گەریلا هیوای سەرکەوتنی گەلی کورستان گەورەتر دەکات

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ١٠ ساڵی کۆتاییدا بە بەردەوامی هێرش دەکاتە سەر گەریلا. دەوڵەتی تورک بە هەموو جۆرە چەک و تانکی ناتۆدا ئایا لە نێو ئەم ١٠ ساڵەدا چەند ئەنجامی بە دەستهێناوە؟ وەڵامی ئەم پرسیارە لە ئاماری چالاکییەکاندایە.

گەریلا

گەریلاکانی ئازادی کوردستان بە ئەڤینی ژیانی ئازاد لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بێوچان بەرخۆدان دەکەن. دووژمن لەگەڵ بەکارهێنانی هەموو دەرفەتەکانی هێرش دەکات، بەڵام لە ژێر ئیرادەی گەریلا تێک دەشكێت. ئەم دیوارە لە ئیرادە بە فیدکاری شەهیدان و ڕەنجی ساڵانێک لە ئەزموون هەموو ڕۆژێک زیاتر بڵند دەبێت، بەهێز دەبێت و فراوان دەبێت. لە سنوورەکانی کوردستانەوە تێپەڕ دەبێت و هەموو ڕۆژێک لە هەموو ناوچەکانی جیهان دەبێت بە سەرچاوەی سود وەرگرتنی گەلانی بندەست. لەگەڵ هەلومەرجە سەختەکاندا هێزەکانی هەپەگە و یەژە ستار لە تەواوی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ڕۆژانە چالاکیی جیاواز دەکەن. شەڕڤانانی ئاپۆی نەک تەنها پاراستن، لە هەمانکاتدا گورزی قورس لە سوپای تورکی داگیرکەر دەدەن.

یەکینەکانی شەهید ئاخین موش بە ڕێبازی پرۆفیشناڵ لە ڕۆژئاوای زاپ لە ٢٢ی کانوونی دووەمدا لە چالاکییەکیدا کۆنتێنەرەکانی سوپای تورکی تێک شکاند. ئەم چالاکییانەی هێزەکانی گەریلا بە ئامرازە ئاسمانییەکان، ئاستی قوڵبوونەوە لە شەڕ و تێگەشتنی تەکتیکی نیشان دەدات. لە هەمانکاتدا ئەوە نیشان دەدات سەرکەوتنەکان لە بابەتی تاکتیکی دەتوانێت ئەنجامی گاریگەر بە دەست بهێنێت. هەربۆیە تێکۆشانی گەریلا لە نێو هەلومەرجی سەختدا بەڕێوەدەچێت بە ڕوونی نیشانی دەدات کە شوێنی داگیرکەران لە کوردستان نییە.

هێزەکانی گەریلا لە هەموو گۆڕەپانەکان بێپچڕان لە دژی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر چالاکیی ئەنجام دەدات. لە ڕێگەی ئەم چالاکیییانەوە بە ئامرازی تاکتیکی و چەکەکانی داگیرکەران لە ناو دەبرێت. یەکێک لە ئامانجی هێرشەکانی ئەوەیە کە ترس بخاتە دڵی سەربازەکانی تورکی داگیرکەرەوە. هەربۆیە دەبێت تێبگەن کە لە هەر ساتێکدا دەتوانرێت ببنە ئامانج گەریلا و لە کوردستان هەرگیز سەلامەت نابن. داگیرکەران هەمووکات زیانی قورسیان بەردەکەوێت و لە لایەنی دەروونییەوە تێک دەشکێن. بە بەرخۆدان و چالاکییەکانی گەریلا تۆڵەی گەلی باشوور دەکرێتەوە. چونکە دەوڵەتی تورک بۆوردوومانی شوێن و جێی مەدەنییەکان لە باشوور دەکات و فشاری کۆچبەرکردن دەکات.

گەریلا لە هەموو شوێنک چالاکی دەکات

بەڵام هێزەکانی گەریلا بە چالاکییەکانیان پەیامی ڕوون دەدەن، 'لە خاکی کوردستان تاوەکو شەڕڤانی ئازادی هەبێت هەناسەدانتان نییە'. شەڕڤانانی یەژە ستار کە لەم شەڕەدا لە ڕیزەکانی پێشەوە شەڕ دەکەن، بە بەرپرسیارێتییەکی مەزن هەڵدەستن. لە تەواوی بەرەکانی شەڕ، لە هەر تونێلێکی بەرخۆدان، گەریلاکانی یەژە ستار بە بوێری و ئیرادەیەکی مەزن لە دژی دووژمن بەرخۆدان دەکەن. بەو جۆرە چەکانەی کە لە بەردەستیاندایە و بە تاکتیکی بۆسەدانان گورزی قورس لە سوپای تورکی داگیرکەر دەدەن. لەم دواییانەدا لە هەرێمی ڕۆژئاوای زاپدا لە چالاکی شەڕڤانانی یەژە ستاردا سەربازێکی سوپای تورک سزادرا. گەریلاکانی یەژە ستار لە ٢٢ی کانوونی یەکەم لە هەرێمی مەتینا درۆنێکی سوپای تورکیان خستەخوارەوە.

شەڕڤانانی یەژە ستار هەم سەربازانی تورک و هەم تەکنەلۆژییاکانیان لە ناودەبن و هەم لە بەرەکانی شەڕدا باڵادەست دەبن. بەم شێوەیە لە سەدەی بیست و یەکدا ژنانی کورد بە ناسنامەی یەژا ستارەوە دەبن بە مۆدێلێکی خۆپاراستنی بەهێز و سەربەخۆ. ئەمەش بە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ، بە ئیرادە و متمانەی ئەم فەلسەفە لە دژی دووەمین گەورەترین سوپای ناتۆ شەڕ دەکات و بە ئیرادەیەکی مەزن بەرخۆدان دەکات. لە بەرانبەر ئەم پێرفۆرمانسەی گەریلادا سوپای تورک بە بەکارهێنانی هەموو دەرفەتەکانی هەوڵدەدات لاوازییەکانی بشارێتەوە. هەموو ڕۆژێک سەدان هاوەن دەهاوێژێت، بە فرۆکەی جەنگی هێرش دەکات.

لەگەڵ ئەوەی فرۆکەی چاودێری- سخوڕی دەگەڕێت، ناتوانێت سەربکەوێت، ناتوانێت باڵا دەست بێت. بە چەکی قەدەغە کراو هێرش دەکاتە سەر گەریلا، بە چەکی کیمیایی هێرش دەکاتە سەر تونێلەکانی شەڕ لە هەرێمی ڕۆژئاوای زاپ، بەڵام حەقیقەتی شەڕ لە نێو چالاکییە بەهێزەکانی گەریلادا ئاشکرایە. لەگەڵ هێرشە داگیرکارییەکان بە دەیان ساڵ، سوپای تورک لە بەرانبەر گەریلا نەیتوانیووە پێشبکەوێت. بە پێچەوانەوە گەریلا کە ڕۆژانە زیاتر ئەزموون وەردەگرێت، بە بەرخۆدانەکانی داستانی مێژووی دەنوسێتەوە و هیوای سەرکەوتنی گەلی کوردستان فراوانتر دەکات.