وێژەڤانی شۆڕشگێڕ: واربین هەرەکۆل
هەڤاڵ واربین هەر بستە خاکێکی کوردستانی دەکرد بە وڵاتی خۆی. هەموو لاپاڵێکی دەکردە قەڵغانێک و پاڵی پێوە دەدا. لە چیا بە شکۆکانی ئازادییدا هەناسەیی ئازادی هەڵدەمژی.
هەڤاڵ واربین هەر بستە خاکێکی کوردستانی دەکرد بە وڵاتی خۆی. هەموو لاپاڵێکی دەکردە قەڵغانێک و پاڵی پێوە دەدا. لە چیا بە شکۆکانی ئازادییدا هەناسەیی ئازادی هەڵدەمژی.
هەڤاڵێتی ڕاستەقینە لە نێو تەڤگەری ئازادی کوردستان- پەکەکەدا چیاکان سەوزپۆش دەکات و جوانی دەبەخشێتە سروشت، بەفر و باران. لە کانییەکانی خۆیەوە ئاو دەداتە گەریلاکانی ئازادی. هەموو ئازار و سەختییەکان بیردەباتەوە.
هەرچەندە پێکەوە بژین، سەختی و دڵخۆشییەکان هاوبەش بکەن و هەرچەندە ئەو ساتی پێکەوەبوونانە کورت یا درێژبن، کاتێک زەنگی ماڵئاوایی لێدەدات، ئەو ساتانە دەبنە ئازارترین ساتەکانی ژیان. وەک تیرێک دڵەکان دەبڕی و وەک کزە بای سارد ڕووخسارەکان دەتەزێنێت.
گەریلای ئازادی هەڤاڵ واربین لە شاری قامیشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان لە دایک ببوو، وێڕای ئەوەی زۆرکەم خوێندبووی، بەڵام نوسین و ڕوانگە ئەدەبییەکانی سەرنجی ڕادەکێشاین.
ئەمەش دەرخەری ئەوەیە هەرکەسێک لە نێو ڕیزەکانی پەکەکەدا بژێت و تێکۆشان بکات، لە ماوەیەکی کورتدا دەتوانێت ببێتە ئەدیب و لێکۆڵینەوەی قوڵی ئەدەبی بنوسێتەوە.
هۆکاری ئەمەش ئەوەیە گەریلاکانی ئازادی لە ژیانی ڕاستەقینەدا دەژین و بە هەستەوە لەگەڵ شتەکاندا دەژین. بۆ ڕازاندنەوەی هەڵبەستەکانیان بە دوای وشە و پەیڤی ڕازاوەدا دەگەڕێن. بە هۆکاری جونناسییەوە هەست دەکەن و هەستە سادە ناونیشینەکانیان لە تیانووسەکانیاندا دەنووسنەوە.
هەڤاڵ واربین هەر بستە خاکێکی کوردستانی دەکرد بە وڵاتی خۆی. هەموو لاپاڵێکی دەکردە قەڵغانێک و پاڵی پێوە دەدا. لە چیا بە شکۆکانی ئازادییدا هەناسەیی ئازادی هەڵدەمژیی.
ڕەیحان و نێرگزی لە دەشتەکانی ڕۆژئاوا و شەقامەکانی شامەوە هەتا دارستانەکانی باشوور، لوتکەی چیاکانی گابار و بۆتانی چاند.
هاوڕێ، گەریلا و وێژەڤانی شۆڕشگێڕ واربین هەرەکۆل (مەریەم سەلمۆ) ساڵانێک لە چیا ئازادەکانی کوردستاندا بۆ پاراستنی شکۆی گەلەکەی تێکۆشانێکی بێهاوتایی بەڕێوەبرد.
هەڤاڵ واربین لە ئاداری ٢٠١٦دا لە بەرخۆدانی شارەکانی باکووری کوردستاندا، لە هەزەخ؛ لە واری قارەمانێتی ئەفسانەیی ئاپۆیییاندا شەهید دەبێت و بەشداری کاروانی نەمری شەهیدانی ڕێگەی ئازادی بوو.
لەمڕۆدا بە سەدان شەڕڤان و گەریلای ژن بۆ هێنانەدی ئاواتی واربینەکان لە نێو بەرخۆدان و تێکۆشاندان کە بووە بە ئیلهامی هیوابەخشی ئازادی گەلان و ژن. ئێمەیش وەک هاوڕێیانی تێکۆشانیان، بەڵێن دەدەین بۆ هەمیشە ئاڵای شەهیدانمان بشەکێنینەوە و تێکۆشانیان بە بڵندترین سەرکەووتن تاجدار بکەین.