پرۆسەی نوێ کە لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردوودا بە بانگەوازی سەرۆکی گشتی مەهەپە دەوڵەت باخچەلی دەستی پێکرد، بە گفتوگۆ بەردەوامە. لەم دواییانەدا شاندی ئیمراڵی لەگەڵ سەرۆککۆمار تەیب ئەردۆغان چاوپێکەوتنیان ئەنجام دا. ئەندامی شاندی ئیمراڵی پەروین بوڵدان لەسەر چاوپێکەوتنەکە وەڵامی پرسیارەکانی ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) دایەوە.
لە گفتوگۆکانی پەیوەست بە پڕۆسەکەوە چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەردۆغان گرنگ دەبینرێت. پەیوەست بە چاوپێکەوتنەوەکەوە لەگەڵ ئەردۆغان سەرنجی ئێوە چیە؟
سەرۆککۆمار جاری یەکەمبوو شاندی ئیمراڵی قبوڵ کرد. ماوەیەکی زۆرە چاوپێکەوتن دەکەین. لەگەڵ پارتە سیاسییەکان چاوپێکەوتنمان کردوە. سەرۆککۆمار کەسێکە کە دەبێت لە ناوەندی ئەم کارە بێت، لەم بابەتەدا زۆر لە دوورەوە وەستاوە. لەم بابەتەدا هیچ شتێکی نەگوتبوو. هەربۆیە هەمووکەسێک چاوەڕوانبوو. شاندی ئیمراڵی قبوڵ کرد و لەم بارەیەوە بۆچوونی خۆمان بە هاوبەشی دەربڕی. گوێی لە بۆچوونەکانمان گرت کە لە ئاستێکدا پێشنیارەکانمان لە بەرچاو دەگرێت، خاوەندارێتی لە پڕۆسە بکات. لە پڕۆسەی خاوەندارێتی کردن لەم پڕۆسەیەدا دەڵێین عەبدوڵا ئۆجالان ئیرادە و بڕیارێکی نیشاندا. ئەوەم بینی هەمان بڕیار لە لایەن حکومەتیشەوە هەیە. لەم لایەنەوە چاوپێکەوتنێکی مێژوویبوو.
بۆچی لەم بابەتەدا ئەردۆگان تاوەکو ئێستا دوور دەوەستێت؟
هۆکاری وەستانیم لە دوورەوە نەپرسی. ئەویش شتێکی نەگوت. بە پێشبینی خۆم، دەیەوێت بەڕێوەچوونی پڕۆسەکە ببینێت. بەهۆی ئەو ڕووداوانەی لە دوای پرۆسەی ٢٠١٥ ڕوویانداوە بیری دەکردنەوەی هەبوو. بۆ ئەوەی هەمان شت ڕوونەدات، کاتێک بینی پرۆسەکە دەتوانێت بەرەو پێشەوە بڕوات، چووە ناو ناوەندی پرۆسەکە. ئێمە لەسەر ئەمە قسەمان نەکرد، بەڵام پێشبینیەکانمان بەمجۆرەیە.
لە چ ئاستێکی پڕۆسەکەداین؟
لە دیدارەکان لەگەڵ بەڕێز ئۆجالان تێبینی وەردەگیرێت، ڕاپۆرت ئامادەدەکرێت. بەرپرسانی دەوڵەت بەشداری ئەم چاوپێکەوتنانە دەبن. چەندین کێشە هەیە، لە چەندین گۆڕەپان کێشە هەیە. چەندین یاسا هەیە دەبێت ئامادە بکرێن. لە بری ئەوەی یەک بە یەک باسی ئەمانە بکەین، گوتمان دەبێت زەمینەی یاسایی بئافرێنرێت. ئاماژەشمان بەوە کرد جێبەجێکردنی هەندێک گۆڕانکاری یاسایی بەشدار دەبێت لە پرۆسەکەدا. لە ڕاستیدا ئەوان لەم ڕووەشەوە نەرێنی نین، بەڵام جارێک نازانرێت ئەو چی دەکات.
بۆچی بە پەلەیە؟
چونکە هەندێک هەنگاو هەیە دەبێت بنرێت، هەندێک یاسا هەیە دەبێت دەربکرێت. دەمانەوێت لەسەر ئەمانە قسە بکەین، گفتوگۆیان لەسەر بکەین و لە هەمان کاتدا بەرەو پێشەوە بچین. چونکە ئەگەر کێشەیەک لەسەر ڕێگای ئاشتی هەبوو، ئەگەر شتێک هەبێت کە بتوانێت ڕێگری لێبکات، دەبێت سەرڕاست بکرێتەوە. بۆیە ڕێگریکردن لە ڕووداوی لەم شێوەیە گرنگە.
لەسەر تێکدانی پڕۆسەکە زۆر قسەکرا. لەسەر ئەگەری تێکدان یان کودەتا لە بەرانبەر ئەم پڕۆسەیە ئێوە چی دەڵێن؟
لە ساڵی ٢٠١٥ەدا لایەنگری ئەم بابەتە بووین. ئەم جارەش بۆ ئەوەی هەمان چارەنووس ڕوونەدات، بۆ ئەوەی پڕۆسەکە تێکنەچێت، دەبێت ئەمە ئەنجام بدرێت. هەربۆیە ئەوشتانەی دەبنە هۆکاری ڕووداو دەبێت ڕێگرییان لێ بکرێت.
کارەکانی قەیوم، زیندانی کردنی سەرۆکی شارەوانی ئەستەنبوڵ، هێرشەکان لەسەر لایەنگرانی دیموکراسی، دەستبەسەرکردن و زیندانی کردن... ئایا ئەمانە زیان لە پڕۆسەکە نادەن؟
هەنگاوی دیموکراتیک دەبێت بە بێگومان بنرێت. بێگومان دەبێت لەم پڕۆسەیەدا نەک تەنها وەزارەتی داد هەروەها بەرپرسیارێتی گەورە دەکەوێتە ئەستۆی هەموو ئەوانەی لە پڕۆسەکەدان و سەرۆکە گشتییەکانی ئۆپۆزسیۆنیش. بەرپرسیارێتی لە ئەستۆی پەرلەمانە. دەبێت پەرلەمان دەستبەجێ ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات. زیندانەکان، کارەکانی قەیوم، زیندانییە نەخۆشەکان؛ باسی زۆر پرس دەکەین. ئەمە پرسە تەنها کورد و دەم پارتی پەیوەندییدار ناکات. پرسی ٨٥ میلیۆن مرۆڤە لە تورکیا. هەربۆیە دەبێت هەمووکەسێک لەم بابەتەدا هەوڵبدات و نزیکایەتی پیشان بدات بۆ ئەوەی هەنگاو بنرێت. دەبێت چوونە ئیمراڵی هەبێت، دەبێت دیدارێک لەگەڵ بەڕێز ئۆجالان ئەنجام بدرێت. هەنگاوێكی ڕوونبرێت و ئەگەر هەنگاو بە خێرای بنرێت، لە ناو چەند مانگدا ئەم پڕۆسەیە تەواو دەبێت.
مەبەستان لە چەند مانگ چیە؟
بە تێڕوانینم ئەگەر تاوەکو مانگی حوزەیران هەنگاوی خێرا بنرێت، ئەوا پڕۆسەکە تەواو دەبێت.
چی دەبێت ئەو پڕۆسەیە تەواو ببێت؟
ئەگەر یاسا دەربکرێت، پەکەکە بڕیاری هەڵوەشاندنەوە بدات، هەلومەرجی گونجاو هەبێت، کۆنگرە ببەسرێت و بڕیار بدرێت، لە هەمانکاتدا دەسەڵاتداری ئەوەی پێویستە ئەنجامی بدات و بەدی بێنێت، یاسا بە خێرای دەربکرێت ئەوا لە ناو چەند مانگدا مرۆڤ دەتوانێت بڵێت باسی تەواو بونوی ئەم کارە بکات.
لەسەر ئەو یاساییەکە داوا دەکرێت دەربکرێت، کارێکی وەها هەیە؟
لە لایەن ئێمەوە کاری وەها دەکرێت. لە لایەن دەسەڵاتدارییشەوە هەیە، بەڵام ناتوانین ئەمە ئاشکرا بکەین.
پەیوەست بە تێکۆشانی دیموکراسی دەتانەوێت چی بڵێن؟
بونیاتنان و تێکۆشانی دیموکراتیک هەرگیز کۆتایی نایەت. لە شوێنێک کۆتایی بێت، لە شوێنکی دیکەوە دەست پێ دەکات. تێکۆشان هەمووکات بەردەوام دەبێت. بۆ دەرکردنی یاسا تێکۆشان دەکرێت. بۆ هەنگاونان تێکۆشان دەکرێت. لە دژی تیرۆرکردنی ژنان و منداڵان، تێکۆشان بەردەوامە. بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک بانگەوازی تێکۆشانە. بۆ کۆمەڵگەیکردنی ئەمە، بەشێک لە تێکۆشانە. تێکۆشانی دیموکراسییە. ئەرکی هەموومان ئەوەیە کە هەمووئەمانە بە پڕۆسەی دیموکراسییەوە بخەینە میراتەوە.