگۆڕێت، ئەوەی جێگەی دەگرێتەوە، هۆشیاری و خەباتێکی دیموکراتیکی بەهێزتر و فراوانترە. بانگەوازی هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە تەنیا بڕیارێکی سەربازی نییە، بەڵکوو هەڵبژاردنێکە کە تیشک دەخاتە سەر ئازادی و ڕێکخستنی سیاسی گەل. سیاسەتی حکومەتی تورکیا بۆ بە تاوانبارکردنی کورد بە بیانووی "تیرۆر" بەم هەڵمەتە پووچەڵ دەبێتەوە. ئێستا مەسەلەکە تێکۆشانی سەربازی نییە، بەڵکوو بابەتی سیاسەتی ڕاستەوخۆیە. ئەمەش دەستکەوتێکی ستراتیژییە لە مێژووی گەلی کورددا. ئەگەر ئاستەنگییەکان نەبوایە، ڕێبەر ئاپۆ ٣٣ساڵ لەمەوبەر ئەو کارەی دەکرد.

لە لایەکی دیکەوە لە وەڵامی پرسیارەکانی وەک "بۆچی لە دەقی نووسراوەکەی ئۆجالاندا ئاماژە بە ئەرک و بەرپرسیاریەتەکانی حکومەت نەکراوە؟" پێویستە ئەوە لەبیر بکرێت: بانگەوازی ٢٧ی شوباتی رێبەر ئاپۆ ڕێککەوتنێکی سیاسی نییە، بەڵکوو بەیاننامەیەکی ئیرادەیە. ئەم جیاکردنەوەیە گرنگە چونکە بەیاننامەی ئیرادە گوزارشت لە ئاراستەی ستراتیژی تاکلایەنەی ڕێبەرایەتی یان بزووتنەوەکەیە بۆ داهاتوو. لەبەرامبەردا ڕێککەوتنی سیاسی کۆدەنگییەکە کە لە ڕێگەی دانوستان و پرۆسەی موزایەدەی هاوبەشەوە دەکرێت و لەسەر بنەمای ڕێککەوتنی لایەنەکانە. بەڵكوو بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ ڕێککەوتن لەگەڵ هیچ لایەنێک نییە، بەڵکو چوارچێوەیەکی ستراتیژی ڕوونە بۆ داهاتووی تێکۆشانی کورد.

ڕێبەر ئاپۆ بەم بانگەوازییە نەخشەڕێگایەک نەک تەنها بۆ پەکەکە، بەڵکوو بۆ هەموو پێکهاتە سیاسییەکان و گەلیش پێشکەش دەکات. ئەم بانگەوازییە دەرئەنجامی موزایەدەی پەیوەندیدار بە هیچ ناوەندێکی دەسەڵات و حکومەتێکەوە نییە، بەڵکوو ڕاگەیاندنی ئەو ئیرادە مێژووییەیە کە بۆ بنیاتنانەوەی تێکۆشانی گەلی کورد لەسەر بنەمای سیاسەتی دیموکراتیک پێشنیار کراوە.

بەکورتی ڕێککەوتنی سیاسی ڕێککەوتن و کۆدەنگی لایەنەکان لەخۆدەگرێت، لەکاتێکدا بەیاننامەی ئیرادە ئاراستەیەکی ڕوون و یەکلایەنەیە کە بزووتنەوەیەک یان رێبەرایەتی بۆ داهاتوو دەست نیشانی دەکات. ڕێبەر ئاپۆ بەم بانگەوازییە ئیرادە نەخشەڕێگایەکی نوێی بۆ خەباتی کورد دیاری دەکات و نەچووەتە ناو هیچ پرۆسەیەکی موزایەدە و سەودایەکی لەو جۆرەوە.

ڕێبەر ئاپۆ بۆ گەلان بووەتە ڕووناکیەکی پڕ لە هیوا

ڕێبەر ئاپۆ تێکۆشانی کوردی لە چوارچێوەیەکی قەومی دەرهێناوە و کردوویەتی بە بەشێک لە تێکۆشانی هاوبەشی گەل. ئەمڕۆ ئەو مۆدێلەی پێشکەشی دەکات، رووناکیەکی هیوایە، نەک تەنها بۆ کورد، بەڵکوو بۆ هەموو گەلانی بندەست. ئەو سیستەمێکی نوێ پێشنیار دەکات کە لەسەر بنەمای بەشداریی ڕاستەوخۆی گەل بۆ ئەو کۆمەڵگایانەی کە لە سنوورە توند و داخراوەکانی دەوڵەت-نەتەوە قەتیس کراون.

کۆتایی: سەرکەوتن ستراتیژی ڕێبەر ئاپۆیە

هەڵمەتی ٢٧ی شوبات ناتوانرێت لەسەر بنەمایەکی کلاسیکی سەرکەوتن یان شکست هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت. ئەم هەڵمەتە هێزی ئایدیۆلۆژیی ڕێبەر ئاپۆ و کاریگەرییەکانی لەسەر گەل نیشان دەدات. نمونەیەک نەک تەنها بۆ گەلی کورد، بەڵکوو بۆ هەموو مرۆڤەکان دابین دەکات. بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ نەخشەڕێگایەکە بۆ ڕزگاری هاوبەش نەک هەر بۆ گەلی کورد، بەڵکوو بۆ هەموو گەلان. لەو مۆدێلەی کە دەستی پێکردووە، گەورەترین هێز تەنها هێزی شەڕ نییە، بەڵکوو دەتوانێ چارەسەری دیموکراتیکیش بێت. ئەم هەڵمەتە ڕاگەیاندنی سەرکەوتنی ستراتیژیکە کە لەسەر داهاتووی هاوبەشی گەلان رەوڵێکی کاریگەر و دیاری دەبێت.